پەکەکە: داگیرکردنی هەولێر تەنها پلانی کۆماری تورکیایە

کۆمیتەى دیپلۆماسیی پەکەکە رایگەیاند، "ئەو لێدوانەی مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەى تورک، کە وتبوی 'پەکەکە دەیەوێت دەستبەسەر هەولێردا بگرێت'، 'لێدوانێکى بێچارە بوونە'. رۆژەڤی دەستبەسەرداگرتنی هەولێر تەنها پلانی ناوەندەکانی شەڕی دەوڵەتى تورکە".  

کۆمیتەى دیپلۆماسیی پەکەکە بە بڵاوکردنەوەى راگیاندراوێک لەبارەى پڕوپاگەندەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)، کە وتبویان، تێکۆشان و بەرخودانی چەکداری لە دژی داگیرکەری 'زیان بە کورد دەگەیەنێت' چەواشەکارییە.  

پەکەکە وەڵامی لێدوانەکەى وەزیری دەرەوەى دەوڵەتی تورکی دایەوە کە وتبوی "پەکەکە دەیەوێت دەست بەسەر هەولێردا بگرێت" و رایگەیاندووە "هەولێر پایتەختی باشووری کوردستانە. سلێمانیش دووەم گەورە شارە... هێنانە پێشەوەى رۆژەڤێکی وەک دەستبەسەرداگرتنی هەولێر، تەنها دەکرێت لە پلانی ناوەندەکانی شەڕی تایبەتی کۆماری تورکیادا بێت. ئامانجى ئێمەى پەکەکە ئەوەیە، کە داگیرکەریی کۆماری تورکیا لە کوردستان کۆتایی پێبهێنین و دەریان بکەین و کوردستان ئازاد بکەین".

'پەکەکە مافی ئەوەى هەیە لە هەموو کوردستاندا تێبکۆشێت'

راگەیاندراوی کۆمیتەى دیپلۆماسیی پەکەکە بەمشێوەیەیەى خوارەوەیە:

"هێرشی داگیرکەریی کۆماری تورکیا، کە لە ١٦ی حوزەیران دا بۆ سەر ناوچەی حەفتانین لە خاکی باشووری کوردستاندا و لە ناوچەکانی پاراستنی مەدیا دا دەسیپێکردووە تاوەکو ئێستا بەردەوامیی هەیە. لە رای گشتیی کوردستان و جیهاندا ئەوە دەزانرێت، کە لە پرۆسەى داگیرکەریدا پەدەکە بە دزییەوە و بە شاراوەیی پشتیوانی و هاکاریی ئەو داگیرکەرییەی کردووە. پەدەکە بە پاساوی هەبوونی پەکەکە و گەریلاکانی ئازادی دەیەوێت هێرشە داگیرکەری و پاکتاوکاری و سڕینەوەکانی دەوڵەتى تورک بۆ سەر حەفتانین، شەنگال و مەخمور پێشبخات و رەوایی پێدەدات و بە مافدارانەى دەزانێت. هۆکاری هەموو ئەو لێدوان و راگەیاندراوانەش ئەوەیە، کە پشتیوانی و هاوکارییە ئاشکرا – شارواوەکەیان بشارنەوە.  

پەکەکە و گەریلاکانی ئازادیی کوردستان مافی ئەوەیان هەیە لە هەموو کوردستاندا تێبکۆشن. پەکەکە هێزێکى داگیرکەر نییە، کە کوردستانی داگیرکردبێت و یان شەرعیەت و رەوایی بە داگیرکەریی کوردستان دابێت، یان داگیرکەری قبوڵ کردبێت، بەڵکو تێکۆشان و بەرخودان لە دژی داگیرکەری لە ستراتیژیای سەرەکیی خۆیدا چەسپاندووە. هەر چۆن مافی هەموو رێکخستنەکانی تری کوردانە، کە لە هەر چوارپارچەى کوردستاندا رێکخستنی خۆیان دروست بکەن، تێبکۆشن، ئەوە زۆر زیاتر بۆ پەکەکەش دەبێت. هەروەها پەکەکە لە تێکۆشانی ئازادکردنی کوردستاندا بەرخودان وەک رێبازێکی زۆر گرنگ دەبینێت. لەگەڵ ئەوەشدا لایەنی بەرخودانی سیاسی و پۆلەتیک، کۆمەڵگە، دیپلۆماتیک، بەرخودانی سەربازیی – گەریلایش یەکێک لە رێبازەکانی تێکۆشانە. بەرخودان و تێکۆشانی گەریلا لە ئازادکردنی کوردستاندا بە مسۆگەریی و دڵنیایی سەرەکى دەزانێت.

'دەبێت چەواشەکاری و ناشیرینکردن رەتبکرێنەوە'

لەگەڵ ئەوەشەدا روونە، بە هەڵە زانینی بەرخودانی چەکداری و تێکۆشان لە دژی ئەو داگیرکەرییە، کە پەدەکە پڕوپاگەندەى بۆ دەکات و  دەڵێت، ئەوە بەرخودانە زیان لە دەستکەوتەکانی کورد دەدات، بێگومان ئەوەى دەیڵێت، پڕوپاگەندە و کارێکی چەواشەکارانەیە. پەکەکە و گەریلا مسۆگەری و دڵنیایین بۆ هەموو دەستکەوتەکانی کوردستان. بۆ ئەوەى هاوکاریی خۆیان لە ناو رێککەوتن و هاوپەیمانی بۆ لاوازکردن و بێسوودکردنی پەکەکە بشارنەوە، ئەو قسە و پڕوپاگەندانە دەکەن. پەدەکە چەندین ساڵ لە دژی داگیرکەری تێکۆشانی پێشمەرگانەى هەبوو. ئەگەر پەدەکە ئەمڕۆ بەرخودان و تێکۆشانی پێشمەرگایەتی بە هەڵە دەزانێت، ئەوا دەبێت ئەوە ئاشکرا بکات. ئەگەر وا نییە و تێکۆشانی چەندین ساڵەى پێشمەرگانە بە راست دەزانێت، دەبێت ئەمڕۆش سیاسەتی چەواشەکاری و ناشیرینکردن لە دژی بەرخودانی گەریلای ئازادی رەتبکاتەوە.

کاتێک داعش هێرشی کردە سەر دەستکەوتەکانی باشووری کوردستان، کاتێک هێرشی کردە سەر شەنگال و مەخموور، ئەوانەی داوایان لە گەریلا کرد، کە تێبکۆشن، ئەمڕۆ ناتوانن بڵێن، بەرخۆدان و تێکۆشانی گەریلایی لە دژی دەوڵەتی تورک هەڵەیە. ئەگەر تێکۆشانی سیاسی و دیاردەی بەڕێوەبەری بەرپرسیاریانە، کە مرۆڤ تیایدا جددی بێت، هەڵسەنگاندنەکانی یەکتری پووچ ناکەنەوە، بەڵکو بەردەوام دەبێت لەسەر هەڵوێستە هاوسەنگەکانی و دەشیان سەپێنێت، بەڵام کاتێک بەپێی کات و سات و جۆری پەیوەندییەکان مرۆڤ قسەکانی دوێنێی خۆی ڕەت بکاتەوە، ئەوا ئەو کاتە ئەوە دروست دەبێت، کە دەبێت پرسیار لەو کەسانە بکرێت، کە بۆ وادەکەن.

'داگیرکردنی هەولێر بە تەنها پلانی کۆماری تورکیایە'

قسەکانی مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی فاشیتی دەوڵەتی تورک کە وتبووی 'پەکەکە دەیەوێت دەستبەسەر هەولێردا بگرێت' نیشانەى بێچارەبوونیانە لە بەرامبەر بەرخودانی گەریلادا، بۆیە ئەو قسانە دەکەن. پەکەکە حیزبێکى کوردستانییە و لە هەموو ناوچەکانی کوردستان درێژە بە هەبوونی خۆی دەدات. هەولێر پایتەختی باشووری کوردستانە و سلێمانی دووەم گەورە شارە. هەم ئەو شارە و هەمیش گەلەکەمان لە باشووری کوردستان، رێزێکی زۆر گەورە لە تێکۆشانی پەکەکە و گەریلا قارەمانەکان و لایەنگرەکانیان دەگرن. پەکەکە بەڵێن و پەیمانی داوە، کە گەلی کوردستان لە هەموو ناوچەکاندا بە هەموو هێزی خۆییەوە بپارێزێت و بەو بەرپرسیارییەوە بجوڵێتەوە. لەبەر ئەوەش دەکرێت داگیرکردنی هەولێر تەنها لە ناو پلانی ناوەندەکانی شەڕی تایبەتی کۆماری تورکیادا بێت. ئامانجی ئێمەى پەکەکە ئەوەیە، کە داگیرگەریی کۆماری تورکیا لە کوردستان کۆتایی پێبهێنین و کوردستان ئازاد بکەین. ئەو یاری و گەمانەى کۆماری تورکیای دوژمنی کورد لە ئێستاوە پووچکراوەتەوە و لە پێش هەموو شوێنێکەوە لە هەولێر و سلێمانی و هەموو باشووری کوردستاندا ئیدانە کراوە.

لەسەر ئەو بنەمایە و لەو چوارچێوەیەدا، داوا لە هەموو حیزبە سیاسییەکانی کوردان و گەلەکەی خۆمان دەکەین، لە دژی دەوڵەتی فاشیستیی کۆماری تورکیا و لە دژی ئەوانەى کە بە شێوەى ئاشکرا و شاراوە هاوکاری دوژمنانی کورد دەکەن، هەڵوێست نیشان بدەن".

ژ.ت / ف.ق