سەر لە ئێوارەی ئەمرۆ لە شاری سڵیمانی PADY (پارتی ئازادی دێموکراتی ئیزدی ) بە ئامادە بوونی ژمارێكی بەرچاو لە گەلی ئێزدی و سەرۆکی ئەو پارتە بارگایان لە سڵیمانی کردوە
عومەر ساڵح: سەرۆکی گشتی پارتی ئازادی ئیزدی دەربارەی کردنەوەی ئەو بارەگایە بۆ ڕاگیندەکان قسەی کرد و وتی: لەشاری سڵێمانی نزیکەی ٥٠٠ بنەماڵەی ئیزدی هەیە لە کاتی داگیر کردنی شەنگال هاتوون بۆ ئیرە ئیمەش ئەو بارگایەمان بۆ ئەوە کردۆتەوە کە خزمەتی گەلی خۆمان بکەین وە گەڵی ئێزی بەرێکخستن بکەین بەو بۆنەیەوە پێرۆز بایی لە هەموو گەلی ئێزدی دەکەین ئەو بارگایە دەبێتە ماڵی ئێزدیەکان.
عەمەر ساڵەح، ڕایگەیاند، کە ئامانجیان لە کردنەوەی بارەگا لەشاری سلێمانی، فراوانکردنی پەیوەندییەکانیانە لەگەڵ لایەنەکاندا و ھەروەھا خزمەتکردنی ئەو خێزانە ئێزدیانەی کە لە پارێزگای سلێمانی نیشتەجێن.
لەبەردەوامی قسەکانی ئاماژەی بە هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد و وتی: بەداخەوە لە پەرڵماندا تەنها یەک کورسی وەک کورسی کۆتا بۆ ئیزدیەکان دیاری کراوە عومەر ساڵەح لە کۆتاییدا ڕایگەیاندکە ئەوان دەیانەوێت وەک پارتێکی ئێزدی خاوەنداری لە ئێزیدییەکان بکەن و کارێک بکەن کە ئێزدیەکان خۆیان خۆیان بپارێزن، ھەروەھا ئامانجیانە نوێنەرایەتیی ئێزدیەکان بکەن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وتیشی: چەندین ساڵە نوێنەرایەتیی ئێزدیەکان لەڕێگەی پارتێکەوە دەکرێت، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەیتوانیوە خزمەت بە ئێزدیەکان بکات.