'پێویستە وڵامی داواکاری گەلەکەمان بدەینەوە'

سینان چیفتیۆرەک سەرۆکی کەکەپە ڕایگەیاند، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داواکاری نەتەوەی دیموکراتیک و هەبوونی کورد ڕەتدەکرێتەوە و وتی، "ئەوەش هۆکاری سەرەکیە کە یەکبگرین. ئێمە بەم شێوەیە نزیکی پرسی یەکێتی نەتەوەیی دەبین."

ماوەیەکی زۆرە نوێنەر و بەڕێوەبەرانی پارتە کوردیەکان گفتوگۆ لەبارەی پرسی یەکێتی نەتەوەیی کورد دەکەن.

سینان چیفتیۆرەک سەرۆکی گشتی پارتی کۆمۆنیستی کوردستان (کەکەپە) لەبارەی پرسی یەکێتی نەتەوەیی کورد قسەی کرد و ڕایگەیاند، لەبەرئەوەی داگیرکەری لەسەر کوردستان هەیە و گەل لەژێر فشاردایە تا ئێستا گەلی کورد یەکینەگرتووە.

'پێویستە ئامانجەکە یەکگرتن بێت'

چیفتیۆرەک ئاماژەی بەوەدا، یەکێتی نەتەوەیی بۆ گەلی کوردستان و سیاسەتی کورد زۆر گرنگە و پێویستیەکی خێرا و سەرەکیە. شەڕ و پێکدادانەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامن و وتی، "شەڕ لە ڕابردوودا لە عێراق دەستیپێکرد و ئێستاش لە ئیدلبە. لەنێوان ئەو شەڕە جۆگرافیای کوردستان هەیە. بە هەموو شێوەیەک کورد بەشی خۆیان لەو شەڕە وەردەگرن. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داواکری نەتەوەی دیموکراتیک و هەبوونی کورد ڕەتدەکرێتەوە. ئەوەش هۆکاری سەرەکیە کە یەکبگرین.ئێمە وەک پارتەکەمان بۆ یەکێتی نەتەوەی ئامادەین. پێویستە پارتە کوردیەکان ناکۆکی و کێشەکانیان وەلاوەبنێن و لەدەوری یەکتری کۆببنەوە. ئێمە ناچارین وڵامی داواکاری گەلەکەمان بدەینەوە. پێویستە ئامانجی سەرەکی یەکێتی بێت."

پەیمان مۆسکۆ

چیفتیورەک ئاماژەی بە پەیمان مۆسکۆدا و ڕایگەیاند، پێویستە چوار پارچەی کوردستان پەیمان مۆسکۆ باش شیبکەنەوە و خوێندنەوەی بۆبکەن. دەسەڵاتداران لەسەر خاکی کوردستان پلان و پڕۆژەی خۆیان بەڕێوەدەبەن. هێشتا ئەردۆغان و وەفدەکەی لە مۆسکۆن، بەشدار ئەسەد لیدوانیدا و وتی، "لە سوریا کێشەی کورد نییە. بەم شێوەیە پەیامی بۆ ئەردۆغان نارد و وتی، ئەردۆغان بێخەمبە و خۆت بۆ دانوستان ئامادە بکە. کاتێک پرسەکە کورد بێت، هەموو داگیرکەران شمشێرەکەیان تیژ دەکەن و سیاسەت لەدژی کورد بەڕێوەدەبەن. ئێمە دەزانین لە چوار پارچە داگیرکەران هەوڵ دەدەن دەستکەوتەکانی کورد لەناوبەرن. ئەزموونمان هەیە لە کەرکوک، کۆبانێ و ئێستاش لە سەرێکانی. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە پێویستە سیاسەتی کورد بە زووترین کات یەکێتی خۆی دروست بکات."

'لە دەوری خاڵە هاوبەشەکان کۆببینەوە'

چیفتیۆرەک ئەوەی خستەڕوو، پیویستە لەسەر بناغەی یەکێتی نەتەوەیی لەیەکتری نزیکببینەوە و وتی،"پێویستە لەدژی هێرشی دەرەکی و ناوخۆیی یەکێتی خۆمان بەهێز بکەین. لە ڕابردوودا کوردیان بە پەیمانی قەسری شیرین کردە دوو پارچە. دواتر کوردستانیان بە پەیمانی لۆزان کردە ٤ پارچە. دوای ئەوەی کوردستانیان کردە چوار پارچە، ئەوە بوو بە ستراتیژی مێژووی کوردستان. دوێنێ لەسەر جیاوازی سوننە و شیعە کوردیان لردە دوو پارچە  و دواتر کردیانە جوار پارچە. پێویستە ئەوە لەبەرچاو بگرین و هەڵوێست پیشان بدەین. لە ئێستادا دەیانەوێت باری دژی – ئیمپریالیزم لەسەر پشتی کورد بار بکەن. پێویستە ڕێگا بەوە نەدەین. پێویستە لە چوار پارچەی کوردستان بەرژەوەندی نەتەوەیی بە بناغە وەربگرین. پێویستە کار لەسەر خاڵە هاوبەشەکان بکەین و لە دەوری خاڵە هاوبەشەکان کۆببینەوە. سبەینێ لەوانەیە درەنگ بێت، لە ئێستاوە دەستپێبکەین و داواکری گەلەکەمان جێبەجێ بکەین."

'پێویستە ئێمە پایەی یەکێتی بەهێز بکەین'

چیفتیۆرەک ئاماژەی بەوەکرد، دوو ساڵە لە باکووری کوردستان خەباتی یەکێتی نەتەوەیی بەردەوامە و وتی، "ئێمە وەک ١٢ پارتی کوردی لە هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا هەنگاوی گرنگمان هاویشت. هاوپەیمانی هەڵبژاردنمان دروست کرد. ئەو هاوپەیمانێتیە لە ٣١ی ئازاردا بەردەوام بوو. ناوەکەمان کردە یەکێتی کوردستانی. ئێمە دەمانەوێت یەکگرتنێکی هەمیشەیی بێت. بڕیاری هەموومان ئەوەیە. بەرپرسیاری خاک و گەلمان لەسەر شانە. پێویستە لەنێوان پارتەکاندا هێڵی سوور هەبێت و ئەو هێڵە بپارێزرێت. پێویستە ئێمە وەک پارتە کوردستانیەکان هێڵی گشتی دیاریبکەین و لەسەر رێبکەوین. لە ئامەد بۆ یەکێتی نەتەوەیی ئێمە کۆبوونەوەیەکی گەورەمان ڕێکخستن. لەو کۆبوونەوەیەدا دو کۆمسیۆنمان دروست کرد. ئەو کۆمسیۆنانە لەناو گەلدا کار و خەبات دەکەن. پێویستە ئێمە بناغەی یەکێتی نەتەوەیی بەهێز بکەین و هەموو پارت و ڕێکخراوەکان بەشداری پێبکەین."

ف.ق