٤٣ ڕۆژه ته‌رمی ٤ گه‌ریلا له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆن ماونه‌ته‌وه
ته‌رمی ٤ گه‌ریلا ماوه‌ی ٤٣ ڕۆژه له ناوچه‌ی لجه-ی ئامه‌د ماونه‌ته‌وه و سوپای توركی داگیركه‌ر ڕێگه نادات بگوازرێنه‌وه.
ته‌رمی ٤ گه‌ریلا ماوه‌ی ٤٣ ڕۆژه له ناوچه‌ی لجه-ی ئامه‌د ماونه‌ته‌وه و سوپای توركی داگیركه‌ر ڕێگه نادات بگوازرێنه‌وه.
ڕۆژی ٢ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩ له گه‌ڕه‌كی بایرلیی ناوچه‌ی لجه‌ی ئامه‌د ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی سوپای تورك ده‌ستی پێكرد و ڕۆژی ٣ی حوزه‌یران شه‌ڕ هاته ئاراوه. له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا ٥ گه‌ریلا شه‌هید بوون كه ته‌رمی یه‌كێكیان به‌ناوی فه‌رهاد كۆجاكایا دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه وه‌رگیرایه‌وه و له لجه به‌خاك سپێردرا. ته‌رمی ٤ گه‌ریلا به‌ناوه‌كانی ئیبراهیم چه‌لیك، عه‌بدوڵا تورهان، عومه‌ر ده‌میر و یوسف كایران كه له‌و شه‌ڕه‌دا شه‌هید بوون، ماوه‌ی ٤٣ ڕۆژه له‌وێ ماونه‌ته‌وه. خانه‌واده‌ی شه‌هیدان چوونه ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه و له‌و وێنانه‌ی گرتوویانه ده‌رده‌كه‌وێت ته‌رمی شه‌هیدان شێواون.
خانه‌واده‌كان سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ شاندێك كه په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌شیان له‌گه‌ڵ بوون، سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی لجه-یان كرد. دواتریش له ٩ی ته‌مووز سه‌ردانی ژووری پارێزه‌رانی ئامه‌دیان كرد به‌مه‌به‌ستی هه‌وڵدان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی ڕۆڵه‌كانیان.
ژووری پارێزه‌رانی ئامه‌د ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وه‌زیری داد عه‌بدولحه‌مید گیول گرت و هه‌مان ڕۆژ ناوبراو فه‌رمانی به پارێزگاری ئامه‌د حه‌سه‌ن باسری گیوزه‌ل كرد كه ته‌رمه‌كان ڕاده‌ستی كه‌سوكاریان بكرێنه‌وه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه هێشتا ته‌رمه‌كان له ناوچه‌كه ماونه‌ته‌وه و ڕێگه نادرێت وه‌ربگیرێنه‌وه.
s.m