پارێزگاری وان چالاكیی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكیی قه‌ده‌غه كرد
پارێزگاری شاری وان-ی باكووری كوردستان چالاكیی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكیی به بیانووی «ئاڵۆزی» قه‌ده‌غه كرد.
پارێزگاری شاری وان-ی باكووری كوردستان چالاكیی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكیی به بیانووی «ئاڵۆزی» قه‌ده‌غه كرد.
له شاری وان ڕێكخراوی «DÎSA-DER» ده‌یویست به‌بۆنه‌ی ٢١ی شوبات\٢ی ڕه‌شه‌مێ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی بدات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕێكخراوه‌كه داوای مۆڵه‌تی له پارێزگه‌ی شاره‌كه كردبوو.
پارێزگاری وان مۆڵه‌تی به چالاكییه‌كه نه‌دا و ڕایگه‌یاند: «له‌وانه‌یه هێرشی خۆكوژی و هێرشی دیكه بكرێن، یان هه‌ندێك كه‌س ناڕه‌زایه‌تی پیشان بده‌ن. ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئاڵۆزی. له‌به‌رئه‌وه گونجاو نییه كه له ٢١ی شوباتدا له پاركی داببائۆغلوو لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی بدرێت.»
s.m