پێنج حاڵەتی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار کران

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی باشوری کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ٥ حاڵەتی تری ڤایرۆسی کۆرۆنای لە شاری سلێمانی ڕاگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی باشوری کوردستان دەرئەنجامی نوێی لە بارەی گەڕان و پشکنین بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا کرد و ٥ حاڵەتی نوێی راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی هاوکات ئاماژەی بەوە کرد کە پێنچ توشبوەکە دوو منداڵ و برایەکی توشبووە ٤٦ ساڵانەکەی ئەمرۆن کە پێشتر بڵاومان  کردبویەوە. دوو کەسی تریش یەکیان خوشکێک و خزمێکی مامۆستا ئاینیەکەن کە پیشتر بە هۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانی لە دەستدابوو.

کۆی ئەو حالەتانەی کە لە باشوری کوردستان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تۆمار کراون ٦ حاڵەتە و سەرجەمیشیان دانێشتووی شاری سلێمانین، بەمەش ڕێژەی توشووبان لە سلێمانی بۆ ١٧ کەس بەرزبویەوە.

ز.ش