پۆلیسی تورک هەوڵیدا برای دێرسیم داغ پەرلەمانتاری هەدەپە بفڕێنێت

پۆلیسی دەوڵەتى تورک هەوڵیاندا ئازاد داغ برای دێرسیم داغ پەرلەمانتاری هەدەپە بفڕێنێت.

ئازاد داغی تەمەن ٢٧ ساڵ، کە براى دێرسیم داغی پەرلەمانتاری هەدەپەى ئامەدە لە ١ی شوباتدا داوا کرابو لەلایەن پۆلیسی جلوبەرگ مەدەنییەوە بە زۆر دەستگیربکرێت و بفڕێنرێت. ئازاد داغ کاتێک لە ناو ئۆتۆمبێلەکەى خۆیدا لە بەردەم نەخۆشخانەى ژنان لەسەر رێگاى رحا – ئامەد چاوەڕێی خوشکە پەرلەمانتارەکەى دەکرد، پۆلیس بە ئۆتۆمبێلێکى جۆری فۆرد رانجەر لێی نزیکبوونەوە و دواى داواکردنى ناسنامە و پشکنینى زانیارییەکان لەبارەیەوە بە ئیدعای ئەوەیى 'بڕیاری دەستگیرکردنى هەیە' خواستیان دەستگیری بکەن. لەبەر ئەوەى داغ بڕیاری دەستگیرکردنى نەبوو ناڕەزایەتى نیشاندابوو.

خواستبویان بە زۆر بیخەنە ناو ئۆتۆمبێلەکەیانەوە

پۆلیسەکانی دەوڵەتى تورک خواستبویان بە زۆر بیخەنە ناو ئۆتۆمبێلەکەیانەوە، بەڵام داغ ناڕەزایەتیى نیشاندا بوو و رەتیکردبووە بچێنە ناو ئۆتۆمبێلەکەیان. هەروەها رێگایان نەدابوو ئازاد داغ پارێزەرەکەى لە رووداوەکە ئاگادار بکاتەوە.

ئازاد داغ لەو بارەیەوە وتی "هیچ بڕیارێکى دەستگیرکردنم بۆ دەرنەکرابوو، بەڵام هەر بە زۆر دەیانوت بڕیاری دەستگیرکردنت هەیە. پۆلیسێکى قژ سپی چەندجارێک بە تەلەفون قسەى کرد، بەڵام لە ئەنجامدا هیچ بڕیارێکى دەستگیرکردنم نەبوو".

داغ بانگەوازی لەو کەسانە کرد، کە شتی لەو جۆەرەیان بەرامبەر دەکرێت و تی "بە هیچ شێوەیەک سەرتان لە بەرامبەر ئەو رەفتارانەدا دانەنەوێنن. ئەوانەى ئەو کارانە دەکەن دەبێت ئاشکرا بکرێن".

ئازاد داغ لە دژی ئەو هەوڵەی پۆلیس بۆ رفاندنی چوو بۆ لقی کۆمەڵەى مافی مرۆڤ لە ئامەد و سکاڵاى تۆمار کرد.

ژ.ت