ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاک)، لە شاری سلێمانی چوارەمین کۆنگرەی خۆی بەست، ژامرەیەک لە بەشداربوانی کۆنگرەکەش سەبارەت بە گرنگیی کۆنگرە و ئەرکی ڕژاک بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن.
شەیما جەمال، چالاکوان و میوانی بەشداربووی کۆنگرەکە، وتی:"بەستنی چوارەمین کۆنگرەی ڕژاک لەم کاتە هەستیارەی باشوردا و کۆکردنەوەی ژنان لە هەموو ناوچەکان و پێکەوەبوونیان لەم کۆنگرەیەدا گرنگیی و بایەخی خۆی هەیە".

شەیما جەمال
شەیما جەمال، وتیشی:"پێویستە ڕژاک بە میکانیزمێکی تازەتر کار لەسەر بارودۆخی ژنان بکات، چونکە پێش دوو ساڵ کێشەکان بەم شێوازە نەبوون و ئێستاش بە ئاقارێکی تردا تێپەڕ دەبێت، بۆ ئەوەی زیاتر خزمەت ژنان بکات".
هەروەها، مهاباد فایەق، ئەندامی ئەنجومەنی ڕژاک، پیرۆزبایی بەستی چوارەمین کۆنگرەی ڕژاک-ی کرد و وتی:"وەک ڕژاک بەردەوام لە هەوڵداین و کاردەکەین بۆ هۆشیارکردنەوەی ژنان و ناسینی خۆیان، نەک لە ناو بازنەی مأڵدا و لەژێر عەقڵییەتیەکی پیاوسالاریی بژین".

مهاباد فایەق