پڕۆسه‌ی ته‌عریبكردن له کەرکووک به‌رده‌وامه
پاڕێزگاری كه‌ركووك بەوەکالەت بڕیاری دا لیژنەیەک پێكبێنێت بۆ دابەشکردنی خانووە چۆڵەکانی هاوڵاتییانی کورد لە گوندەکانی پەڵکانە و دەوروبەری بەسەر عه‌ره‌به‌هاورده‌كان.
پاڕێزگاری كه‌ركووك بەوەکالەت بڕیاری دا لیژنەیەک پێكبێنێت بۆ دابەشکردنی خانووە چۆڵەکانی هاوڵاتییانی کورد لە گوندەکانی پەڵکانە و دەوروبەری بەسەر عه‌ره‌به‌هاورده‌كان.
بە بڕیاری ڕاکان سەعید پاڕێزگاری کەرکووک به‌وه‌كاله‌ت، لیژنەیەک پێكهێنرا بۆ دابەشکردنی خانووە چۆڵەکانی هاوڵاتییانی کورد لە گوندەکانی پەڵکانە و دەووروبەری بەسەر عەرەبه‌هاورده‌كان.
بڕیارەکە تایبەتە بە گوندەکانی پەڵکانە، سارلۆ، دەربه‌ند، شناغە، سەرگەڕان، کیسومە و جرد. ئەم گوندانە دەکەونە ناحیەی دوبز لە باشووری خۆرئاوای شاری کەرکووک.
لە دوای ڕووداوەکانی ۱٦ی ئۆکتۆبەر چەندین خێزانی کورد گوندەکانیان بەجێهێشتووه و به‌هۆی ئاسایی نه‌بوونه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك نەگەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. ئێستاش به پشتیوانی هێزه عێراقییه‌كان و پارێزگاری كه‌ركووك به‌وه‌كاله‌ت عەرەبه‌هاوردەكان له‌و شوێنانه جێگیر ده‌كرێن.
s.m