٨ ی مارس له كه‌سایه‌تیی ژنانی كورد ته‌نیا به پیرۆزباییەك ده‌رباز ناكرێت
ئه‌مڕۆ ٨ ی مارس به پێشانگایه‌تی ژنانی كورد بەڕاستی گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی جێاواز.
ئه‌مڕۆ ٨ ی مارس به پێشانگایه‌تی ژنانی كورد بەڕاستی گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی جێاواز.
رۆژی ٨ ی مارس له هه‌موو ژنانی جیهان به تایبه‌تی ژنانی تێكۆشه‌ر پیرۆز ده‌كه‌م، كاتێك ده‌ڵێم تێكۆشه‌ر مه‌به‌ست هه‌موو ئەو ژنانەیە، كه له هه‌ر گۆڕپانێك دا زه‌حمەت ده‌كێشێن و خه‌بات ده‌كه‌ن، له به‌ر ئه‌وه ٨ ی مارس له هه‌موویان پیرۆز ده‌كه‌م. هه‌روه‌ها به بۆنه‌ی رۆژی ٨ ی مارس سه‌ری رێز و نه‌وازش له به‌رده‌م هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی كه له تێكۆشاندا گیانیان فیدا كردووە، هه‌روه‌ها ئه‌و ژنانه‌ی كه به دەست ذهنیت پیاوسالاری ده‌كوژرێن داده‌نەوێنم و یه‌ك بە یه‌كیان به‌بیرده‌هێنمه‌وه.
كاتێك ده‌گووترێت رۆژی ٨ ی مارس پێشتر راسته له ئه‌نجامی خه‌بات و تێكۆشانی بێ وێنه‌ی ژنان گه‌یشتە ئاستی فه‌رمی خۆی، له‌ڵام ئه‌مڕۆ به پێشانگه‌یاتی فكر و فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپ‌و خه‌بات و تێكۆشانی ته‌ڤگه‌ری ژنان گه‌یشتووه‌ته لوتكه و مسوگه‌ر بووه رۆژی ئه‌مڕۆ ٨ ی مارس ته‌نها وه‌كو ساڵانی ڕابردوو له چوراچێوه‌ی فه‌رمی نه‌ماوه‌ته‌وه. ته‌نیا وه‌كو ئه‌و رۆژه‌ی كه فه‌رمی بوو و پیرۆز ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ ٨ ی مارس به پێشانگایه‌تی ژنانی كورد بەڕاستی گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی جێاواز و به‌رزه‌وه، چونكه ٨ ی مارس جارێكی تر له بنه‌ماوه واتا دراوه‌ته‌وه. تێكۆشانی ژنان ئێستا بۆ ئازادی كۆمه‌ڵگا، مرۆڤایی، ژینگه، ئیتر ژنان له هه‌موو ئه‌و گڕۆپانه‌ی كه جێده‌گرن خه‌بات تێكۆشان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی به چه‌ك، فكر، سیاسه‌ت، كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌باتێك زۆر قوڵ به‌رێوه ده‌به‌ن. ئه‌مه زۆر زۆر گرنگه چونكه ٨ ی مارس له كه‌سایه‌تی ژنانی كورد ته‌نیا به پیرۆزباییەك ده‌رباز ناكرێت، هه‌ر بۆیه جارێكی‌تر ئه‌و ژنه گریلانه هه‌ڤاڵانی خۆمان كه له شاخ، هه‌روه‌ها شه‌ڕوانان له رۆژاوا و شه‌نگاڵ فیداییانه كار و خه‌بات و تێكۆشان ده‌كه‌ن، ره‌نج و زه‌حمه‌تیان هه‌یه ده‌بێت ئه‌و خه‌بات و تێكۆشانه پیرۆز ببینین و به‌زر ڕاگرین، چونكه خه‌باتێكی بچوك و كه‌م نییه.
فكری رێبه‌ر ئاپ‌و و ئازادی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك ئەمڕۆ به پێشانگایه‌تی ژنان به‌ڕێوه ده‌چێت، كاتێك به پێشانگایه‌تی ژنان به‌رێوه بچێت براستی زۆر واتاداره، ئه‌و راستیه جێی خۆی گرتووه‌ته‌وه و بووه‌ته ماڵی كۆمه‌ڵگا، هه‌ر بۆیه هه‌ز ته‌نیا ناكه‌ین وه‌كو قسه یاخود رۆژێك به پیرۆزبای ده‌رباز نه‌بێت هه‌موو رۆژێ درێژه به كار و خه‌باتی خۆیان بدەن. ژنانی ناو كۆمه‌ڵگا هه‌موو له‌وانه‌یه له ناو سیاست و هه‌موو گڕۆپانی خه‌باتدا بن، به‌ڵام هه‌موو ژنێك له‌ماڵیش بێت یان له هه‌ر جێگایكدا بن به‌رده‌وام سه‌ری نه‌وی نه‌كردووه له به‌رده‌م عه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری و به‌رخودانیان كردووه و له‌و رێبازه رۆشتوون. راسته رێگه‌یان پێنه‌دراوه وه‌كو ژنانی تێكۆشه‌ر بن، به‌ڵام هه‌تا ئێستا به بێ كوتایی له به‌رامبه‌ر ئه‌و ذهنیت شه‌ڕ و هه‌وڵدانیان كردووه. پێویسته به‌رده‌وامیش بكه‌ن، نابێت بێ موڕاڵ بن ده‌بێت پێچه‌وانه به ئیراده و مۆڕاڵێك به‌رز هه‌موو رۆژیان تێكۆشان بكه‌ن، ژنان له به‌ر ئه‌وی كه ئه‌و ره‌وشه قبوڵ ناكه‌ین و پێشكه‌وتن و هوشیار بوونه، پیاویش ئاوی عه‌قڵیاتی پیاوسالاری ده‌خوته‌وه هه‌ر بۆیه هێرش ده‌به‌نه سه‌ر ژنان و ده‌كوژن، هه‌مووش له به‌ر ئه‌وه‌ی ترسیان له پێشكه‌وتنی ژنان. ئێمه‌ی ژنان ده‌ست به ده‌ستی یه‌ك شان به‌شانی یه‌ك خه‌بات و تێكۆشانمان به‌زر به‌كه‌ینه‌وه.
فكری رێبه‌ر ئاپ‌و و په‌كه‌كه و ته‌ڤگه‌ری ژنان ئه‌وه‌یان مسۆگه‌ر كرد كه كۆمه‌ڵگای ژنانی خوداوه‌ند له سه‌ر بنا‌ما‌ی ژن و پیاو كۆمه‌ڵگایان دامه‌زراندبوو.
ژ.ت