پژاک:شەهیدانی ٣ی ڕەشەمە رۆژهەلاتی کوردستانیان دەربازی قۆناغێکی نوی لە تێکۆشان کرد

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک بە بۆنەی ڕاپەڕینەکەی ٣ی ڕەشەمەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا یادی شەهیدانی ئەو ڕاپەڕینەی کردەوە.

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک ئەمڕۆ بەبۆنەی ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دژی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان  ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک لەبەیاننامەکەیدا دەستنیشانیکرد،  لە ٣ی ڕەشەمەی ١٣٧٧ی هەتاوی بەرامبەر بە ٢٢ی شوباتی ١٩٩٩، شەهیدانی ئەو راپەڕینە جەماوەرییە، بە بەختکتردنی گیانیان بوونە خاڵی وەرچەرخان لە تێکۆشانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تێکۆسانی بۆ ئازادی.  پژاک  هەموو شەهیدانی ئەو ڕاپەڕینەی گەلی رۆژهەڵاتی کوردستانی بەبیرهێنایەوە و  ڕایگەیاند کە بۆ بەردەوامکردنی  تێکۆسانی ڕێگای ئازادیی جارێکی تر لەگەل شەهیداندا پەیمانیان نوێ دەکەنەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی پژاک بەم شێوەیە:

٢٠ ساڵ بەسەر سەرهەڵدانی ٣ی ڕەشەمێی ١٩٩٩ بۆ پشتیوانی لە ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێدەپەڕێت، سەرهەڵدانێک کە نیشانەی قۆناغێکی نوێ لە پێشکەوتنی سیاسی و ڕێکخستنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو، ئێستاش دۆخی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابوری حکومەتی دەسەڵاتداری ئێران هەرڕۆژ قەیراناویتر دەبێت و هاوکات ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانەکانی خەڵک بە شێوەیەکی بەرفراوان ڕوو لە زیادبووندایە، نمونەی دەستپێکی ئەم ناڕەزایەتییە مەدەنیانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای سەرکوت و کۆمەڵکوژیی شۆڕشگیڕان و حزبە چەپ و دیموکراتەکان لە ٦٠ـەکانی هەتاوی لە ڕێپێوان و خۆپێشاندانەکانی بەرفراوانی ٣ی ڕەشەمێی ١٩٩٩ دژی دەستگیرکردنی ڕێبەر ئۆجالان دروست بوو.

بایەخی ئەم خۆپێشاندانانە لەوەدایە کەشوهەوای سیاسی و کۆمەڵایەتی ٧٠ـکانی هەتاوی پڕاوپڕ بوو لە بێهیوایی، نەبوونی ئامانج و پاشگەزبوونەوەی بەربڵاوی توێژی ڕۆشنبیری کۆمەڵگای کوردی، دوای شۆڕش کەشوهەوایەکی قورس و بەربڵاو لە ناباوەڕی بە شۆڕش و لایەنە سیاسیەکان و سیاسەتمەدارانی کورد لە مێشکی خەڵکی کورد لە ڕۆژهەڵارتی کوردستان دروست کردبوو.

لەو قۆناغەدا بەدیهاتن و بوونی بۆشایی یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی لەناو خەڵکی ڕۆژهەڵات بوو، لەو بۆشاییە بوو کە گەڕان بە دوای چارەسەری دەستیپێکرد، ئاشنابوونی خەڵکی کوردستان بە بزوتنەوەی ئاپۆیی، دەگەڕێتەوە بۆ ٧٠ـکانی هەتاوی، لەم ناوەدا ترۆسکەکانی هیوا و دۆزینەوەی پێشەنگێکی شۆڕشگیڕ لە هەبوونی عەبدوڵا ئۆجالان لەو ڕۆژانەدا پێکهات.

بۆیە، کاتێک ڕێبەر ئاپۆ لە چوارچێوەی گەلەکۆمەیەکی نێودەوڵەتی بە دیلگیرا، خەڵکی ڕۆژهەڵات بە نیشانەی ناڕەزایەتی، شەقامەکانیان کردە شوێنی خۆپیشاندان، ئەم ناڕەزایەتیانە نمونەیەکی بەرچاوی بیستنی دەنگ و وتارە سۆسیالیستی و ئازادیخوازانەکانی تەڤگەری ئاپۆیی بە ڕێبەرایەتی عەبدوڵا ئۆجالان بوو، سەرکوتی بەربڵاو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشانیدا، کە خۆپیشاندانەکان بۆ کاربەدەستانی حکومەتی سەرکوتکاری کۆماری ئیسلامی چاوەڕوانکراو نەبووە، دەسەڵاتدارانی دانیشتووی پایتەخت بە بڵاوەپێکردنی کەشوهەوای ڕیفۆرمخواز و محافیزکار، باوەڕیان وابوو کە بوونەتە خاوەنی ساحەی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەکی دیکەوە سەرکوتی بەربڵاو و لادانی لایەن و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پەرە بە هیواکانی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی-دا.

ئەمڕۆش بە سەرنجدان بە ئەم بیرە شۆڕشگێڕییە، کە لە ماوەی ئەم چەندین ساڵە لەناو گەڵی کورد پێکهاتووە، گەلی کورد زیاتر بە دروستبوونی هەیکەلێکی سیاسی- کۆمەڵایەتی یەکگرتوو بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئاپۆیی و ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕیی گەورە عەبدوڵا ئۆجالان و ڕووانگە گەورە سۆسیالیستییەکەی نزیک دەبێتەوە.

لە ٢٠ـەمین ساڵوەگەڕی سەرهەڵدانی ٣ی ڕەشەمێی ١٩٩٩، هەموو ئەو شەهیدانە، کە بە بەختکتردنی گیانیان بوونە خاڵی وەرچەرخان لە تێکۆشانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەم بەشە لە کوردستانیان بردە قۆناغێکی نوێ لە تێکۆشان، بەڕێکخستن بوون و پێشکەوتنی سیاسی، بەبیر دێنینەوە یادیان بەرز دەنرخێنین و بۆ بەردەوامکردنی ڕێگای ئازادیی، جارێکی دیکە پەیمانیان لەگەڵ نوێ دەکەینەوە.