كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه ڕایگه‌یاند، فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په ده‌یه‌وێت به دوایین هه‌وڵه‌كانی درێژه به پیلانگێڕی بدات، به‌ڵام پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م\١٧ی ڕه‌زبه‌ر له ساڵی بیست و یه‌كه‌میدا له‌ناوده‌برێت.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه:
«له دژی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و له كه‌سایه‌تیی ئه‌ودا له به‌رانبه‌ر گه‌لی كورد و مرۆڤایه‌تیی دیموكراتیك، له ٩ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٨دا پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی كرا و ئه‌م پیلانگێڕییه ده‌كه‌وێته ساڵی بیسته‌مین. به‌م بۆنه‌یه‌وه ئێمه به نه‌فره‌تی شۆڕشگێڕی هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی ده‌ستیان له پیلانگێڕییه‌كه‌دا هه‌یه به نه‌عله‌ت ده‌كه‌ین و سڵاو له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه له به‌رانبه‌ر پیلانگێڕییه‌كه له ده‌وری ڕێبه‌ر ئاپۆ جێگه‌یان گرتووه. به ڕێزدارییه‌وه یادی هه‌موو شه‌هیدانی قاره‌مانی ئه‌م تێكۆشانه، له هه‌ڤاڵ خالید ئۆرال هه‌تا ئومێد ئاجار كه له به‌رانبه‌ر پیلانگێڕییه‌كه خۆیان سووتاند و هه‌موو به‌رخۆدێره‌كانی [ئێوه ناتوانن ڕۆژی ئێمه تاریك بكه‌ن] ده‌كه‌ینه‌وه. له هه‌مان كاتدا له كه‌سایه‌تی ده‌لال ئامه‌د، زه‌كی شه‌نگالی و ئاتاكان ماهیردا یادی هه‌موو شه‌هیدان ده‌كه‌ینه‌وه و به‌ڵێنی خۆمان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌تا ڕێبه‌ر ئاپۆ ئازاد ده‌كرێت به سووربوون له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتن به‌رده‌وامی به تێكۆشانی خۆمان ده‌ده‌ین.
«له كه‌سایه‌تی ئۆجالاندا گه‌لی كورد له‌ژێر زه‌خت و گۆشه‌گیری دایه»
وه‌ك ده‌زانرێت له ١ی ئه‌یلوولی ١٩٩٨دا ڕێبه‌ر ئاپۆ له‌پێناو ئه‌وه‌ی دۆزی كورد له‌سه‌ر بنه‌مای ئاشتی و دیموكراتی چاره‌سه‌ر بكرێت، ئاگربه‌ستی ڕاگه‌یاند. هێزه هه‌رێمی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش له ٩ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٨دا هێرشێكی پیلانگێڕانه‌یان ده‌ستپێكرد. ئه‌م هێرشه قڕكه‌ره كه به پێشه‌نگایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و ئیسرائیل پیلانی بۆ دانرا و هه‌موو هێزه دواكه‌وتووه‌كان ئه‌ركدار كران، ماوه‌ی ٢٠ ساڵه به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه به‌رده‌وامه. ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له بیست ساڵدا له به‌ندیخانه‌ی ئیمڕاڵی ڕووبه‌ڕووی گۆشه‌گیری و فشارێكی گه‌وره بوویه‌وه. له كه‌سایه‌تی ڕێبه‌ر ئاپۆدا گه‌لی كورد، لاوان و ژنانی كورد گۆشه‌گیر كراون. به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵدان و هێرشه دڕندانه‌یه‌ی هێزه‌كانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری ٢٠ ساڵه به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتووه. گه‌لی كوردستان به تێكۆشانی داستانیی خۆی پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی پارچه كرد و هیوای خۆی بۆ ئازادی به‌هێزتر كرد.
«فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په به دوایین ڕێكاره‌كانی ده‌یه‌وێت درێژه به پیلانگێڕی بدات»
ده‌وڵه‌تی تورك و حكوومه‌تی ئاكه‌په - مه‌هه‌په به كۆمه‌ڵكوژیی دڕندانه هه‌وڵ ده‌دات درێژه به پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی بدات و هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی تێكۆشانی ڕێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه به‌ده‌ستیان هێناوه، له‌ناویان ببات. هێرشه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه ئه‌نجام ده‌دات و هه‌وڵ ده‌دات باكووری كوردستان و شۆڕشی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌ناوببات. له هه‌مان كاتدا هه‌وڵ ده‌دات باكووری كوردستان به تایبه‌تی جزیر و سوور قڕ بكات. له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانیان بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای عه‌فرین، هه‌ڕه‌شه‌كانیان له‌سه‌ر ڕۆژاڤا، منبج و دێركیش ده‌زانرێت. ئه‌م هێرشانه‌ی ئه‌وان، فاشیزمی هیتله‌ر و مۆسۆلۆنی تێپه‌ڕاندووه.
«گه‌ریلا هه‌موو هێرشه‌كان پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه»
فاشیزمی ئاكه‌په و مه‌هه‌په هه‌موو ڕۆژێك له دژی گه‌ریلاكان هێرش ده‌كات. به‌ڵام گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان ئه‌و هێرشانه به به‌رخۆدانی خۆیان تێكده‌شكێنن و تۆڵه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر كوردستان ده‌كه‌نه‌وه. چالاكییه‌كه‌ی ئێلح كه وه‌ڵامێكی به‌هێز بوو بۆ پیلانگێڕیی ٢٠ ساڵه، پیشانی ده‌دات كه فاشیزمی توركیا ناتوانێت ئه‌نجام به‌ده‌ستبێنێت، به‌پێچه‌وانه‌وه پیشانی ده‌دات كه تێكۆشانی ئازادیمان نزیكه له سه‌رفرازی. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه به‌بۆنه‌ی چالاكییه‌كه‌ی ئێلح پیرۆزبایی له به‌رخۆدانی گه‌ریلا قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌ین و باوه‌ڕمان وه‌هایه كه گه‌ریلا تێكۆشه‌ره‌كان هه‌میشه سه‌رده‌كه‌ون.
«به‌رخۆدانی ئیمڕاڵی واتادارترین و به‌هادارترین به‌رخۆدانه»
بێگومان ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان ماوه‌ی ٢٠ ساڵه له زیندانی ئیمڕاڵی به‌پێداگرییه‌وه به‌رخۆدان ده‌كات. ئه‌مه بووه به واتادارترین و به‌هادارترین به‌رخۆدان كه مێژوو شایه‌تی بۆ ده‌دات. ئه‌مه ڕاستییه‌كه كه هه‌رگیز ده‌ستی لێ به‌رنادرێت. ئه‌مه به‌رخۆدانێكه كه به‌رده‌م گه‌لی كورد و گه‌لی هه‌رێمه‌كه ڕووناك ده‌كاته‌وه. ئه‌مه به‌رخۆدانێكه ده‌ریده‌خات نیشانه‌ی ئازادیی ژن و هه‌موو گه‌لانی هه‌ژاره. ئه‌م به‌رخۆدانه به‌رخۆدانێكه كه ڕێ پیشانی هه‌موو گه‌لان ده‌دات. به‌سرووشتی به‌رخۆدانی مێژوویی ئیمڕاڵی هه‌میشه له ڕووی پراكتیك و تیۆرییه‌وه ڕێپیشانده‌ر ده‌بێت.
پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی كه ده‌چێته ساڵی ٢١هه‌مه‌وه له هه‌مان كاتدا گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له بنه‌ڕه‌تدا به واتای هێرش و زه‌خته له‌سه‌ر كوردستان، گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، هه‌موو ڕه‌نجده‌ران، ژن و لاوان. چونكه ڕێبه‌ر ئاپۆ له دژی مێتینگه‌ریی تورك و هه‌موو هێرشه‌كانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری، ئه‌لته‌رناتیڤی ژیانێكی نوێی ئازادی خسته‌ڕوو و پێشی خست. ئه‌و ڕاستیی چاره‌سه‌رییه‌ی كه خۆی به ئازادیی ژن، بونیادنانی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك و كۆمه‌ڵگه‌ی ژینگه‌پارێز ده‌سپێرێت، گه‌لی كوردستان، توركیا و هه‌رێمه‌كه تێی گه‌یشتوون و به‌كرده‌ییان كردووه. كاتێك هێزه‌كانی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری له دژی ڕژێمی گۆشه‌گیری و ئه‌شكه‌نجه‌ی ئیمڕاڵی بێده‌نگن، كاتێك سی پی تی (كۆمیته‌ی به‌رگرتن له ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ر به یه‌كێتیی ئه‌ورووپا) و دادگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا ئه‌و قانوونانه‌ی خۆیان سازیان كردوون پێشێل ده‌كه‌ن، به‌ته‌واوی به‌هۆی پێشخستنی تێزی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتیكه كه له دژی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌دارییه. ئه‌مڕۆ مۆدێرنیته‌ی دیموكراتیك ڕێی هه‌موو هه‌ژاران ڕووناك ده‌كاته‌وه، به هیوایه‌كی گه‌وره و جه‌ساره‌ت هانی تێكۆشانی ئازادی داوه. ژیانی ئازاد ده‌بێته به‌شی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ر بنه‌مای مۆدێرنیته‌ی دیموكراتیك تێده‌كۆشن.
«له‌نێو ئه‌و خوێنه‌دا ده‌خنكێن كه ڕژاندوویانه»
هه‌ر وه‌ك چۆن له مێژوودا ئه‌وانه‌ی زوڵمیان كرد، ئه‌وانه‌ی خوێنیان ڕژاند له‌نێو خوێنی ڕژاودا خنكاون، دیكتاتۆره‌تیی قڕكه‌ر - فاشیستی ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی كه له كه‌سایه‌تیی ڕێبه‌ر ئاپۆ و گه‌لی كورددا زوڵم و قڕكاری ده‌كات، له‌نێو خوێنی ڕژاودا ده‌خنكێت. له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان ڕزگاریان نابێت. ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی كه گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان و گه‌ل قاره‌مانانه پێشیان خستووه، له ئێستاوه مێتینگه‌ری فاشیستی ئاكه‌په - مه‌هه‌په‌ی به‌ره‌و قه‌یرانێكی قووڵ و ڕووخان بردووه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه كۆتایی مێتینگه‌ریی فاشیستی ئاكه‌په - مه‌هه‌په هاتووه. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت كه بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ئێمه و گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو كات زیاتر نزیك بووه‌ته‌وه له ئازادی و سه‌رفرازی. ڕێبازه‌كانی شه‌ڕی ده‌روونیی فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په كه له مێدیاشدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، ناتوانێت ئه‌م ڕاستییه بشارێته‌وه. به‌رخۆدانی ڕێبه‌رایه‌تی له ئیمڕاڵی، به‌رخۆدانی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌و شه‌ڕه‌ی گه‌ریلا ده‌یكات بووه‌ته هیوای گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تی. ڕاستیی تێكۆشان له ساڵی ٢١هه‌مین له دژی پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌ییدا گه‌شتر ده‌بێت.
«هیوا و باوه‌ڕمان وه‌هایه كه پیلانگێڕی تێكده‌شكێنین»
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه له ساڵی ٢١هه‌مدا ده‌مانه‌وێت وه‌ك بزووتنه‌وه و گه‌ل زیاتر قووڵبینه‌وه له‌سه‌ر هێڵی ڕێبه‌رایه‌تی و سووربوون له‌سه‌ر ئازادی و شه‌ڕ زیاتر پێشبخه‌ین. له‌م هیوا و باوه‌ڕه‌داین كه به‌م هه‌ڵوێست و تێكۆشانه پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه جارێكی دیكه له‌عنه‌ت له هێزه پیلانگێڕه‌كان ده‌كه‌ین. به منه‌تدارییه‌وه یادی شه‌هیده قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه. داوا له هه‌موو گه‌له‌كه‌مان و دۆستانمان به تایبه‌تی ژنان و لاوان ده‌كه‌ین كه به‌شێوه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ به‌شداری بكه‌ن له چالاكییه‌كانی ئیدانه‌كردن و شه‌رمه‌زاركردنی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م. هه‌روه‌ها به‌شدارییه‌كی كارا بكه‌ن له‌و كه‌مپین و چالاكییانه‌ی له ٩ی تشرینی یه‌كه‌م تا ١٥ی شوبات ساز ده‌كرێن و له ساڵی ٢١هه‌م به تێكۆشان پیلانگێڕییه‌كه هه‌ڵوه‌شێنن.»
s.m