پەرلەمانی کوردستان هێرشی تورکە ڕەگەزپەرستەکانی ترابزۆنی بۆ سەر گەشتیارانى کورد ئیدانە کرد

لێژنەی پەیوندییەکان و ڕەوندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان ئیدانەی هێرشە تورکە ڕەگەزپەرەستاکانی کرد کە لە ترابزۆنی باکوری تورکیا،‌ کردبویانە سەر ژمارەیەک گەشتیاری کورد.

کاردانەوەکان لە بەرامبەر هێرشەکانی  تورکە ڕەگەز پەرستەکان کە لە ١٨ ئەم مانگە لە ترابزۆنی باکوری تورکیا کردیانە سەرژمارەیەک گەشتیاری کورد زیاتر دەبێت، ئەمڕۆ لیژنەی پەیوندییەکان و ڕەوندی کوردستانی بە بەیاننامەیەك، کە لە سایتی پەرلەمان بڵاویان کردووەتەوە ئەو هێرشە ڕەگەزپەرستانەیان شەرمەزار کرد.

لە بەیاننامەکەدا هاتوە: وەک لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی له‌ پەرلەمانی کوردستان، ئیدانەی هەرجۆرە ڕەگەزپەرستییەک دەکەین کە لەلایەن هەندێک لە هاووڵاتییانی تورکیا لە شاری ترابزۆن بەرامبەر بەگەشتیارانی کوردستان کراوە.

هەروەها پەرلەمانی کوردستان داوا دەکات هەرچی زووە گەشتیارانی کورد ئازد بکرێن، کە ئێستا لەلاین پۆلیسی دەوڵەتی تورکیایەوە دەست بەسەرن.

دەقی راگەیاندراوەکەى پەرلەمانی

وەک لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی له‌ پەرلەمانی کوردستان، ئیدانەی هەرجۆرە ڕەگەزپەرستییەک دەکەین کە لەلایەن هەندێک لە هاووڵاتییانی تورکیا لە شاری ترابزۆن بەرامبەر بەگەشتیارانی کوردستان کراوە، لەهەمان کاتیشدا داوا لەدەزگاکانی پۆلیسی ئەو وڵاتە دەکەین دەستبەجێ ئەو گەشتیارانەی کە بەوهۆیەوە گیراون ئازاد بکرێن.
ر.م