پاژک: تۆڵە لە دەوڵەتی تورکی فاشیست و هاوبەشە قێزەونەکانی دەکرێتەوە

پاژک یادی دەمهات عەگید و جەمیل ئامەدی کردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە دەوڵەتی تورک باش بزانێت تۆڵەی کۆمەڵکوژیەکە دەکرێتەوە، باجەکەی چی بێت لە کۆتاییدا گەلی کورد سەردەکەوێت و دەگاتە ئازادی خۆی.

کوردیناسیۆنی پارتی ئازادی ژنانی کوردستان (پاژک – PAJK) لەبارەی هێرشەکانی ڕۆژئاوا و دەمهات عەگید و جەمیل ئامەد کە لە سلێمانی شەهید کران ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە.

پاژک ئاماژەی بەوەکرد، دەوڵەتی تورکی لە ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ٩ی تشرینی یەکەم دەستی بە هێرشی داگیرکەری و کۆمەڵکوژی بەرامبەر ڕۆژئاوا کرد و لەبەرامبەریشدا شەرڤانانی ئازادی و گەلەکەمان بەرخۆدانێکی بێوێنەیان پیشاندا و سڵاو بۆ بەرخۆدانەکە دەنێرین.

پاژک باسی لە شەهیدە مەدەنیەکان و شەرڤانان کرد و وتی، "یادی شەرڤانانی قەسەدە، یەپەگە و یەپەژە دەکەینەوە کە تا گولەی کۆتایی شەڕ دەکەن و شەهید دەبن و بەڵێنی کوردستانێکی ئازادیان پێدەدەین."

پاژک هەروەها هەڤرین خەلەف و دایە ئاقیبە کە وتبووی، تا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەکرێت ڕەش لەبەردەکات و ئامارا شەرڤانی یەپەژە کە لە هیرشێکی دڕندانەدا لە لایەن چەتەکان شەهید کرا بەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند، یادی هەموو شەهیدانی ڕۆژئاوا دەکەنەوە و سەرخۆشی لە گەلی کورد و بنەماڵەکانیان دەکەن.

شەهیدەکانمان بۆ بەردەوامی تێکۆشانی سەرفرازی بۆ ئێمە فەرمانن

لەبارەی دەمهات عەگید و جەمیل ئامەد کە لە سڵێمانی لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکران پاژک وتی، "لە دۆخێکدا کە هێرشی داگیرکەری و کۆمەڵکوژی بەردەوامە، دەوڵەتی تورک لە پارچەکانی تری کوردستانیش سیاسەتی کۆمەڵکوژی و هێرشەکانی بەردەوامی پێدەدات، چاوی بە هەبوون و دەستکەوتەکانی گەلی کورد هەڵنایەت. لە کوێی جیهان بێت، پێشەنگەکانی کورد کە خەبات دەکەن دەکاتە ئامانج و شەهیدیان دەکات. ئەو هێزانەی کە پلانیان بۆ شەهیدکردنی هاوڕێ سارا لە پاریس کێشا، دوێنی لە کەسایەتی هاوڕێ هەڵمەت – دیار غەریب و ئەمڕۆش لە دژی هاوڕێ جەمیل ئامەد و دەمهات عەگید سیاسەتەکانی بەردەوامە.

پلانی ئەو هێرشە دڕندانە دەوڵەتی تورک و میتین. هەندێک لایەنیش کە بوونەتە، سیخۆڕ، خایین و نۆکەر هاوبەشی هێرشەکان دەکەن. شەهیدبوونی هاوڕێ جەمیل ئامەد و دەمهات عەگید کە میلیتانی پێشەنگی تەڤگەری ئازادین، ئەنجامی سیاسەتی هێرشکار، دڕندە و بێئەخلاقە. ئەوانەی دەستیان لە شەهیدکردنی ئەو دوو هەڤاڵەماندا هەیە کە لە هەرێمێکی ژێر کۆنتڕۆلی حکومەتی باشووردا هێرشەکە ئەنجامدرا، پێویستە ئاشکرا بکرێن. ئێمە چاوەڕێ دەکەین بەرامبەر کۆمەڵکوژی و هێرشە داگیرکەریەکانی سەر ڕۆژئاوا و شەهیدکردنی ڕۆڵەی کورد لە سەر خاکی خۆی کە لە ژێر کۆنتڕۆلی ئەواندایە، هەستیاری پیشان بدرێت. دەوڵەتی تورک پێویستە بزانێت تۆڵەی کۆمەڵکوژیەکە دەکرێتەوە. باجەکەی چی بێت لە ئەنجامدا گەلی کورد سەردەکەوێت و دەگاتە ئازادی خۆی. شەهیدەکانمان بۆ بەردەوامی تێکۆشانی سەرفرازی بۆ ئێمە فەرمانن و خەیاڵەکانیان بە تێکۆشانمان بە ئەنجام دەگەیەنین.

بەرخۆدان سەردەکەوێت، پیلانی پیلانگێڕان پووچەڵدەکرێنەوە

پاژک لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەیدا وتیشی، "دەوڵەتی تورکی فاشیست کە لە چار پارچەی کوردستان و جیهان هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد و دەستکەوتەکانی و کۆمەڵکوژی ئەنجامدەدات، ڕسوا بووە. بەرخۆدان و تێکۆشانی گەلی کورد ڕووی ڕاستەقینەی ئەردۆغان و دەوڵەتە چەتەکەی ئاشکرا کردووە و بە هۆی ئەنجامدانی تاوانی شەڕەوە ئەردۆغان دادگاییدەکرێت. پاژک باسی ئەوەشی کرد، ئەمریکا و ڕووسیا و دەوڵەتانی تر کە لە باکوور کوردستان تا باشوور و عەفرین و سەرێکانی ڕێگە بە دەوڵەتی تورک دەدەن و هاوکاری کۆمەڵکوژیەکان دەکەن، حەساب دەدەن.

پاژک ڕاشیگەیاند، گەلی کورد بێ ئەوەی پشت بە هیچ کەسی تر ببەستێت، بۆ ئازادی پشت بە خۆی دەبەستێت، تێکۆشانەکەی لە هەموو جێگەیەک گەش دەکات و بەرخۆدان دەکات. خاوەنداری لە شەهیدەکان، لە گەل و ناسنامەی خۆی دەکات.

ف.ق