پارێزگاری وان هه‌ڕه‌شه له موختاره‌كان ده‌كات
پارێزگاری وان محه‌مه‌د ئه‌مین بیلمه‌ز له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ موختاره‌كانی ناوچه‌ی مورادیه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردن و گوتی، ده‌بێ به قسه‌ی ده‌وڵه‌ت بكه‌ن.
پارێزگاری وان محه‌مه‌د ئه‌مین بیلمه‌ز له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ موختاره‌كانی ناوچه‌ی مورادیه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردن و گوتی، ده‌بێ به قسه‌ی ده‌وڵه‌ت بكه‌ن.
پارێزگار(والی)ی ده‌وڵه‌تی تورك له شاری وان-ی باكووری كوردستان محه‌مه‌د ئه‌مین بیلمه‌ز دوێنێ له‌گه‌ڵ موختاره‌كانی ناوچه‌ی مورادیه كۆبوویه‌وه. ناوبراو پێشتریش له‌گه‌ڵ موختاره‌كانی ناوچه‌كانی پاییزاوا و سارا كۆبووبوویه‌وه و ده‌رباره‌ی هه‌ده‌په هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردبوون. جگه له بیلمه‌ز فه‌رمانده‌ی جه‌نده‌رمه‌ش به‌شدار بوو له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ، پارێزگار جاشه قرغزیه‌كانی ناوچه‌ی ئه‌ردیشی له ته‌نیشت خۆی دانان و گوتی، چاوه‌ڕوانی پشتیوانیكردنمان له موختاره‌كان هه‌یه.
بیلمه‌ز گوتیشی، پردی نێوان ده‌وڵه‌ت و هاوڵاتییان ئێوه‌ن، ئێمه چاومان له‌وه‌یه موختاره‌كان به قسه‌ی ئێمه بكه‌ن. «بۆ خزمه‌ت به‌ر له هه‌ر شتێك ده‌بێ كێشه ئه‌منییه‌كان چاره‌سه‌ر بن، ئه‌گه‌رنا ده‌وڵه‌ت ناچار ده‌بێت قه‌یووم دابمه‌زرێنێت. هیوادارم ده‌وڵه‌ت ناچار نه‌كرێت كه قه‌یوومتان به‌سه‌ردا دامه‌زرێنێت.»
چه‌ند موختارێك كه به‌شداریان كردووه له كۆبوونه‌وه‌كه و نه‌یانویست ناویان ئاشكرا بكرێت ڕایانگه‌یاند، پارێزگار (والی)ی وان هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردوون و پێی گوتوون: «ئه‌گه‌ر پارتییه‌كی دیكه لێره ده‌نگێكی زۆری به‌ده‌ست بێنێت، قه‌یووم داده‌مه‌زرێنین».
s.m