پارتی لەگەڵ هێرشی داگیرکەریى دەوڵەتى تورکدا هێزی رەوانەى سیدەکان کرد

پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە باشووری کوردستان هێزی رەوانەى ناوچەى بەربزێن و سیدەکان کرد. ئەو جموجوڵەى پەدەکە لە داوى هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر ناوچەکە دەستیپێکردووە.

دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە ساڵی رابردوودا لە دژی ناوچەى برادۆست هێرشی داگیرکەریى دەستپێکردبوو. لە بەردەوامیى ئەو داگیرکەرییەدا رۆژی ٢٨ی ئایاری ٢٠١٩ / ٧ی جۆزەردان سەربازی گواستووەتەوە بۆ شاخی شەهید دەروێش و چیای شەکیف و بەوەش دەیەوێت داگیرکەرییەکەى بەرفراوان بکات.

سوپاى تورک لە چوارچێوەى هێرشە داگیرکەرییەکاندا لە ناوچەى خواکورک و شاخی شەهید دەروێش و چیاى شەکیف بە فڕۆکە و کۆپتەری جەنگیى جۆری کۆبرا ناوچەکە بۆردومان دەکات.

پەدەکە تاوەکو ئێستا، کە بە شێوەیەک لە شێوەکان هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورکی قبوڵ کردووە و لەبارەی ئەو داگیرکەرییەوە زانیاریى نوێ ئاشکرا دەبن.

هێزەکانى پەدەکە دوێنێ هەینی ٣١ی ئایاری ٢٠١٩ / ١٠ی جۆزەردان دەستیانکردووە بە جموجوڵ و ئەوەش گومانەکان لەبارەى هاوکاریکردنى پەدەکە بۆ داگیرکەریى دەوڵەتى تورک زیاتر کرد.

هێزەکانى پەدەکە لە شەودا بە کاروانێکى ١٥ ئۆتۆمبێلی پێشمەرگەیان گواستووەتەوە بۆ سیدەکان.

لەگەڵ ئەو هێزەدا ژمارەیەک حەفارە و ئۆتۆمبێلی دروستکردنی رێگاوبان و کۆنتێنەر بۆ مانەوە براوەتە ئەو ناوچەیە.

سەرچاوە هەرێمییەکان رایانگەیاند، هێزەکانى پێشمەرگە بەرەو سیدەکان رۆیشتوون و ئامانجیان ئەوەیە، کە سەرووی سیدەکان و دامێنى بەربزێن کۆنترۆڵ بکەن. ئەو ناوچانەش وەک ناوچەکانى گەریلا دەناسرێن.

ر.م