پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی: پێویستە سەلچووک مزراکلی ئازاد بکرێت

پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی لە ئامەد رایگەیاند، پیویستە سەلچووک مزراکلی هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد ئازاد بکرێت و بگەڕێتەوە سەر کارەکەی.

سەلچووک مزراکلی هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە و دواتر دەستگیرکرا. دواتر دادگای تورک سزای زیندانی ٩ ساڵ و ٥ مانگ و ١٥ ڕۆژی بەسەردا سەپاند. پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی لە ئامەد لەبارەی دۆخی مزراکلی لە باڵەخانەی ئەییتم – سەن کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا.

سەدرەدین کایا هاوسەرۆکی ئەییتم – سەن ڕایگەیاند، قەیوم لەدژی پێوانەکانی دەوڵەتی یاسایە، هێرشێکە لەدژی مافی هەڵبژارتن و زیانی دیموکراسی و وتی، " بە گرتنی مزراکلی کە بە ٦٣% دەنگی هاوڵاتیان هەڵبژێردراوە و دوو هاوسەرۆکی گەورە شارەوانیەکان، دیاربوو کە ئیرادەی گەل لەبەرچاو ناگیرێت." کایا ڕاشیگەیاند، بۆچوونی هاوبەشی پارێزەرانی مافی مرۆڤ و یاساناسان ئەوەیە کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مزراکلی سزانەدراوە."

پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی هەروەها داوای کرد کۆتایی بە فشارە سەختەکان و سزادان بهێنرێت و دەوڵەت یاسا جێبەجێ بکات و ئەو دۆسیانەی لەدژی مزراکلی ئامادەکراون هەڵبوەشێنرێنەوە و ئازاد بکرێت و بگەڕێتەوە سەر کارەکەی.

ف.ق