ڕاگەیەنراوی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بەم شێوەیەیە:
"ئێمە لە قۆناغێکی گرنگی مێژووییداین کە سیستمی فاشیست – داگیرکەر هێرشی شەڕی تایبەتی گشتی گەیاندووەتە ئاستێکی بەرز و لەدژی ئەمەش بەرخۆدانی شەڕی شۆڕشگێری گەلی گشتی لە هەموو جێگایەک گەشتر دەبێت. شەڕی ئەمریکا و ئێران کاریگەریی لەسەر هەموو هەرێمەکە و جیهان دروستکردووە. دەبینرێت کە شەڕی ئیدلب بڕیاری دوژمن لەمساڵانەی دوایدا لە نێوان دەوڵەتی تورکیا و ڕووسیا قوڕستر دەبێت و دەوڵەتی تورک تووشی دۆڕانێکی سەخت بووەتەوە. بۆ ئەوەی پیرۆزبایی ٨ی مارس بە شێوەیەکی واتادار و مێژوویی پیرۆزبکرێت دەست بە ئامادەکاریەکان کراوە، گەلەکەمان بۆ ئەوەی جەژنی ئازادی نەورۆز پیرۆز بکەن دەستیان بە ئامادەکاری کردووە.
لێدوانی دەوڵەتی تورک لەبارەی ئاگرکەوتنەوە لە ئیمڕالی نیگەرانیەکانی زیاتر کردووە
لە دۆخێکی بەم شیوەیەدا سەرۆکی شەڕی تایبەتی تورک سولەیمان سۆیلو ٢٧ی شوبات لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی دا ڕایگەیاند، لە 'ئیمڕالی ئاگرکەوتووەتەوە' و هەواڵەکە بۆ ڕای گشتی بڵاوکرایەوە. دوای ئەو لێدوانە کە بە شێوەیەکی بێجددیەت ڕاگەیەنرا گەلی کورد و دۆستەکانیان هەڵوێستێکی توندیان پیشاندا، ئەمجارە پارێزگاری بورسا وتی، "ئاگرەکە کۆنتڕۆلکراوەتەوە". لەگەڵ ئەوەی ٣ ڕۆژ بە سەریدا تێپەڕێوە، لەگەڵ ئەوەی لەم ٣ ڕۆژەدا لە چوار پارچەی کوردستان و لە دەرەوەی وڵات، گەلی کورد و هێزە شۆڕشگێڕ – دیموکراتەکان لە شەقامەکان چالاکیی شەرمەزارکردنیان ئەنجامدا، بەلام بەرپرسانی دەوڵەتی تورک هیچ ڕاگەیەنراوێک و لیدوانێکیان نەدا. بەڕێوەبەرایەتیی ئاکەپە وڵامی بانگەوازی گەلی کورد و دۆستەکانی نەدایەوە، کە دوایان کرد، پاریزەران بچنە دورگەی ئیمڕالی و زانیاری تەواوەتی بۆ ڕای گشتی بڵاو بکەنەوە." ئەوەش بووەتە هۆی زیابوونی نیگەرانیەکان.
ئەگەر یاریەکی شەڕی دەروونی تایبەت نەبێت، دیارە لە دورگەی ئیمڕالی پێشهاتی نوێ هەن. فشار لەسەر ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان کە لە ئیـمڕالی ڕاگیراوە و لەسەر هاوڕێکانی تری یاد دەکرێت. فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە کە لەبارەی بەرخۆدانی گەلی کورد تەنگاو بووە و لە ئیدلب تێکشکاوە، دەیەوێت تۆڕەیی خۆی لە ئیمڕالی خاڵی بکات. ئەگەر نا لەم نیوەی زستانەدا لە دورگەیەکی بچوک لە ناو دەریادا ئاگرکەوتنەوە و ئاشکراکردنی بە شێوەیە ئاسایی بۆ ڕای گشتی جێگای گۆمانە. ئەم دۆخە نیشان دەدات ئاسایشی ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان لە ئیمڕالی و هاوڕێکانی تر لە مەترسیدایە. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە تێکۆشانی ئێمە لەدژی سیستمی گۆشەگیری ئیمڕالی چەندە واتادارە. لەم چوارچێوەیەدا دەرکەوتووە، تا ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان نەبێتە خاوەن شەرتی ژیان و خەباتی ئازاد، کێشەی تەندروستی و ئاسایشیی چارەسەر نابن.
لە هەموو ڕووداوێکی ئێمڕالی دەوڵەتی تورک و ئەو هێزانەی بە پێشەنگایەتی ئەمریکا دەجووڵێنەوە بەرپرسن
باش دەزانرێت کە ئیمرالی دورگەیەکی ئاسایی نییە. ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان نوێنەرایەتی ئیرادەی ئازادی کورد، هەموو گەلان و کەسانی چەوساوە دەکات و لەو دورگەیە وەک کەسێکی سیاسی ڕاگیراوە. لەبەرئەوەش لەوێ ڕووداوێکی سروشتی ڕوونادات. هەر شتێک لەوێ ڕووبدات، واتایەکی ئایدۆلۆژی و سیاسی هەیە. لەبەرئەوەش ئاگرکەوتنەوە لە ئیمڕالی خاوەن واتایەکی ئایدۆلۆژی و سیاسییە و هیچ مشتومڕێک هەڵناگرێت. هەروەها سیستمی ڕاگرتنی سیاسی ناوبراو نە تەنها پەیوەندی بە دەوڵەتی تورکەوە نییە، بەڵکو لەلایەن سیستمی مۆدێڕنیتەی کاپیتالیزم بە پێشەنگایەتیی ئەمریکا دروستکراوە. بەو هۆیەوە هەر شتێک لە ئیمڕالی ڕووبدات، لەگەڵ دەوڵەتی تورک، ئەو هیزانەی کە بە پێشەنگایەتی ئەمریکا دەجوولێنەوە بەرپرسن. بە تایبەتی کۆنسەی ئەوروپا و رێکخراو و دەزگاکانی سەر بە کۆنسەی ئەوروپا وەک سی پی تی.
حسابی هەر جۆرە خراپییەک زیاتر لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت
ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی کوردستان، گەلی کورد و هێزە شۆڕشگێڕ و دیموکراتیکەکان جارێکیتر لێرە ڕادەگەیەنین، لە هەموو ڕووداوەکان کە لە ئیمڕالی ڕوویانداوە دەوڵەتی تورک، دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە و سیستمەکەی بە پێشەنگایەتی ئەمریکا بەرپرسیارن. پێویستە بزانرێت حسابی هەر جۆرە خراپیەک زیاتر لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت. خراپیەکان بێ وەڵام نامێنێتەوە. ئەو دەستانەی درێژی رێبەر ئاپۆ و زیندانیەکانی شۆڕشگێر کراون ، بە مسۆگەری دەشکێنرێن.
چەسپاندنی ئاشکرای ڕوداوەکانی ئەم سێ ڕۆژیی کۆتایی، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەواڵی ئاگرکەوتنەوە لە ئیمڕالی، بە ملیۆنان مرۆڤ هەستانە سەر پێ، لە چوار پارچەی کوردستان و لە دەرەوەی وڵات گەلی کورد و هێزە شۆڕشگێڕ – دیموکراتەکان ڕژانە ناو شەقامەکان. بە ملیۆنان کەس کە بە پێشەنگایەتی ژن و گەنجان ڕژانە ناو گۆڕەپانەکان، خاوەندارییان لە رێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان کرد، بڕوایان بە قسە سووکەکانی بەرپرسانی دەوڵەتی تورک نەهێنا و داوایان کرد پارێزەران بچنە ئیمڕالی و زانیاری پێویستە بڵاو بکەنەوە. ڕایانگەیاند، تا زانیاری تێرکەر بڵاونەکەنەوە لە گۆرەپانەکان و کۆڵانەکاندا دەبن. هەموو هێزە شۆڕشگێڕ و دیموکراتەکان لە سەر بابەتەکە حسابی خراپیەکان لە بەرپرسان دەخوازن.
لە دژی گۆشەگیری و فاشیزم بەبێ پسانەوە تێبکۆشن!
لە پێش هەموو شتێکەوە ئێمە سڵاو لەو ملیۆنەها مرۆڤە دەکەین، کە بۆ خاوەنداریکردن لە رێبەر ئاپۆ رژانە سەر شەقامەکان. لە ئێستاوە ئێمە ٨ی ئادار لەو ژنانە کە بۆ ئازادی و یەکسانى تێدەکۆشن پیرۆز دەکەین. جەژنی ئازادیی نەورۆز لەگەلەکەمان و گەلانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست پیرۆز دەکەین. هیوادارین کە ٨ی ئادار و نەورۆز لە هەموو کات باشتر و زیاتر ببنە پرۆسەى خاوەنداریکردن لە رێبەر ئاپۆ و یەکبوون لەگەڵ رێبەریدا. ئێمە لەو بڕوایەداین گەلەکەمان، ژنان و گەنجان، هێزە شۆڕشگێڕ و دیموکراتیکەکان لە هەر چوار پارچەى کوردستان و دەرەوەى وڵات تاوەکو بنەماڵە و پارێزەران نەچن بۆ ئیمراڵی و لەگەڵ رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان چاوپێکەوتن ئەنجام نەدەن، شەقامەکان چۆڵ ناکەن. ئێمە بانگ لە گەلەکەمان و هێزە دیموکراتیکەکان و شۆڕشگێڕەکان دەکەین، کە لە دژی گۆشەگیری و فاشیزم و تاوەکو ئافراندنی شەرت و مەرجی کار و ژیانێکى ئازاد بۆ رێبەر ئۆجالان بە بێ پسانەوە تێکۆشن! بێگومان ئەو بانگەوازەمان لە پێش هەموانەوە بۆ گەلانى تورکیا و هێزە شۆڕشگێڕ – دیموکراتیکەکانە.
دۆخی ئەمدواییە لە ئیدلب ئەوەى بۆ هەموان خستەڕوو، کە عەقڵییەت و سیاسەتى دوژمنایەتیکردنی کوردستان بە چ شێوەیەک تێکدەشکێت. بێگومان گەلانى تورکیا، ژنان و گەنجان، رۆشنبیران و زەحمەتکێشانی تورکیا باجی ئەو دۆخە دەدەن. روودانى ئەو دۆخەش راستەوخۆ پەیوەندیى بە سیستیم گۆشەگیریی و ئەشکەنجەوە هەیە. ئێمە باش دەزانین، کە هاووڵاتییانى تورکیا شایانى ئەو دۆخە نین، کە بەسەریاندا سەپێنراوە. مافیان ئەوەیە لەم خاکەدا بە شێوەیەکى ئازاد، دیموکراتیک و برایانە بژین. ئەوەش بە تێکۆشان بەدی دێت، لە پێش هەموو شتێکەوە لە تێکۆشان لە دژی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی ئەوە بەدی دێت. فاشیزم کە سەرچاوەى هەموو شێوازەکانى خراپەکارییە، بە تێکۆشانێکى بەو شێوەیە هەڵدەوەشێتەوە، لەو چوارچێوەیەدا تێکشکاندنی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی تورکیا ئازاد و دیموکراتیک دەکات.
با گەلەکەمان و دۆستانمان باش بزانن، کە لە دژی رێبەر ئاپۆ و لە دژی هەموومان و لە دژی داهاتوی ئازاد و دیموکراتیکمان هەڕەشەیەکى گەورەى فاشیزم – قڕکەر هەیە. فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە ٢٢ هەمین ساڵی پیلانگێڕیدا زۆر زیاتر سیاسەتى هەڕەشە و دیلکردنی زیندانیان بەڕێوەدەبات و هەوڵ دەدات لەو رێگەیەوە خۆی لەسەر پێ بهێڵێتەوە. بەڵام بەهۆی پارچەبوونی ناوخۆیی، دابڕان و تەریککەوتن لە جەماوەر، تێکشاندنیان لە شەڕی سوریا و لیبیا ئەوە نیشان دەدات، کە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بە شێوەیەکى گەورە لە هەڵوەشاندایە. بۆ ئەوەى خۆی لە هەڵوەشانەوە رزگار بکات زۆر زیاتر هێرش و پەلامار دەدات و بە گەمەکانى شەڕی تایبەت دەجوڵێتەوە. بەڵام لە بەرامبەر تێکۆشانە دیموکراتیک و ئازادانە و کاریگەرانە و یەکگرتووەکەماندا ناتوانێت لەسەر پێ خۆی رابگرێت و تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە. هەموو شتێک پەیوەندیى بە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیمانەوە هەیە. لەو کاتەدا بۆ تێکشاندنی گۆشەگیریی ئیمراڵی و بۆ هەڵوەشاندنەوەى فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە و بۆ بە دیموکراتیککردنى تورکیا و ئازادکردنى کوردستان، ئێمە با هێزی خۆمان یەکبخەین و بەرخودانى شۆڕشگێڕ – دیموکراتیک لە هەموو شوێنێکدا بەرفراوان و گەشاوە بکەین!".
ف.ق / ژ.ت