پەکەکە یادی شەهیدانی مانگی تشرینی دووەمی کردەوە

کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە لە کەسایەتی شەهید دەلال ئامەد، ئازێ مالازگیرت، ڕەشید سەردار، کەریم کاتۆ و ئاینور ئادا فەرماندەی بۆگ، یادی شەهیدانی مانگی تشرینی دووەمی کردەوە.

کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە ڕایگەیاند، ئەوان بەڕێزەوە یادی شەهیدانی مانگی تشرینی دووەم دەکەنەوە و بانگیان لە گەلی کورد کرد، بە باشی لە شەهیدە قاڕەمانەکانمان تێبگەن.

ڕاگەیەنراوی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە بەم شێوەیەیە:

"ئێمە و گەلەکەمان دەربازی مانگێکی تری تشرینی دووەم بوون کە بە ئامانجی ئازادی تێیایدا بڕیاری رێکخستنبوون و بەرخۆدانمان دا. تشرینی دووەمی ئەمساڵ دەبێتە ٤٢مین مانگی تشرینی دووەم کە هاوکاتە لەگەڵ ٤١مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە. لەئێستاوە لە کوردستان و جیهان ٤١مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزدەکرێت. ئەم پیرۆزباییانە لە هەموو ساڵێکی ڕابردوو گەورەتر و فراوانتر دەبێت.

لە سەر ئەم بناغەیە ٤٢مین ساڵیادی کادرەکانی پارتەکەمان سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو گەلە وڵاتپارێز و دۆستەکانمان پیرۆز دەکەین. بانگەوازیمان سەرەتا بۆ ژن و گەنج و هەموو گەل و دۆستەکانمان ئەوەیە، لە هەموو جێگەیەک ٢٧ی تشرینی دووەم ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە "جەژنی ژیانەوە" پیرۆز بکەن.

بە هەزاران قاڕەمان شەهید بوون

وەک دەزانرێت پەکەکە پێشەنگی ئازادیە و لە سەر هێڵی فیداییبوون دەبێتە پارتی ڕێبەرایەتی و شەهیدان. لە مێژووی تێکۆشانی ٤١ ساڵدا، هەموو ساڵێک بە سەدان و هەزاران شەهیدی داوە. بە شۆڕشگێڕی گەورە حەقی کارەر دەستیپێکرد و تا شەهید هەڵمەت، شەڤین، دەمهات و جەمیل لە ژێر فەرمانداریی سوپای شەهیدانی ٤٥ هەزاری بەردەوامە. لە هەر مانگێکی ئەم ٤١ ساڵەی تێکۆشاندا ژمارەیەکی زۆر قاڕەمان شەهید بوون و لە مانگی تشرینی دووەمدا ژمارەیەک میلیتان و فەرماندەی پێشەنگی وەک دەلال ئامەد، ئازێ مالازگیرت، ڕەشید سەردار و کەریم کاتۆ شەهید بوون.

دووەمین ساڵیادی شەهادەتی هەڤاڵان ئازێ و دەلالە و حەوتەمین ساڵیادی شەهیدان ڕەشید و کەریمە. بە بۆنەی ساڵیادی شەهادەتی میلیتانەکانی پێشەنگی پەکەکە، فەرماندەکانی گەورەی هەپەگە و یەژاستار، هاوڕێ سەرکەوتووەکانی هەنگاوی شەڕی شۆرشگێری گەل "ئازێ، دەلال، ڕەشید و کەریم" بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدەکانی مانگی تشرینی یەکەم دەکەینەوە.

سڵاو و رێزمان بۆ بەرخۆدانی شەرەفی ئەم سەدەیە هەیە

گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ٩ی تشرینی یەکەمەوە داستانی ئازادی و بەرخۆدان تۆمار دەکەن. گورزی قوڕس و کوشەندە لە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپەی قڕکەر و داگیرکەر دەدەن. بۆ ژن و گەنجان و هەموو ژێردەستەکان بوونەتە نمونەی بەرخۆدان.

وەک ئەوەی لە کۆبانێ، دێرک و گرکێ لەگێ دەبینرێت، ئەوان بە بەرد و داریش بێت داگیرکەران لە وڵاتەکەیان دەردەکەن. بەم بۆنەیەوە ڕێز و سڵاومان بۆ بەرخۆدانی بەشەرەف دەنێرین و ڕایدەگەیەنین، بە تەئکید سەردەکەوین. ئێمە لە کەسایەتی شەهید سەرخوەبوون بەنگین یادی هەموو شەهیدە قاڕەمانەکان دەکەینەوە. بانگەوازیمان بۆ گەلی خۆمان لە کوردستان و هەموو گەل و شۆرشگێر و دیموکراتەکان هەیە کە بە شێوەیەکی بەهێز خاوەنداری لە بەرخۆدانی ئازادی و شەرەف بکەن.

بەڕێزەوە یادی فەرماندەی بۆگ ئاینور ئادا دەکەینەوە

لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕۆڵەی هێژای گەلانی تورکیا لە ناو بەرخۆدانی شەرەفدا لە بەرامبەر دیکتاتۆری داگیرکەر و فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بە قاڕەمانی شەڕ دەکەن و شەهید دەبن. (هەبەدەهە – HBDH) کە پارتەکەشمان ئەندامە تێیایدا، شەرڤان و کادرەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە تەنها نایەڵن. لەسەر ئەم بناغەیە ئاینور ئادا ئەندامی کۆمیتەی (دەکەپە – DKP) و فەرماندەی (بۆگ – BOG) و ژمارەیەکی زۆر شەرڤانی (دەکەپە بیرلیل – DKP Birlik) و (مەلەکەپە – MLKP) لەم شەڕەی شەرەفدا شەهید بوون.

ئێمە لە کەسایەتی ئاینور ئادا دا یادی هەموو شەهیدەکانی (هەبەدەهە – HBDH) دەکەینەوە. هەڤاڵ ئاینور ئادا لە سەر ڕێچگەی پێشەنگەکانی خۆی ئۆلاش بایراکتارئۆغلۆ و ئولاش ئادالی خەباتی کرد و بووە شۆرشگێرێکی بەهێز.

کۆمەڵگای ئازاد کە لەسەر بناغەی ئازادی ژن و ئازادی کوردستان دامەزراوە دەبێتە سمبولی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک. لەسەر ئەم بناغەیە بانگەوازیمان بۆ ژن، گەنجان و گەلان هەیە، لەسەر ڕێچکەی ئاینور ئادا خەبات بکەن و بەرامبەر دیکتاتۆری ئاکەپە و مەهەپە لەگەڵ گەلی کورد پشتگیری لە گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بکەن."

ف.ق