به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و پشتگیری كردن له مانگرتنی هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له‌یلا گیوڤه‌ن، ئه‌مڕۆ گرووپی دووه‌م كه ٥٠ به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌ندامی هه‌ده‌په بوون له ئامه‌د ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كرد.
پاش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی مانگرتنه‌كه، پۆلیسی توركیا به ئۆتۆمبێلی زرێپۆش ده‌وری بیناكه‌یان گرت، دواتریش هه‌ژمارێكی زۆری پۆلیس هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بیناكه. له كاتی ده‌ستگیركردنی مانگرتواندا، چالاكان درووشمی «فشاره‌كان به ئێمه نا‌وێرن»یان به‌رز كردنه‌وه.
ڕێكخستنی هه‌ده‌په له ئامه‌د له لاپه‌ڕه‌كانی خۆی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بانگی له گه‌ل كرد كه ڕوو له بینای هه‌ده‌په بكه‌ن. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان پۆلیس ده‌وری بیناكه‌ی گرتووه و ڕێگه به هاتووچۆی كه‌س نادات.
چالاكیی مانگرتن له خواردنی له‌یلا گیوڤه‌ن كه دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان، له به‌ندیخانه‌ی پیتی «ئه»ی ئامه‌د ده‌ستی پێكردووه، ڕۆژی ٣٥ی پڕكرده‌وه. هاوكات نزیكه‌ی ٦٠٠ زیندانیی دۆزی په‌كه‌كه (پارتیی كرێكارانی كوردستان) و پاژك (پارتیی ئازادیی ژنانی كوردستان) به هه‌مان مه‌به‌ست ده‌ستیان به مانگرتنی نۆبه‌تداری ١٠ ڕۆژه كردووه و مانگرتنه‌كه‌شیان له ڕۆژی پازده‌هه‌مدا به‌رده‌وامه.
ڕۆژی ١٠ی كانوونی یه‌كه‌م\١٩ی سه‌رماوه‌ز ٣٠٠ پۆلیس هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بینای هه‌ده‌په له شاری ئامه‌د و ٢٥ چالاكی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد (ته‌ژه‌ئا)یان ده‌ستگیر كرد كه له مانگرتندا بوون. پاش ده‌ستگیركردنی ئه‌و مانگرتوانه، ئه‌مڕۆ گرووپێكی دیكه له هه‌مان شوێن ده‌ستیان به مانگرتن كرد.
s.m