پەنابەرێکی کورد لەوڵاتی سوید ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

پەنابەرێکی کورد خەڵکی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەردەم ئۆفیسی پەنابەرانی وڵاتی سوید ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا


 پەنابەرێکی خەڵکی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای ئەوەی کە داخوازی پەنابەرییەتی لەلایەن وڵاتی سویدەوە ردکراوەتەوە، لەبەردەم ئۆفیسی پەنابەرانی وڵاتی سوید ئاگری لە ەستەی خۆی بەرداو و ئیستا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریدایە.
فەرزاد موحەمەد ناسراو بە فەرزاد ئەرمەغان هاوڵاتی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کورووستانە کە زیاتر لە 7 ساڵ لە باشوری کوردستان ژیانی کردووە و لە ساڵی 2015 لەگەل هاوژینەکەیدا  رێگای هەندەرانیانگرتەبەر و لە وڵاتی سوید داوای پەنابەرییان کردووە کە دوای چەند جار دادگایی دادگای سوید مافی پەنابەری بە ناوبراو نەداوە و داوای گەرانەوەی کردووە بۆیان،
جێگای ئاماژەیە کە فەرزاد ئەرغەوان خاونی منداڵێکی تەمەن 4 مانگەیە و وێڕای هاوژینەکەی لە وڵاتی سوید داوای پەنابەرییان کردبو.