په‌كه‌كه: له ساڵی ٤١هه‌میندا له هه‌موو بوارێكدا تێكۆشان بڵند بكه‌ن!
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) به‌بۆنه‌ی چله‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنییه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و داوای بڵندكردنی تێكۆشانی كرد.
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) به‌بۆنه‌ی چله‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنییه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و داوای بڵندكردنی تێكۆشانی كرد.
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه ڕایگه‌یاند، «پارته‌كه‌مان ساڵی چله‌مینی دامه‌زراندنی ته‌واو ده‌كات، ده‌كه‌وینه ساڵی ٤١هه‌مینی تێكۆشانی ئازادی. گه‌له‌كه‌مان و هێزه دیموكراتیك و شۆڕشگێڕه‌كان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و سه‌رانسه‌ری جیهان به‌جۆش و خرۆشه‌وه پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی پارته‌كه‌مان ده‌كه‌ن. پیرۆزبایی به‌رخۆدانی گه‌لی كورد و جه‌ژنی ژیانه‌وه، جه‌ژنی پارته‌كه‌مان ده‌كه‌ن. به كۆبوونه‌وه و چالاكیی جیاجیا ڕاستتر و قووڵتر ده‌توانین له په‌كه‌كه‌ی پارتیی ڕێبه‌رایه‌تی و شه‌هیدان تێبگه‌ین. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌هیوا و به‌جۆشه‌وه ده‌كه‌وینه ٤١هه‌مین ساڵی كوردستانی ئازادی په‌كه‌كه.»
«له دڵه‌وه پیرۆزبایی ده‌كه‌ین»
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: «ئێمه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌كه‌كه، سڵاو له هه‌موو ئه‌و چالاكی و پیرۆزباییه گه‌ورانه ده‌كه‌ین كه له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌كرێن. جه‌ژنی پارتی به دڵ و گیان سه‌ره‌تا له ڕێبه‌ری پارتییه‌كه‌مان ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان، هه‌موو هاوڕێیانی پارتییه‌كه‌مان، گه‌لی وه‌ڵاتپارێزمان، هێزه‌كانی گه‌ریلامان، لاوان و بزووتنه‌وه‌ی ژن، دۆسته شۆڕشگێڕ و دیموكراتییه‌كانمان ده‌كه‌ین. به ڕێز و منه‌تدارییه‌وه یادی شه‌هیده قاره‌مانه‌كانی په‌كه‌كه ده‌كه‌ینه‌وه كه به هاوڕێ حه‌قی قه‌رار ده‌ستپێده‌كات تا هاوڕێیان ده‌لال، زه‌كی، ئاتاكان، مه‌دیا و هه‌موو شه‌هیدانی ئازادی. به‌ڵێنی به‌دیهێنانی هیواكانی شه‌هیدان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه. له ساڵی ٤١هه‌مینی په‌كه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌خوازین كه له ڕێی ئازادی و دیموكراتیدا تێكۆشان ده‌كه‌ن.»
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه ئاماژه‌ی به سه‌ره‌تای بناغه‌دانانی په‌كه‌كه كردووه و ڕایگه‌یاندووه، «هه‌ر كه‌س ده‌زانێت كه بناغه‌ی ڕێكخستنی پارتییه‌كه‌مان له نه‌ورۆزی ساڵی ١٩٧٣ له لایه‌ن رێبه‌ر ئاپۆ له كه‌ناری چووبووك-ئه‌نقه‌ره دانراوه. ساڵی ١٩٧٧ له كوردستان بوو به بزووتنه‌وه‌ی لاوانی شۆڕشگێڕ. له ڕێكه‌وتی ٢٦-٢٧ی تشرینی دووه‌م به كۆنگره‌ی یه‌كه‌م كه له گوندی فیس-ی سه‌ر به ناوچه‌ی لیجه-ی ئامه‌د ساز كرا، به‌فه‌رمی وه‌ك پارتی ڕاگه‌یه‌نرا. له ساڵی دامه‌زراندنی پارتییه‌كه‌ماندا به‌رخۆدانی هیلوان و ساڵی ١٩٧٩ش به‌رخۆدانی سێوه‌ره‌گ هاتنه ئاراوه. له دژی كوده‌تای ١٢ی ئه‌یلوولی فاشیزمی سه‌ربازی، بزووتنه‌وه‌كه‌مان بووه تاكه بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی سه‌ركه‌وتوو. له ساڵی ١٩٨٢دا به‌شێوه‌یه‌كی ئایدیۆلۆژی ڕژێمی فاشیست-سه‌ربازیی ١٢ی ئه‌یلوولی تێك‌شكاند و به به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی زیندانی ئامه‌د مۆری خۆی لێ دا. به چالاكییه‌كه‌ی شه‌مزینان و دهێ له ١٥ی ئابی ١٩٨٤ (١٥ی ته‌باخ) به‌رخۆدانی مێژوویی گه‌ریلا ده‌ستی پێكرد.»
«پارتییه‌كه‌مان له نه‌ورۆزی ١٩٨٥دا به‌ره‌ی ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (ERNK)ی ڕاگه‌یاند، له ساڵی ١٩٩٠دا له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕینه‌كانی گه‌ل شۆڕشی به‌رخۆدانی نه‌ته‌وه‌یی پێكهێنا و شۆڕشی ئازادیی ژنی ده‌ستپێكرد. له ساڵی ١٩٩٠ له دژی هێرشه فاشیست و قڕكه‌ره‌كان كه به هاوكاری خیانه‌تكاره‌كان ده‌كران، په‌كه‌كه قاره‌مانانه به‌رخۆدانی كرد. به‌ڵام هه‌رچه‌نده سه‌ركه‌وتووش بووبێت، نه‌یتوانی ڕێ له به‌رده‌م پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بگرێت. ئه‌و پیلانگێڕییه‌ی كه ٩ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٨ له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و ئیسرائیل كرا. له دژی ئه‌م پیلانگێڕییه نێونه‌ته‌وه‌ییه ٢٠ ساڵه له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان و دۆسته‌كانمان به‌رخۆدانێكی داستانی ده‌كه‌ین. له‌سه‌ر ڕاستیی ڕووداوه‌كانی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان، له به‌شی باشووری كوردستانیش خه‌بات به‌ڕێوه‌براوه. له دژی هێرشه هه‌رێمی و جیهانییه‌كانی هێزه فاشیسته‌كانی وه‌ك قاعیده، داعش، ئاكه‌په و مه‌هه‌په كه یه‌كیان گرتووه، له شه‌نگال، مه‌خموور، كه‌ركووك، ڕه‌قا، عه‌فرین، جزیر و سوور له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌رخۆدانێكی قاره‌مانانه كرا.»
«پارته‌كه‌مان دابڕان له سیسته‌م و بونیادنانی سیسته‌می ئه‌لته‌رناتیڤی به‌بنه‌ما گرت»
په‌كه‌كه له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه، «پارتییه‌كه‌مان كه به ئامانجی نه‌هێشتنی ئه‌و قڕكردنه‌ی به‌سه‌ر كوردستاندا ده‌سه‌پێنرا، هه‌روه‌ها چه‌سپاندنی هه‌بوونی كورد و ئازادی سه‌ریهه‌ڵدا. سه‌ره‌تا دابڕان له سیسته‌م و بونیادنانی سیسته‌مێكی ئه‌لته‌رناتیڤی به‌بنه‌ما گرت. له ساڵانی ١٩٨٠دا، به پێشخستنی هێڵی ئازادیی ژن و گه‌ریلا ئه‌م هه‌ڵوێسته ئایدیۆلۆژییه‌ی قوڵتر كرد. قوڵایی ئایدیۆلۆژی و فه‌لسه‌فه له دژی پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی تا گۆڕینی ڕوانگه و ده‌رخستنی له پارتیی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداره‌تی بۆ پارتی ئیكۆلۆژیی كۆمه‌ڵگه، ئازادیی ژن و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه هێڵی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیكی وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی پێشخست و له دژی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كۆنفیدڕالیزمی دیموكراتیكی دامه‌زراند و له نه‌ورۆزی ٢٠٠٥دا له به‌رگی كه‌جه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند.»
«ڕۆژی ئازادی، جیهان ڕووناك ده‌كاته‌وه»
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه ده‌ستنیشانی كرد: «ئه‌و هۆشمه‌ندییه‌ی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان له بناغه‌ی به‌رخۆدانی ئیمڕاڵیدا وه‌ك بیردۆزی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتیكی له پارێزنامه‌كانی خۆیدا پێشی خستووه، له ڕووی تیۆری، فه‌لسه‌فی، ئایدیۆلۆژی و هێڵی سیاسی‌دا، ئه‌مڕۆ له چوار پارچه‌ی كوردستان له ئاستی جیاوازدا جێبه‌جێ ده‌كرێت و له هه‌مان كاتدا له هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه. له هه‌رێمه‌كه و جیهاندا بووه‌ته چه‌كی ڕزگاریی هه‌موو بنده‌سته‌كان. هه‌ر بۆیه ڕێبه‌رایه‌تیی ئازادیی نوێ كه به‌ر له ٤٠ ساڵ له كوردستان ده‌مه‌زراوه، ئه‌مڕۆ هه‌رێم و جیهانی تێپه‌ڕاند و بووه به ڕێبه‌رایه‌تییه‌كی گه‌ردوونی. ڕۆژی ئازادی كه به‌ر له ٤٠ ساڵ كوردستانی ڕووناك كرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌موو جیهان ڕووناك ده‌كاته‌وه.»
«له ناواخنی ڕووداوه‌كاندا ڕێبه‌ر ئاپۆ و ڕاستینه‌ی په‌كه‌كه هه‌یه»
په‌كه‌كه ڕایگه‌یاند: «ئه‌گه‌ر باش سه‌یری ڕووداوه‌كانی ٤٥ ساڵی ڕابردووی كوردستان بكرێت، ده‌بینرێت كه له ناواخنیدا ڕاستینه‌ی په‌كه‌كه و ڕێبه‌ر ئاپۆ هه‌یه. له نه‌ژادپه‌رستی ڕیفۆرمخواز و ڕه‌گه‌زه‌شكستخواردووه‌كانی كورد و ڕیال-سۆسیالیزمدا كه ده‌ربازی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری بوون، هیوای نوێی ڕزگاری و ئازادی، ڕێبه‌ر ئاپۆ و ڕاستیی په‌كه‌كه بونیاد نرا. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه له ڕووداوه‌كانی ٤٠ ساڵدا كه به ناوی ئازادی و هه‌بوون له كوردستان ڕوویانداوه، ئه‌م ڕاستییه خۆی ده‌رخستووه. په‌كه‌كه هێزێكه كه به ڕۆحی ئاپۆیی و به خوێنی شه‌هیدان ئیراده‌ی به‌ده‌ستهێناوه، ناسنامه‌ی بۆ بێناسنامه‌كان به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌وانه‌ی ڕێكنه‌خراون ڕێكیخستوون، كۆیله‌كانی ئازاد كردووه، ڕۆحی ژیانی ئازادی به سازییه‌كان داوه، تاكه‌كه‌سی كردووه‌ته جڤاكی و ڕه‌زیلی كردووه‌ته فیداكار. له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ژیان له كوردستان ئازاد و جوانتر بووه.»
«به تێكۆشانی قاره‌مانه‌تیی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی به‌رانبه‌ر فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په، داعش و قاعیده، په‌كه‌كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و جیهان زیاتر ژیانی جوان و ئازاد كردووه. ئه‌و كوردانه‌ی به پێشه‌نگایه‌تیی په‌كه‌كه قاره‌مانانه به‌رخۆدانیان كردووه له دژی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداره فاشیست و دواكه‌وتووه‌كان كه دینی ئیسلام به‌كاردێنن، بوونه‌ته هێزی سه‌ره‌كی كه مرۆڤایه‌تی و گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینیان له فاشیزم پاراستووه. له ٤٠ ساڵه‌ی په‌كه‌كه‌دا به‌رخۆدانی هێزه‌كانی گه‌ریلا و گه‌له‌كه‌مان له دژی فاشیزم و قڕكردن له دێره‌زۆر هه‌تا دێرسم، له عه‌فرین هه‌تا سه‌رحه‌د، له ئامانۆس هه‌تا برادۆست له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، زیاتر ئه‌م ڕاستییه ده‌رده‌خات.»
«گۆشه‌گیری بشكێنه و فاشیزم هه‌ڵوه‌شێنه»
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه ڕایگه‌یاندووه: «ده‌كه‌وینه ساڵی ٤١هه‌مینی تێكۆشان و پارتی. كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتییه‌كه‌مان، كه‌جه‌كه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌په‌گه كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌یان ئه‌نجام دا. ساڵی چله‌مینی تێكۆشمانمان به ڕه‌خنه و خۆڕه‌خنه‌كردن له‌سه‌ر هێڵی شه‌هیدان و ڕێبه‌رایه‌تی هه‌ڵسه‌نگاند، وانه‌ی زۆرمان لێ وه‌رگرت و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه و گه‌ل به پێداگریی زیاتر، پلانسازی، ئاماده‌كاری و ئیدیاله‌وه ده‌ربازی ساڵی ٤١هه‌مین ده‌بین. پارتییه‌كه‌مان ساڵی تێكۆشانی ٤١هه‌مینی وه‌ك ساڵی شكاندنی گۆشه‌گیری، هه‌ڵوه‌شاندنی فاشیزم و ئازادیی كوردستان ڕاگه‌یاندووه. له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌باتكردن له‌پێناو ئازادیی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان و تێكۆشان بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لومه‌رج، بانگی هه‌موو گه‌له‌كه‌مان و دۆسته‌كانمان ده‌كه‌ین كه تێكۆشانی ئازادی له هێڵی سه‌ركه‌وتندا گه‌شتر بكه‌ن. پێویسته چالاكییه‌كانی چوار پارچه‌ی كوردستان و هه‌نده‌ران گه‌شه‌ی زیاتریان پێبدرێت. له لایه‌كه‌وه پیرۆزكردنی ساڵیادی چله‌مینی پارتییه‌كه‌مان و له لایه‌كه‌ی دیكه‌شه‌وه پێشخستنی چالاكییه‌كانی [گۆشه‌گیری بشكێنه، فاشیزم هه‌ڵوه‌شێنه] له هه‌ر هه‌رێمێك.»
«بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا زیندووكردنه‌وه‌ی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تییه»
په‌كه‌كه ده‌رباره‌ی بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا دژی ٣ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی ڕایگه‌یاندووه، «بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا به واتای دژایه‌تیكردنی شۆڕشگێڕییه.»
«ئه‌م بڕیاره هاوكات له‌گه‌ڵ بیسته‌مین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی به واتای زیندووكردنه‌وه‌ی پیلانگێڕییه‌كه دێت. ئه‌مه‌ش دانپێدادانه كه له ماوه‌ی ٢٠ ساڵدا پیلانگێڕییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌وه به مانای ئه‌وه دێت كه بڕیاره‌كه له ئه‌نجامی شكستی هه‌ر جۆرێكی فاشیزم له به‌رانبه‌ر به‌رخۆدانی ئازادی به پێشه‌نگایه‌تیی په‌كه‌كه و گه‌لی كورد، ده‌ركراوه. به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و هێزانه كێن كه له پشتی قاعیده و ئاكه‌په-مه‌هه‌په‌ن. بڕیاره‌كه جارێكی دیكه سه‌لماندی كه ئه‌وه‌ی له ساڵی چله‌میندا سه‌ركه‌وتوو بووه، هه‌ر په‌كه‌كه‌یه.»
په‌كه‌كه ڕایگه‌یاند: «ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه و گه‌له‌كه‌مان هه‌رچه‌نده به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ٢٠ ساڵی ڕابردوو زۆریش به‌هێزتر بین، پێویسته به‌گرینگییه‌وه سه‌یری ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ین، ئه‌م بڕیاره وه‌ك به‌شێك له پیلانگێڕییه‌كه ببینین، به گوێره‌ی ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستی خۆمان داڕێژین و له‌نێو تێكۆشاندا خاوه‌ن هه‌ڵوێست بین. هێزه پیلانگێڕه‌كان ماوه‌ی ٢٠ ساڵه درێژه به هێرشه فاشیست و قڕكه‌رانه‌كانیان ده‌ده‌ن و به‌رده‌وامیش ده‌بن، ده‌یانه‌وێت به زه‌ختی فاشیستیانه، به فێڵ و هه‌موو جۆره یارییه‌ك ئه‌نجام به‌ده‌ستبێنن. له هه‌موو كاتێك زیاتر ده‌یانه‌وێت هه‌م پارتییه‌كه‌مان و هه‌م گه‌له‌كه‌مان پارچه بكه‌ن و له دژی یه‌كتر بیانوه‌ستێننه‌وه. هه‌وڵه‌كانیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كانمان له به‌شه‌كانی دیكه له یه‌كتر جیابكه‌نه‌وه و له په‌كه‌كه دایانببڕن و له دژیان بوه‌ستنه‌وه. هه‌ر به‌ئاشكراش باسی ئه‌مه ده‌كه‌ن. له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا پێویسته هه‌موو كه‌س، ئێمه هه‌موومان، كادیر، هه‌موو هێزه دیموكراتیك و شۆڕشگێڕه‌كانی كوردستان، پارتی و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان وریا بن و له دژی هێرشه پیلانگێڕییه‌كان كه قڕكردن به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌به‌ن، بوه‌ستنه‌وه. به‌شێوه‌یه‌كی كارا جێگه‌ی خۆیان له‌نێو شۆڕشدا بگرن و له دژی هێرشه فاشیست و قڕكه‌ره‌كان، به یه‌كێتیی دیموكراتیكی كورد تێكۆشانی ئازادی زیاتر به‌ره‌وپێش ببه‌ن و ببنه وه‌ڵام بۆ هێرشه پیلانگێڕییه‌كان.»
«به‌دڵنیاییه‌وه سه‌رده‌كه‌وین»
له به‌یاننامه‌كه‌ی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، ٤١هه‌مین ساڵی په‌كه‌كه له دژی هێرشه فاشیست و قڕكه‌ره‌كان ده‌بێته ساڵی پێشخستنی تێكۆشانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئازادی.
«له تێكۆشانێكی وه‌هادا هێزه فاشیست و قڕكه‌ره‌كان زیاتر لاواز و پارچه ده‌بن. فاشیزمی قاعیده و داعش شكستی هێناوه. فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په له به‌رده‌م هه‌ڵوه‌شانێكی گه‌وره‌دایه. به هێرشه پیلانگێڕییه‌كانی به به‌راورد له‌گه‌ڵ ٢٠ ساڵی ڕابردوو لاوازتر و په‌رتتره. له دژی ئه‌مه، بزووتنه‌وه و گه‌له‌كه‌مان ئاماده‌ترن و زیاتر ڕێكن. له كه‌سایه‌تیی فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په‌دا هه‌موو ئه‌م سیسته‌مه هه‌ڵوه‌شێنن، ئیدی مومكین بووه هێرشه پیلانگێڕییه‌كان تێكبشكێنرێن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له ساڵی ٤١هه‌مینی پارتییه‌كه‌ماندا ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه، گه‌ل و هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی له‌سه‌ر بناغه‌ی ستراتیژیی شه‌ڕی گه‌لی شۆڕشگێڕین، ده‌چینه نێو تێكۆشانێكی هه‌مه‌لایه‌نه كه فاشیزمی ئاكه‌په و مه‌هه‌په هه‌ڵوه‌شێنێت. به‌دڵنیاییه‌وه سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه‌یه»
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یدا په‌كه‌كه ڕایگه‌یاندووه: «له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه پیرۆزبایی جه‌ژنی پارتییه‌كه‌مان له ڕێبه‌ر ئاپۆ، هاوڕێیانمان، گه‌ل و هه‌موو دۆستانمان ده‌كه‌ین. بانگی هه‌موو كه‌س ده‌كه‌ین كه ڕاستتر له ڕاستیی ڕێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه تێبگه‌ن، له ساڵی ٤١هه‌میندا دژی هێرشه پیلانگێڕییه‌كان، فاشیست و قڕكه‌ره‌كان زیاتر به‌ئاگا بن و به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو جموجۆڵ بكه‌ن و تێكۆشانی ئازادی له هه‌موو بوارێكه‌وه بڵند بكه‌ن. له‌پێناو ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ و هه‌لومه‌رجی خه‌بات تێكۆشان بكه‌ن.»
s.m