پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئوجالان سەردانی داواکاری گشتییان کرد

بە بەمەستی چاوپێکەوتن لە گەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان، پارێزەران سەردانی داواکاری گشتیی بورسایان کرد و داواکارییان پێشکێش کرد.

هەر یەک لە نەورۆز ئۆیسال و فایق ئوزگور ئەرۆل و جەنگیز یورەکلی و مازلوم دینچ پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان کە لە ئێستادا لە بەندیخانەی پیتی (F)ی تایبەت بە ئاسایش باڵای دورگەی ئیمرالی گیراوە، بۆ ئەوەی چاوپێکەوتنی لەگەڵدا ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری گشتی بورسایان کرد.

شایەنی باسە لە ٧ی ئابی ئەمساڵەوە رێگە نەدراوە پارێزەران لەگەڵ ئوجالان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن و تا ئێستاش بە هیچ شێوەیەک وڵامی داواکارییەکەیان بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا، نەدراوەتەوە.

ز.ش