پارێزەرێکی کورد لە رۆژهەڵات قۆڵبەست کرا

بە گوێرەی ئەوزانیارییانەی کە لە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: وەر گیراوەرۆژی پێنج شەمە ۲٨ی سەرماوەزی ۲۷۱۷ی کوردی پارێزەرێکی کورد خەڵکی شاری بۆکان “تاهیر تەوحیدی” لە لایەن دادوەری شاری سنەوە قەراری بەندکردنی لەڤەر دەر دەکرێت.

 

بە پێی هەواڵەکە ناوباراو بە تاوانی بێڕێزی بە کارگێڕی حکومەتی و بڵاو کردنەوەی هەواڵی نادروست دەست بەسەر کراوە و قەراری ۱۷ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

تاهیر تەوحیدی پارێزەری دادوەری و مامۆستای زانکۆیە لە شاری سنە و پاش دەستبەسەر کردن ناوبراو دراوەتە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە بۆ تێپەڕاندنی قەراری دەرکراو لە سەری.

کــ ـ ش