پارتی ٢ گردی تری کوردستانی ڕادەستی سوپای تورک کرد

سەرلەبەیانی ئەمرۆ پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) ٢ گردی تری لە شیلادزی ڕادەستی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کرد.

زریان برادۆستی - دهۆک

بەپیی زانیاری سەرچاوە هەرێمییەکان و ئەو بڵگە  ڤیدیۆ و وێنانەی کە لە دەڤەری شیلادزای بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) نێردراون سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان دوو گردی تری بەناوەکانی  گردی مرواسیە و گردی کەپکی کەژۆی ڕادەستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کرد. لە دوای ڕادەستکردنەکە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەر ئەمڕۆ ‌هێزەکانی خۆی لەسەر ئەو گردانە بەجێکرد.

 لە هەفتەی ڕابردوو پارتی دیموکراتی کوردستان هەریەک لە گردی ڕبێعەی لە شارۆچکەی شیلادزی و گردیکی تری ناوچەی سیری سەر بەشیلادزی ڕادەستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کردبوو. ئەو دەوڵەتە داگیرکەرەش بنکە و بارەگای لەو شوێنانەدا بۆ خۆی دروستکردووە.

هەر بەپێی سەرچاوە هەرێمییەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان لە داهاتوودا چەند گردیکی تریش ڕادەستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەکەن و لە ئیستادا ئامادەکارییەکان بۆ رادەستکردنى ئەو گردانە بە سوپای تورکی داگیرکەر دەکرێت.

هەروەها پارتی بۆ پاراستنی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە توڕەیی گەلی شیلادزی، ڕێگای قاچاخ بۆ ئەو سوپا داگیرکەرە لە نێوان شیلازدی بۆ دێرەلوک دروست دەکات.

هەموو ئەو بلدۆزەر و شۆفڵ و حەفارە و پیداویستییانە، کە بۆ دروستکردنی ئەو ڕیگا قاچاخە بەکار دەهێنرێن لە تورکیاوە هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون، بەڵام کەسانی سەر بە پارتی دێموکراتی کوردستان (پەدەکە) بەکاری دەهێنن بۆ دروستکردنى ئەو رێگایە بۆ سوپای تورکی داگیرکەر.

ئەوە لە کاتێکدایە گەلی شیلادزێ لە ٢٦ کانوونی دووەمی ٢٠١٩ / ٦ی رێبەندان لە دژی داگیرکەری و کۆمەڵکوژکردنی هاووڵاتییانی ناوچەکە ڕاپەرینێکی جەماوریان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامدا و چوونە سەر بنکە و بارەگاکانی ‌هێزە داگیرکەرەکەی تورک لە کۆمەڵگەی سیرێی سەر بە شارۆچەکەی شیلادزی. هاووڵاتییانى راپەڕیو لەو راسانەیاندا تەواوی بارەگاکانی سوپای تورکی داگیرکەریان کۆنترۆڵ کرد و ئاگریان تێبەردا.

لە ئیستاشدا پارتی بە هەموو شێوەیک ڕێگری دەکات لەوەی گەلی ناوچەکە ناڕەزایەتیی خۆیان لە دژی داگیرکەریى دەوڵەتى تورک دەرببڕن و بە پێچەوانەوە هەوڵدەدات گەل لە دژی پەکەکە هان بدات، بەڵام لەو پلان و سیاسەتەیەدا سەرکەوتوو نەبووە و خەڵکی ناوچەکە پلانەکەى پارتى لە دژی پەکەکە رەتدەکەنەوە.

***

****

****

*****

 

ر.م