پەکەکە:٣٨ هەمین ساڵیادی ١٤ تەمووز دەکەینە ساڵی گوڕدان بە خەبات و تۆڵەکردنەوەی هاوڕێ هەڵمەت

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە: ٣٨هەمین ساڵیادی تێکۆشانی ١٤ی تەمووز دەبێت 'ساڵی تۆڵەسەندنەوەی هەڤاڵ هەڵمەت'.

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بە نزیکبوونەوە لە 37 ساڵوەگەڕی بەرخودانی ڕۆژی مردنی ١٤ی تەمووزدا ڕاگەیەندراوی داوە و تێیدا ئاشکرای کردوە لە ٣٧تەمینی ساڵیادی ئەو بەرخودانە مەزنەدا تەڤگەر و گەلەکەمان لەسەر هەمان هێڵ و ڕێبازی بەرخودێرانی ١٤ی تەمووز قارەمانانە و بە شێوەیە هەمەلایەنە ڕووبەڕووی شەڕ و هێرشی هەمەلایەنەی فاشیزمەکەی ئاکەپە و مەهەپە بووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی کارکەرانی کوردستان پەکەکە سەبارەت بە ٣٧ ساڵوەگەڕی بەرخودانی ڕۆژی مردنی ١٤ی تەمووز هاتووە:

بەرخودان بە مەزڵوم دۆغان دەستی پێکرد و بە بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز سەرکەوتنی مێژوویی تۆمار کرد.

بەرخودانی مەزنی نێو زیندان هێڵی ئازادیی ئاپۆیی بە بنەما گرت و هەموو جۆڕێک لە گوشار، داگیرکاری، کۆیلایەتی، ڕادەستبوون و خیانەتی ڕەت کردەوە. گەلی کورد بڕیاری خۆی بۆ هەبوون و ئازادی دا و ئیرادە و بوێری و فیداکاری تەڤگەر و گەل بەرجەستە کرایەوە. وەک ڕێبەر ئاپۆ وتی: ١٧ تەموو چالاکییەک بوو تەمسیلی هێڵی پەکەکەی دەکرد و سەرکەوتنی ئافڕاند. لە سەر ئەو بنەمایەش تێکۆشانی ئازادی لە هەر چوار بەشی کوردستان و دەرەوەی وڵات بەڕێوەدەچێت. دەرەنجامی ئەوەش شۆڕشی ٣٠ سالەی نەتەوەیی دیموکراتییک لە باکوری کوردستان، دەستکەوتەکانی باشوری کوردستان بەدەستخران. لە ڕۆژئاوای کوردستانیش پڕشنگی شۆڕشی ئازادی هەموو دونیای ڕووناک کردەوە و بووە ئەستێرەیەکی گەش لە ئاسمانی مرۆڤایەتییدا و هیوای بۆ هەمووان خوڵقاند. لە ڕاستیدا کاریگەری "ڕۆشنگەری، پەروەردە، رێکخستن و چالاکگەری بەرخودانی مەزنی نێو زیندان بێکۆتاییە.

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە سەرنج ڕادەکێشێتە سەر شەڕ و هێرشی هەمەلایەنەی فاشیزمەکەی ئاکەپە و مەهەپە کە دژی کورد و تەڤگەرە ئازادیەکەی پەیڕەوی دەکەن و ڕایدەگەیەنێت:

گەلەکەمان و تەڤگەرەکەی بەشێوەیەکی قارەمانانە و هەمەلایەنە ڕووبەڕووی شەڕ و هێرشی هەمەلایەنەی فاشیزمەکەی ئاکەپە و مەهەپە بووەتەوە، بەتایبەتی بە بەرخودانی مانگرتن لە خواردن دژ بە گۆشەگیری ئیمرالی کە بە پێشەنگی لەیلا گیوڤەن لە چوارچێوەی هەڵەمەتی "کۆشگیری تێکبشکێنە، فاشیزم لەناوبەرە، کوردستان ئازاد بکە" دا بەڕێوەچوو و چوارلای کوردستان و جیهانی گرتەوە، جارێكی دیکە ڕۆحیەتی بەرخودان و سەرکەوتنی ١٤ی تەمووزی زیندانی ئامەدی زیندوو کردەوە و هەمووانی لە ئامێزی خۆی گرت.

دیکتاتۆریەتی داگیرکەر و قڕکەری باخچەلی-ئەردۆغان بە تەرۆر و کۆمەڵکوژی فاشیستانە دەیەوێت تەمەنی دەسەڵاتەکەی درێژ بکاتەوە. لە بەرامبەردا گەلەکەمان و تەڤگەرەکەی لەگەڵ گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین و هەموو دیموکراتیخوازن، دەیەوێت هاوپەیمانییەک پێکبهێنێت. پەیوەست بەوەش لە دژی گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئۆجالان و فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، بەپێداگریەوە تێکۆشان بۆ کوردستانێکی ئازاد و ڕۆژهەڵاتی ناوینێکی دیموکراتی بەڕێوەدەچێت.

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی کارکەرانی کوردستان پەکەکە لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیدا ئاشکرای دەکات:

فاشیزمەکەی ئاکەپە و مەهەپە بە شەهیدکردنی هاوڕێی هێژامان و ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە دیار غەریب ناسراو بە هەڵمەت. ویستی تەڤگەر و گەلەکەمان چاوترسێن بکات. بەڵام بە چالاکی تۆڵەکردنەوەی گەریلا قارەمانەکانمان و خاوەنداریکردنی گەلەکەمان و ڕایگشتی و شۆرشگێر و دیموکراتیک توڕەیی و قینی مەزنی لێکەوتەوە. ئێمەش لە ٣٨هەمین ساڵەی بەرخودانی مەزنی ١٤ی تەمووزدا بەڵێن دەدەین تێکۆشان بە شێوازێکی بەهێزتر و فروانتر بەرێوەببەین و بیکەینە ساڵی تۆڵەکردنەوەی فەرماندار و سەرکردەی مەزنمان هاوڕێ هەڵمەت.

ک-ش