پارێزەرانی ئۆجالان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵی، داواکاریان پێشکێش کرد

پارێزەرانی ئوجالان بۆ ئەوەی سەردانی ئیمرالی بکەن داواکاریان پێشکێشی داواکاری گشتی بورسا کرد.

هەر یەک لە نەورۆز ئویسال و مەزڵوم دینچ و جەنگیز یورەکلی و فایق ئوزگور ئەڕۆل پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدواللە ئوجالان بۆ ئەوەی سەردانی ئیمراڵی بکەن، داواکارییان پێشکێشی داواکاری گشتی شاری بورسا کرد.

لە ٧ی مانگی ئابەوە تا ئێستا وەڵامی داواکاری پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدواللە ئوجالان لە دورگەی ئیمرالی نەدراوەتەوە.

ز.ش