پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر ماڵی هاوسه‌رۆكی زیندانیكراوی كه‌جه‌ده‌

ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی له‌ لایه‌ن ڕژێمی ئاكه‌په‌ - مه‌هه‌په‌ به‌رده‌وامه‌. پۆلیسی توركیا ئه‌مڕۆ هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر ماڵی له‌یلا گیوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ و هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده‌ كه‌ ئێستا له‌ زینداندایه‌.

ئه‌مڕۆ له‌ ٩ شاری باكووری كوردستان و توركیا پۆلیسی توركیا له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسیدا، هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر ماڵان و ده‌یان كه‌سی ده‌ستگیر كرد.

پۆلیس له‌ شاری ئامه‌د هه‌ڵی كوتایه‌ سه‌ر ماڵی له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك (كه‌جه‌ده‌) و په‌رله‌مانتاری شاری جۆله‌مێرگی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) كه‌ ئێستا له‌ زینداندایه‌. هێزه‌كانی پۆلیسی ڕژێمی توركیا ده‌رگه‌ی ماڵی گیوڤه‌نیان شكاند و كه‌لوپه‌لی ماڵه‌كه‌یان پێكدا دا.

s.m