پارتی ؛ ئیزن نادات بە ئێزدییەکان، بۆعەفرین چالاکی بکەن

پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق-پەدەکە، ڕێگا نادات بە ئێزدییە ئاوارەکانی کەمپی دهۆک کە بۆ پشتگیریکردنی بەرخۆدانی عەفرین چالاکی ئەنجام بدەن، ئاسایشی دهۆک هەڕەشەی دەستگیرکردنی لەو ئێزدییانە کردووە لە ئەگەری ئەنجامدانی چالاکیدا.

هاوڵاتییانی ئێزدی کە پاش فەرمانی ئابی ٢٠١٤ ئاوارەبوون و لە کەمپی پەنابەرانی دهۆک جێگربوون، هەوڵیان داوە بۆ پشتگیریکردنی عەفرین چالاکی ئەنجام بدەن، بەڵام ئاسایشی دهۆک هەموو چالاکییەکی لەو جۆرەی قەدەغەکردووە.

هەر کاتێک هاوڵاتیانی ئێزدیی کامپەکە هەوڵ دەدەن بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان، لەلایەن بەڕێوبەرانی کەمپەکەوە ئاستەنگی لە بەر دەمیان دروست دەکرێت و ئاسایشی کەمپەکەش هەڕەشەیان لێدەکات.

هاوڵاتیانی ئێزدیی ئەو کەمپە دەڵێن، وەکچۆن خەڵکی ڕۆژئاوا لە کاتی فەرمانەکەدا بە هانای ئێزدییەکانەوە چوون، ئەوانیش بە ئەرکی خۆیانی دەزانین کە لەم دۆخەدا پشتگیرییان بکەن، بەڵام پارتی ڕێگا نادات ئەو پشتگرییەیان دەرببڕن.