پارێزه‌رێکى ئۆجالان باسى فشار و گۆشه‌گیریى سه‌ر ئیمرالى ده‌کات
گونفه‌ر قه‌ره‌ده‌نیز پارێزه‌رى ئۆجالان باسى له گۆشه‌گیرکردنى ئۆجالان کرد و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه کرد، ده‌بێت سه‌ندیکاى پارێزه‌رانى تورکیا به‌دواداچوون بۆ ڕه‌وشى ئۆجالان بکه‌ن.
گونفه‌ر قه‌ره‌ده‌نیز پارێزه‌رى ئۆجالان باسى له گۆشه‌گیرکردنى ئۆجالان کرد و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه کرد، ده‌بێت سه‌ندیکاى پارێزه‌رانى تورکیا به‌دواداچوون بۆ ڕه‌وشى ئۆجالان بکه‌ن.
ماوه‌ى ١٩ ساڵه عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕێبه‌رى په‌که‌که له زیندانى ئیمرالى گۆشه‌گیرکراوه و ماوه‌ى حه‌وت ساڵه ڕٍێگه نه‌دراوه پارێزه‌ره‌کانى سه‌ردانى بکه‌ن.
له مانگى نیسانى ٢٠١٥وه تا ئێستا شاندى ئیمرالى نه‌یانتوانیوه بچنه ئیمرالى و چاویان به ئۆجالان بکه‌وێت، دواهه‌مین جاریش له‌ژێر فشارێکى زۆردا ڕۆژى ١١ى ئه‌یلولى ٢٠١٦ بنه‌ماڵه‌که‌ى سه‌ردانى ئیمرالیان کرد و چاویان به ئۆجالان که‌وت.
له ١١ى ئه‌یلولى ٢٠١٦وه تا ئێستا هیچ زانیاریه‌ک له‌سه‌ر ڕه‌وشى ئۆجالان نییه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى بنه‌ماڵه‌که‌ى به‌رده‌وام داواکارى پێشکه‌شى دادگا ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى ئۆجالان بکه‌ن، به‌ڵام داواکه‌یان ڕه‌تده‌کرێته‌وه، هه‌روه‌ها له ساڵى ٢٠١١وه تا ئێستا پارێزه‌رانى ئۆجالان ٧٢١ جار داواکاریان پێشکه‌ش کردوه بۆ ئه‌وه‌ى بچنه ئیمرالى به‌ڵام داواکه‌یان ڕه‌تکراوه‌ته‌وه.
گونفه‌ر قه‌ره‌ده‌نیز پارێزه‌رى ئۆجالان که به ڕه‌گه‌ز تورکه، باسى له‌و گۆشه‌گیریه کرد که له‌سه‌ر ئۆجالان په‌یڕه‌و ده‌کرێت و داواى کرد پارێزه‌رانى تورکیا و سه‌ندیکاى پارێزه‌ران بکه‌ونه هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌شکه‌نجه و گۆشه‌گیرییه کۆتایى بێت.
قه‌ره‌ده‌نیز وتى: ئۆجالان گه‌ره‌نتى ئاشتى تورکیا و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته، هه‌ربۆیه هه‌موو که‌سێک پێویسته دژى ئه‌و سیاسه‌ته بوه‌ستێته‌وه و ده‌نگى خۆى هه‌ڵبڕێ.
قه‌ره‌ده‌نیز ئه‌وه‌ى وت: ئه‌وه حه‌وت ساڵه ڕێگه نادرێت پارێزه‌ران چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان پێک‌بێنن، هه‌رجاره و به بیانویه‌که‌وه داواکه‌یان ڕه‌تده‌کرێته‌وه، به‌ڵام ئێمه دیسان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر داواکارى ئه‌وه‌ى بچینه ئیمرالى و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان بکه‌ین.
ئه‌و پارێزه‌ره‌ى ئۆجالان ئه‌وه‌شى وت: فکرى ئۆجالان بۆ ئاشتى و ئارامى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌رفه‌تێکى مه‌زنه، هه‌ربۆیه ده‌بێت هه‌ر که‌س بکه‌وێته ناو هه‌وڵدانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و گۆشه‌گیریه کۆتایى بێت.
باسى له‌وه‌ش کرد، ده‌بێت هه‌موو پارێزه‌رانى تورکیا فشار بخه‌نه سه‌ر وه‌زاره‌تى داد تاوه‌کو ڕێگه بدات چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان پێک بێت.
گونفه‌ر قه‌ره‌ده‌نیز له کۆتایى قسه‌کانیدا ئه‌وه‌ى وت: پێویسته کۆمیته‌ى ڕێگرتن له ئه‌شکه‌نجه بچێته ئیمرالى و ڕاپۆرتى خۆى بۆ ڕاى گشتى بڵاوبکاته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێت هه‌موو که‌سێک له پێناو ئاشتیدا خاوه‌ندارى له ئۆجالان بکات، ئه‌گه‌ر ئۆجالان ئازاد بێت، ئه‌وا کۆمه‌ڵگه ئازاده ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئۆجالان ئازاد نه‌بێت، ئه‌وا شه‌ڕ و ئاڵۆزى ڕووده‌دات، ساڵى ٢٠١٣ تا ٢٠١٥ که گفتوگۆى ئاشتى هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئۆجالان، ڕه‌وشى سیاسى و ئابورى و کۆمه‌ڵایه‌تى باشتر بوو.