پێنج تووشبووی تری کۆرۆنا لە سلێمانی چاک بوونەوە

سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە سلێمانی ٥ توشبووی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا بە تەواوەتی چاک بوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان.

هەورامی ئاماژەی بەوەش کرد، تووشبووەکان ماوەی چەند رۆژێک بوو لە سەنتەری چارەسەری کۆرۆنای شاری سلێمانی لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدا بوون و دوای دڵنیابوون لە چاکبوونەوە، ئەو ٥ کەسە گەڕێندراونەتەوە بۆ ماڵەکانیان و دەستیان کردووە بە ژیانی ئاسایی خۆیان.

بە گشتی ژمارەی تووشبووان لە شاری سلێمانی گەیشتووەتە ٢٥ حاڵەت و بە چاکبوونەوەی ئەم ٥ کەسەش، ژمارەی ئەو کەسانەی بە تەواوەتی چاک بوونەتەوە گەیشتووەتە ٩ کەس.

ز.ش