پەکەکە: بە زوترین کات پێویستی بە کۆنفرانسی نەتەوەیی هەیە

پەکەکە ڕایگەیاند، ئەگەر کورد یەکگرتوو نەبن و بەیەکەوە تێنەکۆشن، ناتوانن دەستکەوتەکانیان بپارێزن و بە زوترین کات پێویستی بە کۆنفرانسی نەتەوەیی هەیە کە هەموو هێزە سیاسی، حزب و کۆمەڵگای دیموکرات و رێکخستنەکان بەیەکەوە کۆببنەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

"لە ڕؤژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئێستادا جەنگی جیهانی سێیەمین بەڕێوەدەچێت. لە جەنگی جیهانی یەکەمیندا کوردستانیان کرد بە چوار پارچە، لەدژی گەلی کورد سیاسەتی قڕکردنیان بەڕێوەبرد. دەوڵەتی تورک سەرکێشی سیاسەتی قڕکردنی کرد. ئێستاش دەولەتی تورک سەرکێشیی دوژمنانی گەلی کورد دەکات، لە هەموو شوێنێک هێرش دەکاتە سەر دەستکەوت و تێکۆشانی ژیانی دیموکرات و ئازادی گەلی کورد. هێرشی دژی ڕۆژئاوا هێرشی سەر ژیانی دیموکرات و ئازادی کوردانە. هێرشی دژی هەبوونی کوردانە. بەو هۆیەوە دوژمنایەتی هەموو شتێک دەکات کە کورد بەهێز بکات.

هەڤسەنگی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەر قڕکردن و پارچەکردنی کوردان لە چاریەکی سەرەتای سەدەی ٢٠ دروست بوو و ستاتۆکوی لەو چوارچێوەی ئەو هاوسەنگیانەدا دروست بوو، هەڵوەشاوەتەوە. ئەمەش دەرفەتێکی دایە گەلی کورد کە لەناو سیستمی قڕکەری سەدەی ٢٠ دابوون. بەڵام بەهۆی ئەوەی گەلی کورد یەکگرتوو نەبوو، هێزە داگیرکەرەکان سودیان لەو دۆخەی کوردان وەرگرت و مەترسیەکان زیادی کرد و ئەمەش وایکرد دەرفەتێکی سەد ساڵە لەدەست کوردان بچێت.

بە زوترین کای پێویستی بە کۆنفرانسی نەتەوەیی هەیە

دۆخی سیاسی ئەم ساڵانەی دوایی بە شێوەیەکی ئاشکرا ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەگەر کورد یەکگرتوو نەبێت و تێکۆشانێکی هاوبەش بەڕێوەنەبەن، نەک هیچ دەستکەوتێک بەدەستناهێنن، بەڵکو دەستکەوتەکانی دیکەش لەدەست دەچن. دەستکەوتی کوردان بە هێزی تێکۆشان لە هەموو پارچەکان، هەروەها بە یەکێتی نەتەوەیی دەپارێزرێن. لەبەرئەوەش پێویستە بە زوترین کات هێزە سیاسیەکان، حزب، کۆمەڵگای دیموکرتی رێکخراو، ڕەوشەنبیر و هونەرمەندای کورد کۆببنەوە و کۆنفرانسی نەتەوەیی ئەنجامبدەن. ئەگەر کۆنفرانسی درەنگ بکەوێت و کێشەی نێوان هێزە سیاسیەکان چارەسەر نەکرێن، دۆخی پارچەبوون دەبێتە هۆی ئەوەی گەلی کورد باجی قوڕس بدات و ڕاستکردنەوەشی زۆر زەحمەت دەبێت.

ئەنجامدانی خەباتی نەتەوەیی بە شێوەیەکی هاوبەش زۆر گرنگە

زۆر گرنگە دوای هێرشی داگیرکەری بۆ سەر ڕۆژئاوا ١٤ حزب و لایەنی سیاسی باشووری کوردستان کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەرانی حزبە سیاسیەکان داوای کۆبوونەوەیەکی نەتەوەییان کرد. داوایانکرد خەباتێکی نەتەوەیی دروست ببێت و هێرشەکانی دژی گەلی کورد شڕۆڤەبکرێت و هەلوێستێکی هاوبەش نیشانبدرێت. ئێمە ئەو کۆبوونەوەیە و خەباتە بە گرنگ دەزانین. ڕاگەیەندراوەکانی حزبە سیاسیەکانی باکووری کوردستان و بەڕێوەبەریی فیدراسیۆن بۆ گەلەکەمان بووە بە مۆڕاڵ. ئێمە زۆر بە گرنگی دەبینین، ئەگەر نوێنەرە بەرێزەکانی ناو کۆبوونەوەکە، بانگی خەباتی نەتەوەیی و کۆبوونەوەی نەتەوەیی بکەن. کێ ئەو کارە بکات، جیاوازی نییە، بۆ ئێمە خەباتی نەتەوەیی گرنگە و ئێمەش پشتگیری لێدەکەین.

'ئێمە پاشتگیری کاری بەم شێوەیە دەکەین'

ئەو خەباتە هاوبەشە دەتوانێت، بابەتی بەپەلە گوتوبێژ بکات و هەندێک بڕیار بدات. هەڵوێستێکی هاوبەش نیشانبدرێت. بەڵام کێشەی کورد، کێشەیەکی دوورودرێژ و قوڕسە. بەو هۆیەوە لەگەڵ نیقاشی کێشەکانی ڕۆژانە و دۆزینەوەی چارەسەری، هەروەها کۆنفراسی نەتەوەییش دەتوانرێت نیقاش بکرێت و کۆمیتەی ئامادەکار پێکبهێنرێت. ئێمە لە ئێستاوە ڕادەگەیەنین، پشتگیری زۆمان بۆ کۆبوونەوەی ١٤ لایەنی سیاسی دەردەبڕین کە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نەتەوەییان ئەنجامدا. بانگەوازیمان بۆ ڕێکخراوە دیموکراتەکان کورد و ڕای گشتی کورد ئەوەیە، پشتگیری لەو کارە بکرێت.

لە کاتێکدا کە دەرفەتی بەدەستهێنانی دەستکەوت زۆرە، هەروەها مەترسیش هەیە. لەبەرئەوە زۆر گرنگە پارتە سیاسیەکان و رێکخراوە دیموکراتیەکان و کەسایەتیە ژیرەکان کۆببنەوە و دەست بە کاری کۆنفراسی نەتەوەیی بکەن و هەوڵ بدەن لە زوترین کاتدا کۆنفراسی نەتەوەیی ئەنجامبدرێت. ئەو کارە بۆ مێژووی گەلی کورد زۆر گرنگە. بەرپرسیاریە نەتەوەییەکان بەرامبەر گەلی کورد بەم شێوەیە نیشان بدەین. بە هۆی ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەنگی جیهانی سێیەمین ڕوودەدات و دۆخی سیاسی ناو ئەم شەڕەش ئێمەی نیگەران کردووە و ژمارەیەکی زۆری ڕۆشنبیر، نووسەر و بزووتنەوەی سیاسی کورد و سیاسەتمەدارانی بە ویژدان ئەم نیگەرانییە دەبینن.

'ئێمە بە بەرپرسیاری دەجووڵێینەوە'

ئێمە ئۆمێدمان هەیە بانگەوازی ١٤ حزبی سیاسی باشووری کوردستان و هەستە نەتەوەییەکانیان بە شێوەیەکی ئەرێنی وڵامی دەبێت. بەم شێوەیەش ئێمە بەڵێن دەدەین بەرپرسیاری خۆمان جێبەجێبکەین. بەرپرسیاریەک کە هەموو هێزە سیاسیەکان مەترسی لە سەر گەلی کورد دەبینن و ئۆمێدی ئەنجامدانی کۆنفرانسی نەتەوەیی دەکەن کە هەسرەتی گەلی کوردە. لەم چوارچێوەیەدا ئێمە هەستی هەموو حزبە سیاسیەکانی باشووری کوردستان لەبەرامبەر هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بەرز دەبینین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین."

ف.ق