پارتی هه‌ڵبژاردنی له‌ كه‌ركوک بایكۆت كرد

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك/ گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان-عێراق بڕیاریدا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوك بایكۆت بكات.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك/ گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان-عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی لە شاری کەرکوک ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، هاتووە:"ئێستا كه‌ركوك و ته‌واوی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ژێر داگیركاریی سه‌ربازیدایه و ناسه‌قامگیره‌".

ئەوەش هاتووه‌:"ئێمه‌ بڕیارماندا وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان بایكۆتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌م ناوچانه‌ بكه‌ین به‌ تایبه‌تی له‌ كه‌ركوك و شه‌رعیه‌ت به‌ داگیركاریی نه‌ده‌ین".