پارێزگاری تورک ٥ ناوچەى جۆلەمێرگی بە "ناوچەى ئەمنیى تایبەت" راگەیاند

پارێزگاری دەوڵەتى تورک لە پارێزگاى جۆلەمێرگ ٥ ناوچەى ئەو پارێزگایە بۆ ماوەى ١٥ رۆژ بە "ناوچەى ئەمنیى تایبەت" راگەیاند و هەموو جۆرە هاتوچۆکردنێکى لە هاووڵاتییانى ئەو ناوچانە قەدەغەکرد.

قەدەغەکارییەکەی پارێزگاری تورک لەو ٥ ناوچەیەى جۆلەمێرگ دا بۆ ماوەى ١٥ رۆژ بەردەوام دەبێت و بە پاساوی "ئەمنی" ئەو ٥ ناوچەیەی بە "ناوچەى ئەمنیى تایبەت" راگەیاند.

قەدەغەکارییەکە تاوەکو هێڵی سنووری شارۆچکەى رووبارۆک درێژ دەبێتەوە و لە رۆژانی ١٦ بۆ ٣٠ تەمموز بەردەوامیى دەبێت.

ر.م