پارێزه‌رێكی ئۆجالان: حقووقی ئیمڕاڵی حقووقی ئه‌شكه‌نجه‌یه
نه‌ورۆز ئوویسال پارێزه‌ری ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕایگه‌یاند، بارودۆخی ئیمڕاڵی هه‌میشه نائاساییه. گوتیشی، حقووق له ئیمڕاڵی حقووقی ئه‌شكه‌نجه‌یه.
نه‌ورۆز ئوویسال پارێزه‌ری ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕایگه‌یاند، بارودۆخی ئیمڕاڵی هه‌میشه نائاساییه. گوتیشی، حقووق له ئیمڕاڵی حقووقی ئه‌شكه‌نجه‌یه.
له ٢٧ی ته‌مووزی ٢٠١١-ه‌وه پارێزه‌ران، له ئه‌یلوولی ٢٠١٦ به‌دواوه‌ش خانه‌واده‌ی ئۆجالان ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت سه‌ردانی ئیمڕاڵی بكه‌ن و دیدار له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕێبه‌ری گه‌لی كورد ئه‌نجام بده‌ن. پارێزه‌ری ئۆجالان نه‌ورۆز ئوویسال له‌وباره‌یه‌وه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) دوا.
«ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگه فێری گۆشه‌گیری بكه‌ن»
ئوویسال به‌بیری خسته‌وه كه چه‌ندین ساڵه زانیاری ده‌رباره‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌ده‌ستناخرێت و گوتی، گۆشه‌گیرییه‌كی له‌م شێوه‌یه له هیچ شوێنێكی دیكه‌ی دونیا نه‌بینراوه.
ناوبراو ڕایگه‌یاند: «گۆشه‌گیری ١٨ ساڵه دوای ١٥ی ته‌مووز بوو به ئه‌شكه‌نجه. به‌ندیخانه‌ی ئیمڕاڵی ١٨ ساڵه له باری نائاسایی دایه و هه‌میشه ئه‌م ڕێبازی ئه‌شكه‌نجه‌دانه له ئیمڕاڵی حقووقی پێشێل كردووه. به بڕیاره‌كان و به پێشێلكردنی حقووق ده‌یانه‌وێت ڕه‌وایه‌تی به گۆشه‌گیری بده‌ن و كۆمه‌ڵگه فێری گۆشه‌گیری بكه‌ن.»
«گۆشه‌گیری كۆنسێپتی شه‌ڕه»
پارێزه‌ره‌كه‌ی ئۆجالان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، تووندكردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی له هه‌مان كاتدا كۆنسێپتی شه‌ڕه. گوتی: «پێداگری له‌سه‌ر گۆشه‌گیركردنی ئۆجالان به‌شێكه له شه‌ڕی چه‌په‌ڵی ده‌وڵه‌ت دژی گه‌ل و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان. حكوومه‌ت له ڕامانه‌كانی ئۆجالان ده‌ترسێت. كاتێك ڕامانه‌كانی ئۆجالان ڕۆڵ ده‌گێڕن، توركیا دیموكراتیك ده‌بێت، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ئارام ده‌بێت و له هه‌موو شوێنێكی وه‌ڵات گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و ڕامانانه ده‌كرێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت ئه‌م ڕاستییه ده‌بینێت، گۆشه‌گیری تووند ده‌كات و ڕێبازی جیاجیای شه‌ڕ تاقیده‌كاته‌وه. به‌م ئامانجه قانوونه‌كان ده‌گۆڕێت و ده‌یه‌وێت ڕێبازی گۆشه‌گیری و ئه‌شكه‌نجه ڕه‌وا بكات.»
نه‌ورۆز ئوویسال له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا باسی له‌وه كرد، ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت به تووندكردنی گۆشه‌گیری داوا ڕه‌واكانی كوردان له‌ناوببات، زیان به ڕێبه‌رایه‌تیی تێكۆشانی ئازادیی گه‌لی كورد بگه‌یه‌نێت.
«ده‌وڵه‌ت هه‌موو سیاسه‌ته‌كانی خۆی له دژی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئیراده‌ی گه‌لان گه‌لانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌بات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕێگری له سه‌ردانه‌كانی ئێمه ده‌كات. هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك ئێمه داوای سه‌ردانی ئیمڕاڵی ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سكاڵامان له دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپاش تۆمار كردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ده‌زگه‌یه به هه‌ڵوێستی خۆی ڕه‌وایه‌تی به گۆشه‌گیری ده‌دات. كاتێك بابه‌ته‌كه ده‌بێته ئیمڕاڵی حقووقی نێونه‌ته‌وه‌ییش چه‌قبه‌ستوو ده‌بێت و ئه‌مه‌ش به واتای هاوكاری كردنی ئه‌شكه‌نجه‌كاری توركیا دێت. ئه‌م گۆشه‌گیرییه نه‌ك ته‌نیا له توركیا ڕووده‌دات، كاتێك مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی قووڵ سه‌یری بكات، ده‌بینرێت كه گۆشه‌گرییه‌كه له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و جیهان ده‌كرێت. ئه‌مه‌ش به بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا ده‌ركه‌وت.»
s.m