پۆلیسی دەوڵەتى تورک لە چەولیگ رێگری لە ئاهەنگى نەوزۆر دەکات

پۆلیسەکانى دەوڵەتى تورک پێش ئاهەنگى نەورۆز لە چەولیگ بە شێوەیەکى میزاجی دەستیان کردووە بە سزادانى هاووڵاتییان تاوەکو ئاهەنگى نەورۆز نەگێڕێن، بەڵام هاووڵاتییان بە پێداگرییەوە بەرەو گۆڕەپانى نەورۆز دەڕۆن.

پیرۆزبایى نەورۆز لە چەولیگ لە گەڕەکى سارا بە بەشداریى هەزاران کەس دەستیپێکرد. ئەو هونەرمەندانەی کە  بۆ بەشداریکردنی ئاهەنگى پیرۆزبایى نەورۆز چووبوون بۆ چەولیگ لەلایەن پۆلیسەوە رێگرییان لێکرا.

هونەرمەند مزگین تاهیر و تیپەکەى کاتێک لە پیرۆزبایى ئاهەنگى نەورۆزی ئامەدەوە دەچوون بۆ چەولیگ لە خاڵی پشکنینى داراهێنى راگیران.

بڵند شاکر بە پاساوی ئەوەى خەڵکى سوریایە ٧٠٧ لیرە سزایان بۆ بڕییەوە. ئەو ئۆتۆمبێلەش، کە هونەرمەندانى تیادا بوو لەلایەن پۆلیسەکانى دەوڵەتى تورکەوە هەزار و ٤٥٠ لیرە سزای بۆ بڕایەوە.

پۆلیسەکانى رژێمەکەى ئاکەپە و ئەردۆغان رێگایان نەدا کە ئەو ئۆتۆمبێلەی، کە هونەرمەندان و بڵند شاکری تیادا بوو بیانبات بۆ چەولیگ و گەڕاندنیانەوە بۆ ئامەد.

هونەرمەند مزگین تاهیر بە ئۆتۆمبێلێکى تر لە داراهێنێ-ەوە چوو بۆ چەولیگ.

ر.م