پارتی یەکێتی نیشتیمانی کورد هێرشی ساکاریای شەرمەزار کرد

پارتی یەکێتی نیشتیمانی کورد هێرشی بەژادپەرستی ساکاریای لەدژی کرێکارە کوردەکان شەرمەزار کرد.

پارتی یەکێتی نیشتیمانی کورد لەبارەی هێرشی نەژادپەرستە تورکەکان لە شاری ساکاریای تورکیا لەدژی کرێکارە کوردەکان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و هێرشەکەی شەرمەزار کرد.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"دەوڵەتی فاشیستی تورک لەناو گەل و پێکهاتەکاندا هەوڵی دروستکردنی دوژمنایەتی دەدات. لەبەرئەوەی ناکۆکی و شەڕی خۆش دەوێت و نایەوێت کەس بە ئارامی بژی. گەلی تورک لەدژی گەلی کورد سوور دەکات و شۆڤێنیزم لەناو گەلی تورکدا دەچێنێت بۆئەوەی ببێتە ئامێرێک لە دەستیدا و بەردەوامی بە سیاسەتی دوژمنانەی خۆی بدات. جگە لەوەش لە کوردستان سیاسەتی کۆچبەرکردن بەڕێوە دەبات.

لە ئەنجامی ئەو سیاسەتەدا، ئێمە هەموو ڕۆژێک هێرشی سەر کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دەبینین، هەروەها هەموو ڕۆژێک هێرش لەبەرانبەر پەنابەرانی سوریا لە تورکیا ئەنجام دەدرێت.

دوێنێ لە ساکاریا لەدژی کرێکارە کوردەکان هێرش ئەنجامدرا. هەروەها لە عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی ڕۆژنە هێرشی بەو جۆرە ئەنجام دەدرێن. بەڵان راگەیاندنی تورکیا هەوڵ دەدات فیتنە لەنێوان پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا دروست بکات، چ کورد، چ عەرەب لەناو هۆز و عەشرەتەکاندا ناکۆکی دروست دەکات.

ئێمە وەک پارتی یەکێتی نیشتیمانی کورد هێرشی بێسەروبەری دژی کرێکارە کوردەکان و سیاسەتی قێزەونی چاندنی تۆی شۆڤێنیزم لەناو گەلانی تورکیادا شەرمەزار دەکەین. بانگ لە هەموو هێزە سیاسیەکان دەکەین کە لە بەرانبەر ئەو کردەوە و تاوانانە هوشیار بن و گەلیش هوشیار بکەنەوە. هەروەها بڕوامان واتە کە ئەم کردەوانە دوایین کارتی قێزەونن و گەل و هێزە دیموکراتەکان سەردەکەون."

ف.ق