پەدەکە ڕێگا نادات کەس ڕۆژنامەنووس قارەمان شوکری ببینێت
لە ٢٧ی مانگی ڕابردووەوە ڕۆژنامەنووس قارەمان شوکری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پەدەکەوە دەستگیرکراوە، تائێستا هیچ کەسێک نەیتوانیوە بیبینێت، تەنانەت ڕێگا نەدراوە پارێزەرانیش بریکارنامەی بۆ ببەن.
لە ٢٧ی مانگی ڕابردووەوە ڕۆژنامەنووس قارەمان شوکری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پەدەکەوە دەستگیرکراوە، تائێستا هیچ کەسێک نەیتوانیوە بیبینێت، تەنانەت ڕێگا نەدراوە پارێزەرانیش بریکارنامەی بۆ ببەن.
ئەمڕۆ ٢٥ ڕۆژە قارەمانی ٢٣ ساڵ لە زیندانەکانی ئاسایشی دهۆک’دایە، تا ئێستا ڕێگا نەدراوە نە لیژنەکانی پەرلەمان، نە پارێزەرانی خۆبەخش و نە کەسووکارەکەی سەردانی بکەن.
پیشتر لە کەمپەینێکدا نزیکەی سەد ڕۆژنامەنووس، چالاکوان، پارێزەر و مامۆستا و توێژەکانی دیکە، لە کەمپەینێکدا داوای هەرچی زووە ئازادکردنی قارەمانیان کرد، لە وەڵامدا لیژنەی ڕۆشنبیریی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە کەمپەینەکەیان ڕاگەیاند، هەوڵ دەدەن قارەمان ببینن، بەڵام تائێستا نەیانبینیوە.
هەروەها رەمەزان ئەرتیسی سەرپەرشتیارانی گروپی پارێزەرانی خۆبەخش لە دهۆك، بە ڕۆژنیوزی وت، هەوڵی بینینی قارەمان و کەیسەکەیان داوە بۆ ئەوەی بزانن هۆکاری دەستگیرکردنەکەی چییە، بەڵام نە بریکارنامەیان بۆ قارەمان کردووەتەوە و نە توانیویانە بیبینن.
ف.ق