پاژک یادی شەهید بێرینانی کردەوە

پاتی ژنانی ئازادی کوردستان (پاژک - PAJK ) یادی شەهید گوڵناز كاراتاش ناسراو بە بێریتانی کردەوە و ڕایگەیاند، شەهید بێریتان بەو ئیرادەیەی كە ژنی كورد هەیەتی و تەسلیم نابێت، تا دوایین فیشەك شەڕی كرد و لە دژی تەسلیم بوون وەستایەوە.

پاژك لە بەیاننامەیەكدا كبۆ ڕای گشتی ڕایگەیاند،  مانگی تشرینی یەكەمی هەموو ساڵێك هەم بۆ شۆڕشی جیهان و گەلی كوردستانیش مانگێكی پڕواتایە، مانگی شەهیدانە كە هەر ڕۆژێكی پڕە لە خۆڕاگری. ئەوەی ئەم مانگەی تەعزێبار كردووە، شەهیدبوونی گوڵناز كاراتاشە (شەهید بێریتان) و ووتی،  لە كەسایەتی هەڤاڵ بێریتاندا ئێمە گشت شەهیدەكانمان بە ڕێزەوە یاد دەكەینەوە و بەڵێن دووپات دەكەینەوە كە ئاواتەكانیان بۆ كوردستانێكی ئازاد بەدی دەهێنین".

پاژك لە بەردەوامی بەیاننامەكەیدا جەختی لەوە كردەوە كە ئەو واتایەی لە ئەنجامی خۆڕاگریە گەورەكەی هەڤاڵ گوڵناز كاراتاش (بێریتان) و شەهیدبوونی هاتۆتە ئاراوە، بووتە هەنگاو و بنچێنەی بە سوپابوونی ژنان. ڕێگای بێریتان بۆ خۆڕاگری ژنان لە ناو بزوتنەوەكەمان و تێكۆشاندا بۆتە هێڵێك و ئەم هێڵە بە ئامانجی شەهیدەكانمان تۆختر دەبێتەوە. ئەمرۆ ئەم ڕێگایە بە ئارین و ئاماراو بارینەكان بۆ هەموو بزوتنەوە ئازادیخوازەكانی ژنان بۆتە هیوایەك. بێریتان لەسەر ناوی ئازادی بۆتە بڕیار و خۆڕاگری و هیوا.

تەسلیم نەبوو

پاژك لە بەیاننامەكەیدا باشی ئەوەشی کرد، دەوڵەتی توركی داگیركەر لە ٢٥ی تشرینی یەكەمی ساڵی ١٩٩٢ بە پشتیوانی هێزە بەكرێگیراوەكانی، كاتێك هێرشی بردە سەر باشووری كوردستان، لە بەرەی خواكورك خۆڕاگریەكی ئەفسانەیی هاتە ئاراوە و بو بە وڵامێک بۆ دوژمن. هەڤال و هاوخەباتمان گوڵناز كاراتاش (بێریتان) كە نیشانەی ئەم خۆڕاگریەیە، بە ئیرادەی ژنانی كورد كە تەسلیم نابێت، تا دوایین فیشەك شەڕی كرد و دوای ئەوەی چەكەكەی دەشكێنێت لە بەرزایەكانەوە خۆی فڕێدەداتە خوارەوە. ئەم خۆڕاگریە ئەفسانەییە، وەك هێڵی بێریتان پێناسە دەكرێت.

پاژك ئوەی خستەڕوو، دوای ئەو سەردەمە ژنانی كوردستان پێویستیەكی زیاتریان بەوە هەیە كە هێڵێكی نویێ پاراستن بەڕێخستن بكەن. بۆیە لە ڕێگەی بەسوپابوونی ژنان، بونیادنانی رێكخستنێكی نوێی دەستی پێكردووە.

ڕێكخستنی هزری و سیاسی و سەربازی بۆتە پێشەنگ بۆ قووڵبونەوە و بڵاوبوونەوەی لایەنی تیۆری و ڕۆشنبیری و دیپلۆماسی و لەم چوارچێوەیەدا ژنان زیاتر خۆیان پاراستووە و بە ئەساسگرتنی خۆڕاگری ١٩٩٢ ژنان زیاتر بەشداری بەرەی بزوتنەوەكەیان كردووە.

پاژك وتیشی، چوونی ژنان بۆ شاخە ئازادەكان بۆتە هۆكار كە هێڵی پەكەكە و پاژك ببێتە هێلێكی كۆمەڵایەتی و ئازاد و وتی،  یەكێك لە ئەندازیارەکانی ئەم هێڵە، هاوخەباتمان گوڵناز كاراتاش (بێریتانە).

پاژك لە كۆتای بەیاننامەكەیدا جەختی كردەوەكە هێڵی بێریتان، لەگەل پەكەكە و پاژك بۆتە هێڵی فیکری و ئایدۆلۆژی و بۆ گەلانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ژنان هیوایە. بێریتان بۆتە سمبوڵ. لە مانگی تشرینی یەكەمدا بە دەیان شەهیدی ڕێگای بێریتان هەن و ئاماژەی بەوەکرد، ژنانی تورك و چەركەز و ئەلمانی و عەرەبیش بەشدارن لە رێگای ئازادی كە رێبەر ئاپۆ دەستی پێكردووە. ئەو ژنانەی كە ئەمرۆ لەسەر هێڵی پەكەكە و پاژك رێكخستنی ئەم ڕێگایە بوون، بۆ ئەوەی ژیانێكی ئازاد دروست بكەن لە سەرتاسەری جیهان خەباتی ئازادی گەش دەكەن.

لە كۆتایی دا پاژك باسی ئەوەی کرد، 'ئێمە هاوخەباتەكانمان (بێریتان) –گوڵناز كاراتاش و (زەینەب)-گوربەتەلی ئەرسۆز و (ساریا)-نورسەل ئینجەو (ئەكین) –ئینجی چەلیك و (مەریەم) مەریەم حازار چۆلاك و (جاندا)-سانەم سەرتاپ و (هەلی چەركەز)-نەرمین ئاككوش و (ڕۆناهی)-ئەندریا ووڵف و (بەرماڵ)-گولەر ئۆرتاج و (ڕەوشەن)-لەیلا كاپلان و رۆژبین عەرەب و سەلامەت مانتەش و ئاینور ئایتان و روكەن بینگول و رۆژین گەڤدا و ئارین میركان و دیجلە زافەر و میدیا ماوا، جارێكی تر بە ڕێزەوە یاد دەكەینەوە و بەڵێنیان بۆ دووپات دەكەینەوە كە ئاواتیان بۆ كوردستانی ئازاد بەدی دەهێنین.

ف.ق