پارێزگاری هه‌ولێر ئازاد كرا
پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد هادی كه به بیانووی قاچاخچێتیی نه‌وت له ڕۆژانی ڕابردوو ده‌ستگیر كرابوو، له ئه‌نجامی دیدارێكی مه‌سعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی ئازاد كرا. له بری ناوبراو ٢ پاسه‌وانی ده‌ستگیر كراون.
پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد هادی كه به بیانووی قاچاخچێتیی نه‌وت له ڕۆژانی ڕابردوو ده‌ستگیر كرابوو، له ئه‌نجامی دیدارێكی مه‌سعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی ئازاد كرا. له بری ناوبراو ٢ پاسه‌وانی ده‌ستگیر كراون.
پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد هادی و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر بارزان قه‌ساب كه برای یه‌كترن، له ڕۆژانی ڕابردوودا به بیانووی فڕۆشتنی نه‌وتی قاچاخ ده‌ستگیر كران، به‌ڵام ئێواره‌ی دوێنێ نه‌وزاد هادی ئازاد كرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، نه‌وزاد هادی به تۆمه‌تی فرۆشتنی نه‌وتی قاچاخ له‌نێوان هه‌ولێر و قه‌زای مه‌خموور، ده‌ستگیر كراوه. پاش دیدارێكی نێوان مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی په‌ده‌كه (پارتی دیموكراتی كوردستان) و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی كاربه‌ڕێكه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم، پارێزگاری هه‌ولێر ئازاد كراوه.
٢ پاسه‌وانی پارێزگار ده‌ستگیر كران
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگه‌ی هه‌ولێر، به‌ر له‌وه‌ی نه‌وزاد هادی ئازاد بكرێت، ٢ پاسه‌وانی ناوبراو به هه‌مان بیانوو ده‌ستگیر كراون. كه‌سانی نزیكی نه‌وزاد هادی ڕایانگه‌یاند، ده‌ستگیركردنی پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی نێوان باڵی مه‌سعوود و مه‌سروور بارزانییه له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی.
s.m