پارەی هاوکاری بۆبومەلەرزە لێدراوەکانی کرماشان بۆکارمەندانی بونیادی مەسکەن خەرج کراوە

دوای زیاترلە ١١ مانگ بەسەربومەلەرزەکەی ئەزگەلەی کرماشان، بۆمەلەرزەلێدراوەکان لە کاتێکدا بەرەو ڕووی وەرزی سەرما دەڕۆن کە لە پیداویستییە کانی وەرزی سەرما بێ بەشن وکاربەدەستانی ڕژیمی ئێران بۆجێبەجێ کردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان هیچ هەنگاوێکیان هەڵنەگرتووە

ئەمە لەکاتێکدایە کە تائیستا هیچ ناوەندێکی حکومی ڕژیمی ئێران وەڵامی داواکارییەکانی هاووڵاتیانی بۆمەلەرزە لیدراوەکەی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان نەداوەتەوە.

یەکیک لە نوێنەرانی کرماشان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێران باس لەوەدەکات کە ئەوبڕە پارە کە وەک هاوکاری بۆ ناوچەکە تەرخان کراوە وەک حەق دەستی کارمەندانی بونیاندی مەسکەن خەرج کراوە.

ئەحمەد سەفەرئ نوێنەری شاری کرماشان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێران بۆ ئاژانسەکانی هەواڵی سەر بە ڕژیمی ئێران ڕایگەیاندووە کە تا ئیستا ٢٦ میلیارد تمەن پارە وەک حەق دەست و خەرجی هاتووچۆ بۆ کارمەندەکانی بونیاندی مەسکەن لە ناوچە بۆمەلەرزەلێدراوەکاندا خەرج کراوە.

ئەم نوێنەرەی شاری کرماشان ناڕەزایەتی خۆی لەهەمبەرگەندەڵی و ناڕوونی لە خەرج کردنی ئەو پارەیە کە بۆ نوێژەنکردنەوەی ناوچە بۆمەلەرزە لێدراوەکانی کرماشان تەرخان کراوە دەربڕی و وتی، تائیستا دیارنییە کە ئەو برە پارە زۆرە لە چە شوێنگەلیکدا وبۆچی خەرج کراوە.

 دوای ١١ مانگ بەسەر بۆمەلەرزەکەی پارێزگەی کرماشان هاووڵاتیان لە نێو چادر و کانێکسدا ژیان بەسەر دەبەن. و زۆربەی هەرە زۆری ئەو کانێکس و چادرانە لەلایەن هاووڵاتیانی شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئیرانەوە نیردراوە بۆ بۆمەلەرزەلیدراوەکانی کرماشان.

هاوکات لە گەل نزیک بوونەوە لە وەرزی سەرما و نەبوونی شوێنی نیشتەجی بوونی گونجاو بۆ هاووڵاتیان و نەبوونی کەرەستەی گەرمایی و پیداویستی تەندروستی، ژیانی هاووڵاتیانی بۆمەلەرزە لێدراو لە مەترسیدایە.

بە پێی ئامارەکان لە وەرزی زستانی پاردا  ٤ منداڵ بەهۆی توشبوونی بە پەتا گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ٩٧ حاڵەتی خۆکوژی تۆمارکراوە.

بۆمەلەرزە ٧.٣ ریشتەرییەکەی کرماشان لە ٢١ی خەزەلوەری ٢٠١٧ بووە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە هەزارهاووڵاتی و بریندار بوونی ١٠ هەزار کەسی دیکە.  میدیاکانی ڕژیمی ئێران ئاماری قوربانییەکانی تەنها ٦٠٠ کەس راگەیاندووە.

ک-ش