پژاک ئیقبال مورادی وەبیرهێنایەوە

لە یەکەمین ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی ئێقبال مورادی، تێکۆشەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک، یادی ئەو تێکۆشەرە بەبیر دێنێتەوە و بەرز ڕایدەگرێت.

مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک، بەبۆنەی یەکەمین ساڵی تیرۆری ئیقبال مورادی، بەبڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک یادی ئەو تێکۆشەرە بەرز ڕادەگرێت و تیرۆر کردنەکە شەرمەزار دەکات، هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە بە ڕێبازی تۆڵەکردنەوە ئامانج و خەونەکانی شەهید ئیقباڵ بەدیدێنن.

لە ڕاگەیەندراوەکەیدا پژاک، بەڵێن دەدات، کە لەسەر ڕێگای شەهیدان بەردەوام بن.

لەسەر کەسایەتی ئیقبال مورادی نووسیویەتی: لە تەمەنی گەنجیدا بندەستی کۆمەڵگا و گەل و داگیرکاری سەر خاکەکەی قبوڵ نەکرد و ئەوەی کردە بنەمای تێکۆشانی ئازادیی و ڕزگاریی، سەرەڕای هەموو سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئێران دژبە کورد و بیری ئازادی و ئیرادەی سەربەخۆ، بێ ترس و بێ ناوبەڕ خەباتی بەڕێوەبرد و ویستی ئەرکی وڵاتپارێزیی خۆی بەجێبێنێت، بە ورە و بێ دوودڵی تێکۆشانی کرد، ئەو تێکۆشانەشی بەخۆیەوە سنووردار نەکرد و لەناو خانەوادە جێگیری کرد.

لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ساڵانی دوورودرێژ لەناو حیزبی کۆمۆنیستی ئێران(کۆمەڵە) جێیی گرت و خەبات و تێکۆشانی بەڕێوەبرد، بەهۆی ئەو خەبات و تێکۆشانەوە چیتر مانەوەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەستەم بوو و ڕووی لە باشوری کوردستان کرد، لە باشوری کوردستان بە بیر و فەلسەفەی ئاپۆیی ئاشنا دەبێت و ئەنجامی خەبات و تێکۆشانی خۆی لەم فەلەسەفەیە دەبینێتەوە و وەکوو لایەنگر، وڵاتپارێز و خەباتکارێکی چالاک لە ڕۆناکی ئەم فەلسەفەیە تێکۆشان دەکات، هەموو ئەرکەکانی سەرکەوتووانە بەجێی دێنێت، کەسایەتییەک بوو کە هەموو کات و ژیانی خۆی بۆ خەبات کردن دانابوو.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە ئیقبال مورادی، ئەندامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بووە و لەو بوارەش هەوڵدانێکی دیاریی هەبووە و هاتووە:"سەرەڕای ئەوەی کوڕێک و کەسێکی نزیکی (زانیار و لوقمان) لە زیندانی دەوڵەتی مافخۆری ئێران بوون، بۆ هەموو زیندانیانی سیاسی، کۆڵبەران، تیرۆر و هتد، ڕۆژەڤی دروست دەکرد و هەوڵدانی دەکرد، دەوڵەتی ئێران هەر جارێک بە هەڕەشەی لەسێدارەدانی زانیار و لوقمان دەیەویست خەباتەکانی ڕابگرێت و لە بزوتنەوەی ئازادی دووری بخاتەوە، بەڵام ئقبال موردای هیچکات بەو هەڕەشانە خۆی ئاستتەنگ نەکرد و خۆی لە بزوتنەوە و خەباتەکانی بۆ ئازادی دوور نەخستەوە".

لە ڕاگەیەندراوەکەی پژاکدا ئەوەش هاتووە،"دەوڵەتی ئێران هەمیشە هەوڵیداوە بە سێدارە و تیرۆر گەل وکۆمەڵگا چاوترسێن بکات و ڕێگای بەشداری لە تێکۆشانی ئازادی بگرێت، شەهید ئیقبال لە کاتێکدا تیرۆرکرا کە ئێمە پرۆژەی چارەسەریمان پێشکەش کردبوو و ماوەیەکی کورت دوای ئەوەش زانیار و لوقمان-یان لە سێدارەدا، دەوڵەتی ئێران بەو کردەوانە سیاسەتی دژەکوردی خۆی نیشاندا، خەباتی ئێمە بۆ ڕوونکردنەوە و ئاشکراکردنی ئەم بابەتە بەردەوامە، هەروەک تیرۆری شەهید کەمال پێنجوێنی-مان ئاشکرا کرد، ئەم تیرۆرەش ئاشکرا دەکەین و تۆڵەی دەکەینەوە، هەروەها هاوکاری کوردانێک کە نۆکەری ئەوانیان کردووە بێ لێپرسینەوە ناهێڵین".

ئاماژە بۆئەوەشکراوە هەروەکچۆن، ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیرکاری تورک بە هاوکاری پارتی و هەندێک هێزی دیکە هێرش دەکاتە سەر خاکی باشوری کوردستان، کردەوە و تیرۆری لەو شێوەیەش بەبێ کورد ناکرێت، ئەمە بۆ ئێمە ئاشکرا و دیارە، بەڵام پێویستە بە شێوەیەکی کراوە ئاشکرا بکرێت.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک، هاتووە: جارێکی دیکە ئەم کردەوەیە شەرمەزار دەکەین و بە ڕێبازی تۆڵە کردنەوە ئامانج و خەونەکانی بەدیدێنین.