٩ ساڵ و نیو سزای زیندانی بەسەر مزراکلیدا سەپێندرا

سزای ٩ ساڵ و نیو سزای زیندانی بەسەر سەلچوک مزراکلی هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەی ئامەد دا سەپێندرا.

سەلچوک مزراکلی هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەی ئامەد کە قەیوم لە پۆستەکەیدا جێگیر کراوە، لە چوارچێوەی دانپێدانانی کەسێک بە ناوی هیجران باران ئایڤەردیدا بڕیاری گرتنی بۆ دەرچوو.

مزراکلی بە ئیدیعای "ئەندامی رێکخستنە" دادگایی کرا. دادگای بڕیاری کۆتایی بۆ داواکەی سەر مرزاکلی لە نۆیەمین دادگای سزا قورسەکانی ئامەد دەرکرد.

مزراکلی ئامادەی دانیشتنی دادگاییەکە نەبوو. داواکاری گشتی داوای ٧ ساڵ و ٦ مانگ تا ١٥ ساڵ سزای زیندانی بۆ مزراکلی کرد.

دوای پاراستنی بریگرتەکەیان لە لایەن پارێزەرانەوە، دادگا بە ئیدیعای "ئەندامی رێکخستنە" ٩ ساڵ و ٤ مانگ و ١٥ رۆژ زیندانی بەسەر سەلچوک مزراکلی هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەی ئامەددا سەپاند.

ز.ش