كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتیی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ده‌رباره‌ی مانگرتن له خواردن و ڕۆژووی مردن كه له‌سه‌ر بانگی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كۆتایی پێهات، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی په‌كه‌كه:
به‌رخۆدانی مانگرتنی بێ‌سنوور له خواردن كه به پێشه‌نگایه‌تیی هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری جۆله‌مێرگی هه‌ده‌په له‌یلا گیوڤه‌ن ڕێكه‌وتی ٨ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨ له زیندانی ئامه‌د له‌پێناو كۆتایی هێنان به سیسته‌می ئه‌شكه‌نجه و گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی ده‌ستی پێكرد، له نزیكه‌ی ١٠٠ زیندانی كوردستان و توركیا، هه‌روه‌ها له چوار لای كوردستان و دونیا بڵاوبوویه‌وه. چالاكییه‌كه ٩ شه‌هیدی به‌خشی و له ٣٠ی نیسان گۆڕا بۆ ڕۆژووی مردن له زیندانه‌كان. زیاتر له ٧ هه‌زار مرۆڤ به‌شدارییان تێدا كرد و بوو به به‌رفره‌وانترین و ماوه‌درێژترین چالاكیی مانگرتن له خواردن له مێژوودا. له ڕۆژی ٢٠٠هه‌مینی چالاكییه‌كه‌دا له‌سه‌ر بانگه‌وازی نووسراوی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كه ڕایگه‌یاند، به‌رخۆدان سه‌ركه‌وتووه، ڕۆژی ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩ به بڕیاری به‌رخۆدێران چالاكییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه كۆتایی هات.
«ئه‌م به‌رخۆدانه گه‌وره‌یه سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی ئایدیۆلۆژی ئافراندووه»
وه‌ك به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی زیندانه‌كان له ساڵی ١٩٨٢، ئه‌م به‌رخۆدانه گه‌وره‌یه‌ی مانگرتن له خواردن شكستی به سیاسه‌ت و زیهنیه‌تی قڕكه‌ر-فاشیست هێنا و سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی ئایدیۆلۆژی ئافراند. جارێكی دیكه هێزی سه‌رفرازیی شۆڕشگێڕی پیشان دا. دوای ئه‌و گورزه توونده‌ی له ٣١ی ئادار له سیاسه‌ت و زیهنیه‌تی قڕكه‌ر-فاشیست درا، له‌سه‌ر بنه‌مای دیداری پارێزه‌ران له ٢ و ٢٢ی ئایار و جاڕنامه‌ی دیموكراتیی حه‌وت خاڵی كه ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی دیكه‌ی له ئیمڕاڵی ئاماده‌ی كرد، ده‌رگه‌كانی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی كرانه‌وه. به‌م شێوه‌یه هه‌ڵمه‌تی «كۆتایی به گۆشه‌گیری دێنین، فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین و كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین» كه له ده‌وری مانگرتنه‌كان به‌ڕێوه‌برا، ڕێی له به‌رده‌م ئه‌نجامی مێژوویی كرده‌وه. به‌رخۆدانی مانگرتن له خواردن و ڕۆژووی مردن كه به ئامانجی خۆی گه‌یشت كۆتایی دێت، به‌ڵام هه‌ڵمه‌تی به‌رخۆدانی ئێمه به‌رده‌وامه. وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رخۆدێرانی مانگرتن له خواردن به‌ڕاشكاوی ئاماژه‌یان بۆ كرد، هه‌تا هه‌لومه‌رجی كار و ژیانی ئازادی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ئافرێنرێت، به‌رخۆدان به‌رده‌وام ده‌بێت.
«سڵاو و پیرۆزبایی له به‌رخۆدێران ده‌كه‌ین»
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، له كه‌سایه‌تیی له‌یلا گیوڤه‌ن و به‌رخۆدێرانی ڕۆژووی مردن‌دا سڵاو و پیرۆزبایی له به‌رخۆدێرانی مانگرتن له خواردن له هه‌ر چوار لای كوردستان و دونیا ده‌كه‌ین كه نزیكه‌ی ٢٠٠ ڕۆژ به‌رخۆدانیان كرد. له به‌رانبه‌ر پێداگری، فیداكاری، بوێری، ئیراده، باوه‌ڕی و بانگه‌شه‌ی گه‌وره‌یان، هه‌روه‌ها له به‌رانبه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه مێژووییه‌ی به‌ده‌ستیان هێنا، پیرۆزباییان لێ ده‌كه‌ین. هیوادارین به ته‌ندرووستییه‌كی باش له تێكۆشیندا سه‌ركه‌وتنی نوێ بئافرێنن. له كه‌سایه‌تیی شه‌هیدانی قاره‌مانی ئه‌م به‌رخۆدانه مێژووییه زولكوف گه‌زه‌ن، ئایته‌ن به‌چه‌ت، زه‌هرا ساغله‌م، مه‌دیا چنار، یۆنجا ئاكیجی، سراچ یوكسه‌ك، مه‌حسوون پامای، ئومێد ئاجار و ئووغوور شاكار به‌ڕێز و منه‌ته‌وه یادی هه‌موو شه‌هیدانی تێكۆشانی ئازادی ده‌كه‌ینه‌وه. له كه‌سایه‌تیی به‌رخۆدانی ئیمڕاڵی، دایكانی كورد و گه‌ریلاكانی ئازادی سڵاو ئاراسته‌ی گه‌له‌كه‌مان، هێزه دیموكرات و شۆڕشگێڕه‌كان و دۆسته‌كانمان ده‌كه‌ین كه له هه‌موو لایه‌كه‌وه به‌شدارییان له به‌رخۆدانی «كۆتایی به گۆشه‌گیری دێنین، فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین و كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین» كرد. هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین له تێكۆشانی هاوبه‌شیان له‌پێناو مرۆڤایه‌تی.
«تێكۆشانی ئێمه بۆ ئازادی و دیموكراتی به‌رده‌وام ده‌بێت»
هه‌ر وه‌ك چۆن به‌رخۆدێرانی مانگرتن له خواردن وه‌ك ڕایه‌كی هاوبه‌ش ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد؛ مانگرتنه‌كان له خواردن و ڕۆژووی مردن كۆتایی هاتووه، به‌ڵام تێكۆشانی ئێمه بۆ ئازادی و دیموكراتی له دژی سیاسه‌ت و زیهنیه‌تی قڕكه‌ر-فاشیست به‌رده‌وامه. فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په ٣١ی ئادار، هه‌روه‌ها سیسته‌می ئه‌شكه‌نجه و گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی له مانگی ئایاردا گورزێكی قورسیان پێكه‌وت. به‌ڵام گۆشه‌گیری به‌ته‌واوی هه‌ڵنه‌گیراوه و فاشیزم به‌ته‌واوی هه‌ڵنه‌وه‌شێنراوه. هه‌ر بۆیه كوردستان ئازاد نه‌بووه و توركیا به‌دیموكراتی نه‌بووه. له‌به‌رئه‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای ئافراندنی هه‌لومه‌رجی كار و ژیانی ئازادی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان، تێكۆشانی ئێمه بۆ ئازادكردنی كوردستان و به‌دیموكراتی كردنی توركیا دژبه گۆشه‌گیری و فاشیزم به‌رده‌وامه. هه‌ڵمه‌تی به‌رخۆدانی «كۆتایی به گۆشه‌گیری دێنین، فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین، كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین، توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌دیموكراتی ده‌كه‌ین» به‌شێوه‌ی چالاكیی ناوێ و زه‌نگینتر به‌رده‌وامه.
نابێ له‌م بابه‌ته‌دا هه‌رگیز هه‌ڵه‌یه‌ك یان لاوازییه‌ك له به‌رخۆدانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بكرێت. ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان ویستی كۆتایی به چالاكییه‌كانی مانگرتن له خواردن و ڕۆژووی مردن بهێنرێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ویستی تێكۆشانی دیموكراتی و ئازادی دژبه گۆشه‌گیری و فاشیزم به‌شێوه‌ی چالاكیی زه‌نگینتر، ئافرێنه‌ر و جه‌ماوه‌ری به‌رده‌وام بێت. له‌م بابه‌ته‌دا بانگی ژنان و گه‌نجان، هه‌موو هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سیاسه‌تی دیموكراتی كرد كه به‌شێوه‌یه‌كی چالاك به‌رده‌وامی به تێكۆشانی دیموكراتی بده‌ن. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌كه له ڕووی دیموكراتییه‌وه به‌نده به تێكۆشانی ئه‌م هێزانه. به‌رخۆدێرانیش كه كۆتاییان به مانگرتنه‌كان له خواردن هێنا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌رك ده‌كه‌وێته سه‌رشانی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی و سیاسه‌تی دیموكراتی. له‌پێناو تێكۆشانی هاوبه‌ش دژبه گۆشه‌گیری و فاشیزم بانگه‌وازیان كرد.
بانگه‌واز بۆ هێزه دیموكراتییه‌كان
به ناوی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان په‌كه‌كه-ه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین؛ هه‌موو ئه‌م بانگه‌وازانه قبووڵ ده‌كه‌ین و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی خۆمان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری تێده‌كۆشین. ئێمه ئه‌و حه‌وت خاڵه‌ی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان و هاوڕێیانی دیكه‌ی ئیمڕاڵی خستیانه‌ڕوو به گرنگ ده‌بینین و ده‌مانه‌وێت به به‌رفره‌وانی گفتوگۆ له‌سه‌ر بۆچوونه‌كانیان بكرێت. به‌باشی خاوه‌نداره‌تییان لێ بكرێت و بۆ جێبه‌جێكردنیان به‌شێوه‌یه‌كی چالاك تێكۆشان بكرێت. له‌سه‌ر ئه‌م بانگه‌وازه، ئێمه بانگی هه‌موو هێزه دیموكراتییه‌كان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات ده‌كه‌ین كه به به‌رپرسایه‌تییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن. ئێمه هیوادارین كه به‌ڵێنی گوته‌بێژی ئاكه‌په، وه‌زیری دادی ده‌وڵه‌تی تورك و داموده‌زگه دیموكراتییه‌كان بۆ چه‌سپاندنی حقووقی هه‌یی له ئیمڕاڵی به‌بێ كه‌موكوڕی جێبه‌جێ بكرێت. ئێمه ده‌ڵێین؛ بۆ لاوازكردنی سیاسه‌ت و زیهنیه‌تی فاشیست و به‌هێزكردنی سیاسه‌ت و زیهنیه‌تی دیموكراتی هه‌ر ئه‌ركێك بكه‌وێته سه‌ر شانی ئێمه جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.
«هه‌ڵمه‌تی به‌رخۆدان سه‌رده‌خه‌ین»
به‌ڵام له‌م بابه‌ته‌دا هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێین. هه‌ر بۆیه چاوه‌ڕوان نابین و چالاكتر تێده‌كۆشین. خۆی له خۆیدا ١ی حوزه‌یران نۆیه‌مین ساڵیادی هه‌ڵمه‌تی چواره‌مین ستراتیژیی ساڵی ٢٠١٠یه. ئێمه ده‌ست به ده‌یه‌مین ساڵیادی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان ده‌كه‌ین. وه‌ك فیناڵی ستراتیژی ٩ ساڵه‌ی شه‌ڕی شۆڕشگێڕیی گه‌ل، به‌رده‌وامی به هه‌ڵمه‌تی به‌رخۆدانی «كۆتایی به گۆشه‌گیری دێنین، فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین و كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین» ده‌ده‌ین. دڵنیاین كه له ده‌یه‌مین ساڵیاددا ڕێباز و تاكتیكی ستراتیژی شه‌ڕی شۆڕشگێڕیی گه‌ل به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست و پێویست جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، به‌ته‌واوی كۆتایی به گۆشه‌گیری دێنین، فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین و هه‌لومه‌رجی كار و ژیانی ئازادی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ئافرێنین.
جارێكی دیكه پیرۆزبایی مانگرتنی گه‌وره له خواردن ده‌كه‌ین كه سه‌ركه‌وتنی مێژوویی ئافراند. هه‌روه‌ها یادی شه‌هیدانی قاره‌مان ده‌كه‌ینه‌وه و بانگی هه‌موو هاوڕێیانی خۆمان، ژن، گه‌نج، گه‌له‌كه‌مان، دۆسته‌كانمان، هێزه قاره‌مانه‌كانی گه‌ریلا، هێزه دیموكرات و شۆڕشگێڕه‌كان ده‌كه‌ین كه له دژی سیاسه‌ت و زیهنیه‌تی قڕكه‌ر - فاشیست، هه‌ڵمه‌تی به‌رخۆدانی «كۆتایی به گۆشه‌گیری دێنین، فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین، كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین و توركیا به‌دیموكراتی ده‌كه‌ین» له‌سه‌ر بنه‌مای چالاكیی زه‌نگینتر و ئافرێنه‌رتر له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه به‌رێوه‌ببه‌ن و به سه‌ركه‌وتنی بگه‌یه‌نن.»
s.m