پەژاک یادی شەهید زاگرۆسی بەرز راگرت
پارتی ژیانى ئازادی کوردستان (پەژاک) بە بۆنەى ساڵیادی شەهیدبوونی عەلی محەمەدی ناسراو بە هەڤاڵ زاگرۆس راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
پارتی ژیانى ئازادی کوردستان (پەژاک) بە بۆنەى ساڵیادی شەهیدبوونی عەلی محەمەدی ناسراو بە هەڤاڵ زاگرۆس راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
کۆمیتەی شەهیدان پەژاک بە بۆنەى ساڵیادى شەهید زاگرۆس بێریتان-ەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تێکۆشانی هەڤاڵ زاگرۆس هاوشێوەى حەقی قەرار لە رۆژهەڵاتى کوردستان بووەتە بناغەیەکى بۆ گەشەسەندنى خەبات و تێکۆشان.
دەقی راگەیاندراوەکەى پەژاک
ئازادی لە ساتەکانی تێکۆشاندایە
ئەمرۆ ساڵیادی شەهادەتی هەڤاڵی تێکۆشەرمان (علی محمدی) ناسراو بە زاگرۆس بێریتانە.
هەڤاڵ زاگرۆس لە ساڵی ١٩٩٧ وە لەتەک بیر و ڕامانی سەرۆک ئاپۆ ئاشنا دەبێت. بە شەوق و هەیەجانێکی زۆرەوە خوازیاری بەشداری لە خەباتی ڕێکخستنی ناو شار دەبێت. لە ساڵی ١٩٩٨ بە شێوازێکی زۆر ئەکتیڤ و چالاکانەوە دەکەوێتە ناو کارو خەباتی ڕێکخستنی ناو شارەوە و گەلێك هەنگاوی زۆر پتەو و توکمە لە بواری ئاشناکردن و پێگەیاندنی گەلەکەمان لە شاری سنە و دەورووبەری هەڵدەگرێت. کە دەبێتە بناغەیەک بۆ تێکۆشانی بەردەوامی بزووتنەوەی ئازادیخوازی. بەڵام بەپێی بەرزبوون و پێگەیشتنی بیر و ڕامان و ئەندێشە و کەسایەتی شۆڕشگێڕی هەڤاڵ زاگرۆس بە شوێن مەجال و دەرفەتی گەورەتردا دەگەڕێت بۆ تێکۆشان و خەباتی بەربڵاوتر. دەرئەنجام لە ١٢/٨/٢٠٠٠ دا بە دڵێکی پڕ لە ئەوین و بڕواوە لە چیاکانی قەرەداغ یەکەم هەنگاوەکانی گەریلایی هەڵدەگرێت.
کەسایەتی شۆڕشگێری هەڤاڵ زاگرۆس لە ماوەی شەش ساڵ خەبات و تێکۆشانیدا بەردەوام لە هەڵکشان و گەشەکردندا بوو. هەموو ساتەکانی تێکۆشانی ئازادانە دەژیا. ئەرک و بەرپرسیاریەتی زۆر گەورە و گرنگی وە ئەستۆ گرتوە. بێ دوودڵی و دڵەڕاوکێ بۆ بەرەو پێشچوونی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردوەوامی بە خەبات دا. بەتایبەت لە قۆناغی سەرلەنوێ بونیادناوەی پەکەکەدا بە جۆش و ورەیەکی بەرزەوە بەشدار بوو، لەو چوارچێوەیەدا بوو بە کانگای موڕاڵ و وزە بۆ هەموو هاوڕێیان و هەڤاڵانی.
تەنانەت ئاستی خەبات و موڕاڵ بەرزی و پەیوەستبوونی بەو ئامانجەوە دەبێتە جێگای سەرنج و میناکی هەموو هەڤاڵان و ڕێوەبەری گشتی بزاڤی ئازادیخواز و بە وتەی هەڤاڵانی وەک هێمای حەقیقەراری ڕۆژهەڵات بەناو دەکرا. بۆ چۆنیەتیی خەبات و تێکۆشانی ئەو هەڤاڵەمان هەتا ئێستاش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا وەک سەردێڕێکی خەبات هەر دەگەشێنەوە و بەردەوام ئەزموونەکانی جێگای پێداچوونەوەی هەڤاڵانیەتی.
هەڤاڵ زاگرۆس بێریتان لە ٢١/٧/٢٠٠٥ لە ڕۆژێکی وەک ئەمرۆدا کەسەرقاڵی ڕاپەڕادنی دواین ئەرکە ڕاسپێردراوی بوو دەکەوێت بۆسەی سەربازانی ڕژێمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی و دەگاتە پلەی شەهادەت. لە ساڵیادی شەهادەتی هەڤاڵماندا جارێکی دیکە یادی بەرز ڕادەگرین و پەیمانمان دووبارە دەکەینەوە کە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی زاگرۆس ئاسا لە تێکۆشاندا بین.
ر.م