پارێزەرانی ئۆجالان: دەبێت بە زوترین کات ڕێوشوینی پێویست لە ئیمراڵی بگیرێتەبەر

پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، لە بەر بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا  ژمارەیەک ڕێوشوێنیان ئاشكرا کرد کە دەبێت بگێریتە بەر.

پارێزەرانی مافناسی سەدە کە پاراستنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان و سێ گێراوی تر لە ئیمراڵی دەکەن، لەبەر بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە ئیستادا لە هەموو جیهان و تورکیاش بڵاو بووەتەوە، لە ٢٠ ئازاردا سەردانی سەرۆکایەتی دادگای کۆماری بورسا، دادگای تاوانی بورسا و وەزارەتی دادی تورکیان کرد و دەربارەی موەکیلەکەیان چەند داوایەکیان پێشکەش کرد.

پارێزەران لەسەردانەکەیاندا دەربارەی ڕەوشی تەندروستی موەکیلەکەیان داوای زانیاریان کرد، هەروەها داوایان کرد مافی قسەکردن بە تەلەفەن بە موەکیلەکانیان بدرێت.

سەردانەکان

ئەو سەردانەنانەی کە پارێزەران کردوویانە بەم شێوەییە:

١-وەک دەزانرێت لە دوای لێدوانی وەزارەتی تەندروستی تورکیا لە ١١-ی ئادار کە ڕایگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنا  COVE 19   لە تورکیا بڵاوبووەتەوە، لەو کاتە بەدواوە ژمارەی نەخۆش و قوربانیان لە تورکیا ڕوو لە زیدا بوون دەکات.

٢-لە بەرامبەر مەترسی نەخۆشی ئەو ڤایرۆسە وەزارەتی داد ڕایگەیاند:" لە زیندانەکان ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر، دەرمان و پێداویستی تایبەت بۆ پاک و خاوێنی و خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکە  بڵاوکراوەتەوە،  لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەیان بەوەداوە لە زیندانەکان ئامێری پشکنین و دەستنیشانکردنی ڤایرۆسەکە نییە، بەڵام هەرگیراویک گومانی توشبون بە ڤایرۆسەکەی لێبکرێت بۆ نەخۆشخانە دەگوازرێتەوە".

٣-لە ناو ئەو دۆخەی کە هەیە ئێمە بە پێوستی دەزانین زانیاری لەسەر ڕەوشی تەندروستی موەکیلەکەمان کە ماوەیکی درێژە لە زیندانی ئێمراڵی بەندکراوە وەربگرین.

٤-بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی گەیشتووەتە بەردەستی ئێمە کارمەندانی زیندانەکە دەستێوەردان لە کاروباری تەندروستی موەکیلەکانماندا دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا موەکیلەکەمان بەرێز ئۆجەلان لە ساڵی ١٩٩٩وە تا ئیستا بە مەبەستی پشکنینی تەندروستی هەیچ کاتێک لە زیندانی ئیمراڵی بۆ هیچ نەخۆشخانەیەک نەبراوە، ئەو ڕەوشە بۆ موەکیلەکانی تریشمان لە ئیمراڵی لە ٢٠١٥ بە دەواوە بە هەمان شێوەیە.

٥- لە ٧-ی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٩دا کە چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەمان کراوە لەو کاتە بەدواوە ‌هێچ چاوپێکەوتنێک لەگەڵ پارێزەرانی ئەنجام نەداوە، لەسەر ڕەوشی تەندروستی موەکیەلەکەمان زانیاریمان نیە، دواین زانیاری لە ٣ ئازاری ٢٠٢٠وەرگیرا کە کاتێک موەکیلەکەمان لەگەڵ خێزانەکەی چاوپێکەوتنی ئەنجامدا.

پێویستە ڕێوشوێن بگیرێتەبەر

لە ڕاگەیەنراوەکەدا پارێزەرانی سەدەد داوایانکرد ڕێوشوێنی پێویست بە زووترین کات بگرێتەبەر.

ا- لە زیندانی ئیمراڵی ناکرێت چاوروانی گومانی نەخۆشی بکرێت، پێوستە بە زوترین کات پشکنین بۆ تەندروستی  موەکیلەکەمان بکرێت، بەتایبەتی ئامێری  پشکنینی ڤایرۆسی COVED-19  لە زینداندا دابین بکرێت، پشکنیەکانی موەکیلەکەمان بە شێوازێکی ڕێکوپێک بکرێت، دەربارەی تەندروستی موەکیلەکەمان ئێمەش ئاگادار بکرێینەوە.

ب- پێداویستی پاکوخاوێنی، دەستکێشی تایبەت، دەمامکی تایبەت و دەسماڵ  و دژە بەکتریا و قۆڵۆنیا بۆ موەکیلەکەمان دابین بکرێت، یان ڕێگا ئێمە دابینی بکەین.

ج- ڕەوشی تەندروستی کارمەندانی ناوەوە و دەرەوەی زیندان کە دەتوانن خۆیان  بگەینە موەکیلەکەمان کۆنتڕۆڵ بکرێت و بەتەواوەتی پشکنیان بۆ بکرێت، لەوە دڵنیاببنەوە کە توشبووی ڤایرۆسی COVED-19  نین.

د-ڕێوشوێنەکانی ئەو ژوورەی کە موەکیلەکەمان تێدا زیندایکراوە لەبەر مەترسی نەخۆشی چاک بکرێتەوە، بە شێوازێک دروست بکرێت کە توانای ئاڵوگۆری هەوای تێدا هەبێت.

س- ئەو کارمەند و ئەرکدارانەی کە گومانی نەخۆشیان لێدەکرێت دەبێت نەچنە دوورگەکە و لەو بوارەدا ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر.

هەروەها داوایان کرد مافی قسەکرد بە تەلەفۆن دابینبکرێت و ڕیگاکانی تری پەیوندی لەگەڵ موەکیلەکانیان عەبدوڵلا ئۆجالان، هاملی یڵدەرم، عومەر خەیری و وەیسی ئاکتاش ئاستەنگ نەکرێت .

 

ف.ق