٧٧ رۆژە چاوەڕێی وەرگرتنەوەى تەرمی رۆڵەکانیانن
بنەماڵەی گەریلاکانی هەپەگە ساڵح ئەکینجی و عیزەت یگیت ماوەى ٧٧ رۆژە ناتوانن تەرمی رۆڵە شەهیدەکانیان وەربگرنەوە. بنەماڵەکان ٧٧ رۆژە چاوەڕێی ئەنجام و گەڕانەوەى پشکنینی دی ئێن ئەی ن.
بنەماڵەی گەریلاکانی هەپەگە ساڵح ئەکینجی و عیزەت یگیت ماوەى ٧٧ رۆژە ناتوانن تەرمی رۆڵە شەهیدەکانیان وەربگرنەوە. بنەماڵەکان ٧٧ رۆژە چاوەڕێی ئەنجام و گەڕانەوەى پشکنینی دی ئێن ئەی ن.
لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ دا لە ناوچەى ئارجاکای خارپێت دا شەڕێک روویدا. لەو شەڕەدا گەریلاکانی هەپەگە بە ناوەکانی ساڵح ئەکینجی (دەوران دەمیر) و عیزەت یگیت (فیراز ئامەد) شەهید بوو بوون. بنەماڵەى ئەو ٢ شەهیدی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بۆ وەرگرتنەوەى تەرمی رۆڵەکانیان ماوەى ٧٧ رۆژە خوێنیان بۆ پشکینینی دی ئێن ئەی داوە، بەڵام بە پاساوی ئەوەى ئەنجامی پشکنینەکەیان نەگەڕاوەتەوە ئەوە ماوەی ٧٧ رۆژە تەرمەکان بە بنەماڵەکان نادەنەوە و بنەماڵەکانیان لە چاوەڕوانیدا راگرتووە.
بەرپرسانی فەرماندەیی جەندرمەى شاری خارپێت لە ٩ی حوزەیران دا تەلەفونیان بۆ بنەماڵەکان کردبوو و پێیان راگەیاندبوون، رۆڵەکانیان کوژراون.
هەر دوو بنەماڵەکەش بۆ وەرگرتنەوەى تەرمی رۆڵەکانیان لە رۆژی ١٠ی حوزەیران دا رۆیشتن بۆ خارپێت و سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان کرد. دواى سەردانەکە بنەماڵەکانیان بۆ پشکنینی دی ئێن ئەی رەوانەى نەخۆشخانەی حکومیی خارپێت کرد و نمونەى خوێنیان لێوەرگیرا، بەڵام ئەوە ماوەى ٧٧ رۆژە بنەماڵەکان لە چاوەڕوانیی گەڕانەوەى ئەنجامی پشکنینەکەدان و بە هۆی نەگەڕانەوەى ئەنجامی پشکنینەکە ئەو دوو بنەماڵەیە ماوەی ٧٧ رۆژە نەیانتوانیوە تەرمی رۆڵەکانیان وەربگرەنەوە و لەوکاتەوە تاوەکو ئێستا لە چاوەڕانیدان.
ژ.ت