پەرلەمانتاری گۆڕان: ئەگەر ئەو هێزانە لە زینی وەرتێ بمێنن، تورکیا بۆردومانی ناوچەکە دەکات
یاسین خزر تەها پەرلەمانتاری گۆڕان ڕایگەیاند, بە هاتنی هێزی پارتی بۆ ناوچەی زینی وەرتێ کێشە بۆ هاوڵاتیان دروست دەکات.
یاسین خزر تەها پەرلەمانتاری گۆڕان ڕایگەیاند, بە هاتنی هێزی پارتی بۆ ناوچەی زینی وەرتێ کێشە بۆ هاوڵاتیان دروست دەکات.
یاسین خزر پەرلەمانتاری خولی پێنجەم لەسەر پشکی گۆڕان سەبارەت بە هاتنی هێزی پارتی دیموکراتی کوردستان(پەدەکە) بۆ زینی وەرتێ بە ئاژانسی هەواڵی فرات(ANF) ڕاگەیاند:" ئێمە پێمان خۆش نییە هیچ هێزێک لەم ناوچەیە بوونی هەبێت چونکە ئێرە ناوچەیەکی ئارام و گەشتیاریە، هەبوونی هەر هێزێک لێرە کێشە بۆ هاوڵاتیان دروست دەکات".
هەروەها یاسین خزر تەها لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر ئەو هێزە لەو ناوچەیە بن خەڵکی ناتوانێت بە ئازادی هاتوچۆ بکات، چونکە ئەگەر خاوەن مەڕ و ماڵات بیت ناتوانیت نزیکی ئەو ناوچانە ببیتەوە، تەنانەت هاوڵاتیان ناتوانن بۆ سەیرانیش نزیکی ئەو ناوچەیە ببنەوە.
یاسین خزر لەبارەی هەبوونی مەترسی بۆ سەر هاوڵاتیانی ناوچەکە وتیشی:" ئەگەر هێزی یەکێتی لەوێ بێت، هێزی پارتی و هێزی پەکەکەش لەوێ بن ئەوە کێشە دروست دەبێت، شەڕ و ئاڵۆزی دروست دەبێت و تورکیا بۆردومانی ناوچەکە دەکات ئەو کات هاوڵاتیان ناتوانن لێرە ژیان بکەن.
ف.ق