پەکەکە: هەموو لەمپەرەکان تێکدەشکێنین و نەورۆز پیرۆز دەکەین!

کۆمیتەى بەرێوەبەری پەکەکە بەبێ ئەوەى لە مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەر مرۆڤایەتی کەمبکاتەوە داوایکرد هەموو لەمپەرەکان تێکبشێنرێن و نەورۆز بە شێوەیەکى گونجاو پیرۆز بکرێت.

راگەیاندراوى کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە لەبارەى نەورۆزەوە:

"ئێمەى گەلی کورد و گەلانى هەرێمەکە لە نەورۆزێکدا دەژین. سەرباری کێشە قورسەکان و رێگرییە جدییەکانیش، لە هەموو گۆڕەپانەکاندا ئاگری نەورۆز هەڵدەکرێت و نەورۆز دێرینترین جەژنی ئازادی لە مێژوودا پیرۆز دەکرێت. بە ئومێدێکى زۆر و گەورەوە پێشوازی لە بەهارێکى نوێ و ساڵێکى نوێ و نەورۆز دەکرێت. نەورۆز رۆژی یەکێتی، بەرخودان و ئازادییە، لەلایەن گەلەکەمان و هێزە دیموکراتیکەکانەوە و بەپێی مانا مێژووییەکەى یادی دەکرێتەوە. یانی لە ساڵی نەورۆزدا تێگەیشتن بۆ نەورۆز ئەوەیە، کە لە دژی هەموو جۆرە زوڵمێک بەرخودانی ئازادی بە گیانی نەورۆز و بە شێوەیەکى زۆر بەهێزتر و سەرکەوتوانە گەشاوە دەکرێت.

لە ساڵی نەورۆزدا ئێمە بەشێوەیەکى بەهێز شەڕ دەکەین و سەردەکەوین

لەسەر ئەو بنەمایە، سەرەتا نەورۆز لە رێبەر ئاپۆ، لە هەموو هاوڕێیان، هێزەکانى گەریلامان، ژنان، گەلی وڵاتپارێزمان، گەلانی رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و مرۆڤایەتیى دیموکراتیک پیرۆز دەکەین و دیسانەوە لە ساڵی نوێ و نەورۆزدا لە تێکۆشانی ئازادیدا سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین. لە پێش هەموانەوە کاوەی هاوچەرخ مەزڵوم دۆغان، شەهیدانى نەورۆزمان لە کەسایەتیی هاوڕێیان زەکییە، رەهشان، بێریڤان، رۆناهی، سەما، سینان، ناڤدار و سەرحەد و هەموو شەهیدە قارەمانەکانمان، کە بە حەقی قەرارەوە دەستیپێکردووە تاوەکو گەیشتووەتە تێکۆشین ئامانۆس، یادی هەموویان بەڕێز و خۆشەویستی و خۆ بەقەرزارزانینیانەوە بەرز رادەگرین، بەڵێن دەدەین ئامانجەکەیان سەربخەین و لەگەڵ خەون و یادەوەرییەکانیاندا بژین. ئێمە بە بزووتنەوە و گەلەکەمانى رادەگەیەنین لە ساڵی نوێ و نەورۆزدا لەسەر هێڵی رێبەرایەتى و شەهیدان بە بەهێزترین شێوە شەڕ دەکەین و سەرکەوتنى گەورە تۆمار دەکەین.  

وەک دەزانرێت لە مێژووی مرۆڤایەتیدا نەورۆز دێڕینیترین جەژنی ئازادییە. ئەو ئاگرە، کە کاوەى ئاسنگەر هەڵیکردووە، ئەوە ٢٦٣٢ ساڵە رێگای مرۆڤایەتى رووناک دەکاتەوە و وەک هۆشمەندی، ورە و ئیرادەی ئازادی بەهێز دەکات و رۆڵی مێژوویى خۆی دەگێڕێت. سەرکەوتنى مێژوویى باپیران و داپیرانی میدییە کوردەکان لە دژی زوڵمی کاوەی زوحاک ئەمڕۆ بۆ هەموو گەلان و چەوساوەکان بووەتە سەرچاوەى ئیلهام. هەر چۆن هەزاران ساڵ لەوە پێش میدییەکان هەموو چەوساوەکانیان یەکخست و زوڵمی زوحاکیان هەڵوەشاندەوە، ئەمڕۆش نەوەکانى ئەو کوردانە هەموو گەلان و چەوساوەکان یەکدەخەن و بەو بەرخودانەی ئافراندویانە، زوحاکەکانى ئەمڕۆ تێکدەشکێنن و هەموو مرۆڤایەتیى لە زوحاکەکانی ئەمڕۆ واتە، داعش، قاعیدە، فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە رزگار دەکەن.

لەو چوارچێوەیەدا و لەمساڵانەى دوایدا لە نەورۆزدا ئەوە دەرکەوتووە، کە یەکێک لە بەرخودانە گەورە شۆڕشگێڕییە مێژووییەکان تۆمارکراوە و سەرفیرازیی گەورە، کە کاریگەرییان چەسپاو و هەمیشەییە بە دەستهاتوون. گورزی قورس بەر زوحاکى ئەم رۆژگارە لە پێش نەورۆزی ٢٠١٩دا بەر داعش کەوت و بە نەورۆزی ٢٠١٩دا مژدەى 'تۆمارکردنى سەرکەوتن بەسەر داعش و کۆتایهپێنانی لەسەر خاکدا' بە هەموو گەلان درا. بەرخودانى تۆڵەسەندنەوەى شۆڕشگێڕی، کە بۆ بەرزراگرتنی یادی شەهیدانی نەورۆزمان پێکهات، ئەو گورزانەى لە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دران لە هەڵبژاردنی خۆجێی و شارەوانییەکانى ٣١ی ئادار و ٢٣ی حوزەیراندا بوونە گورزی چەند هێندە و قورس بۆ سەر فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە. ساڵی دوایی نەورۆز بووە ساڵێکی وەها، کە هۆشمەندی و عەقڵییەتى سیاسەتى فاشیست – داگیرکەر، کە قڕکردنی کوردانی داوەتەبەر خۆی، تێکچوونی گەورەی بەرکەوت و هیواکانى ئازادی لە هەموو کات زیاتر بەهێزتر بووە.  

گەلەکەمان هەموو جۆرە لەمپەرەکان تێدەپەرێنێت و نەورۆز پیرۆز دەکات

بەو گەشەسەندنانەوە ئێمە پێدەنێینە ساڵی نوێ و نەورۆزەوە. ئیرادەی ئازادی، کە لە پیرۆزبایی ٨ی ئادار لە کوردستان و هەر چوارلای جیهانەوە ژنان بەڕێوەیان برد، جۆش و خرۆشان و بەرخودانێکى گەورەى لە ئێستاوە داوەتە بناغەکانى پیرۆزکردنى نەورۆز. هەر چەندە دەوترێت هەوڵ دەدرێت بەهۆی شەپۆلی گەورەى بڵاوبوونەوەى پەتای "ڤایرۆسی کۆرۆنا" رێگا لەو رابوونە گەورەیەى ئازادی بگیرێت، گەلی وڵاتپارێزمان بە پێشەنگایەتیی ژنان و گەنجان هەموو جۆرە زەحمەتییەکیان تێکدەشکێنن و جەژنی ئازادیی نەورۆز پیرۆز دەکەن، ئیرادە و ورەی ژیانی ئازاد جارێکیتر  بە روونی دەخەنەوەڕوو. ئیدعای تێکشکاندنی گۆشەگیری، هەڵوەشاندنەوەى فاشیزم و بونیاتنانی دیموکراسی لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بە شێوەیەکى روون و ئاشکرا دەخاتەڕوو.

داواى پیرۆزبایکردنى نەورۆز بە بەربڵاوی دەکەین

روونە، نەورۆزی ٢٠٢٠ بەهۆی لەمپەری ڤایرۆسی کۆرۆناوە، یان بەهۆی نیشاندانى ئەو لەمپەرەوە دەیانەوێت ئێمە تێکۆشانی ئازادیمان بە شێوەی جەماوەری نەکەینەوە و ورەی ئازادی لە گۆڕەپانەکانى نەورۆز بە ئامادە بوونی ملیۆنەها کەس نیشان نەدرێت، بێگومان دەبێت گەلەکەمان و دۆستانمان لە چوارپارچەى کوردستان و دەرەوەى وڵات لەو گەردەولەی هەڕەشە لە هەموو مرۆڤایەتى دەکات هۆشیار بن و بەو شێوەیە بجوڵێنەوە، کە تەندروستیی خۆتان بپارێزن. مرۆڤ ناتوانێت دۆخێکى لەو شێوەیە و گەردەولولێکى لەو شێوە بە سوکی سەیر بکات، بەڵام دیسانەوە ئەوەش دەکرێت، کە مرۆڤ دەتوانێت بەرەنگاری رێگری و لەمپەرەکان ببێتەوە و بە شێوەیەکى گونجاو نەورۆز پیرۆز بکات. هەر خۆی ئەوە دەکرێت، کە نەورۆز لە بریی کۆبوونەوە لە گۆڕەپانەکان لە بەردەم هەر ماڵێکدا، لە هەر کۆڵان و گەڕەکێکدا، لە هەر گوند و هەر چیایەکدا بکرێتەوە و نەورۆز پیرۆز بکرێت و بەشێوەیەکى بەربڵاو پیرۆزبایی نەورۆز بەڕێوە بچن و بەو شێویە هەر نەزورۆز بە شێوەى جەماوەری بەڕێوەدەچێت. بەو شێوەیە لەمپەری ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست، کە قۆناعی شێرپەنجەى سیستم و دەسەڵات و دەوڵەتە، بەشێوەیەکى سەرکەوتوانە تێدەپەرێنرێت. لەو چوارچێوەیەدا ئێمە سەرەتا بڕوامان بە ژنان و گەنجان و گەلە وڵاتپارێزەکەمان هەیە، کە ئیرادە و ورەی سەرکەوتنی گەورە بخەنەڕوو، بەو بڕوایەوە ئەو دۆخە دەکەنە مانادارترین پیرۆزبایی نەورۆز و لەو چوارچێوەیەدا داواى پیرۆزکردنى نەورۆز بە بەربڵاوی دەکەین.

زۆر ئاشکرایە هێرشە فاشیستییە – قڕکەرەکان لە کاتی بومەلەرزەکان، هەرەس، رۆچوونەکان و گەردەلوی وەک ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمیان نەکردووە و تەنگاو نەبوون. لە پێشی پێشەوەش بەڕێوەبەریی فاشیست – قڕکەری ئاکەپە – مەهەپە لەو رووداوانە سوودی وەرگرتووە و هێرش و کۆمەڵکوژییەکانى خۆی قورستر و چڕتر کردووەتەوە. ئەگەر ئێمە سەرنج بدەین، سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمراڵی هێشتا زۆر زیاتر قورستر و چڕتر دەکرێت. داواى پارێزەران و بنەماڵەکان بۆ ئەوەى دوا دۆخی ئیمراڵی تێبگەن، رەتدەکرێنەوە. زۆرێک لە دەوڵەتەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیندانەکانیان چۆڵکردووە، بەڵام فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە ئەو زیندانانەى کە پڕیکردوون لە زیندانی، یەک زیندانیشی ئازاد نەکردووە. گوشاری فاشیست و تیرۆر هیچ خۆی کەمنەکردووەتەوە، هێرشە قڕکەرە داگیرکەرانەکان لەسەر بەشەکانى رۆژئاوا و باشووری کوردستان بەردەوامییان هەیە. جاریکیتر بەشێوەیەکى بەرچاو ئەوە دەرکەوتەوە، کە تاوەکو بە بەرخودانى شۆڕشگێڕی هۆشمەندی و سیاسەتی فاشیستی – قڕکەر تێکنەشکێنرێت و فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هەڵنەوەشێنرێتەوە، نە تورکیا دیموکراتیک دەبێت و نەک کوردستانیش ئازاد دەبێت.

فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هەڵدەوەشێنرێت و گۆشەگیریی ئیمراڵی تێکدەشکێنرێت

نەورۆز لەسەر ئەو بنەمایە دەبێتە سەرەتای هەڵمەتى بەرخودانی مێژوویی. گەلە وڵاتپارێزەکەمان و هەموو هێزە شۆڕشگێڕ – دیموکراتیکەکان، هەموو جۆرە لەمپەرێک تێدەپەڕێنن و نەورۆز بەپێى مانا مێژووییەکەى پیرۆز دەکەن و لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هەڵمەتى تێکشاندنی گۆشەگیری، هەڵوەشاندنەوەى فاشیزم لە هەموو گۆڕەپانەکانی بونیاتنانی دیموکراسی بەدیدەهێنن. بەرخودانێکى لەو شێوەیە بە گیانی بەرخودانى ٨ی ئادار و نەورۆز، بە گیانی قارەمانیی نەتەوەیى، بە گیانی مەزڵوم دۆغان و عەگید بەڕێوەبچێت، بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت. لە ئەنجامی ئەوەدا فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هەڵدەوەشێنرێت و گۆشەگیریی ئیمراڵی تێکدەشکێنرێت و هەلومەرجی ژیان و خەباتی ئازاد بۆ رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەڕەخسێنێت. ئەوەش کوردستان ئازاد دەکات، تورکیا و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دیموکراتیک دەکات.

لەسەر ئەو بنەمایە ئەو کەسانەى بە گیانی نەورۆزەوە دەژین و کەفارەتى بۆ دەدەن جارێکیتر پیرۆزباییان لێدەکەین. ئێمە داوا لە گەلەکەمان دەکەین لە چوارپارچەى کوردستان و لە درەوەى وڵات بە گیانی نەورۆز یەکێتی و رێکخستنی نەتەوەییان بەهێز بکەن و بەرخودانى ئازادی گەش بکەن، ئیمە داوا لە گەلانی تورکیا و هێزە شۆڕشگێڕ -  دیموکراتیکەکان دەکەین لە دژی گۆشەگیری و فاشیزم دیموکراسی سەربخەن، تێکۆشانی شۆڕشگێڕی یەکگرتووانە گەش بکەن، داوا لە هەموو گەلانی رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و هەموو چەوساوەکان دەکەین لە دژی سیستمی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست، کە گەردەولول و کارەساتیى گەورەی وەک ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرهەم دەهێنێت، تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی پێکەوە زیاتر گەشتر بکەن!".

ژ.ت