پەیامی تەڤگەری ئازادی بۆ ڕۆژی جیهانیی کرێکار
ده‌سته‌ی به‌ڕێوە‌به‌رایه‌تیی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان بە بۆنەی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکار بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوە‌به‌رایه‌تیی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان بە بۆنەی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکار بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوە‌به‌رایه‌تیی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان بە بۆنەی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکار بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
تەڤگەری ئازادی دەستنیشانی کرد، سیستمی سه‌رمایه‌داری تووشی گێژاوی قورسی هه‌مه‌لایه‌نه بۆته‌وه و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی برسیکردن، هه‌ژاركردن و بێ‌ماف كردنی كرێكاران و ڕه‌نجده‌ران دەدات تا بتوانێت خۆی لە تەنگوچەڵەمەی قەیرانە ئابوورییەکان ڕزگار بکات.
لە بەیاننامەکەی تەڤگەری ئازادی‌دا هاتوو، له‌كاتێكدا ڕێز لە ١ی ئەیار ڕۆژی جیهانی کرێکار دەگرین سه‌ری ڕێز و نەوازش له‌به‌رده‌م كرێكارانی گیان به‌ختكردو داده‌نه‌وێنین و ده‌ستی ماندوبوونیان ده‌گوشین.
تەڤگەری ئازادی دەستنیشانی کرد، ژنان و گه‌نجان به‌داینه‌مۆی ئه‌و خه‌باته‌ده‌زانین، سه‌ره‌ڕای ئاڵۆزییه‌كانی جیهان و ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی كێشه ناوخۆییەکانی كوردستان له ڕووی سیاسی و سه‌ربازی و په‌یوه‌ندی وبه‌ڕێوه‌بردن و دارایی و ئابووریه‌وه له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووری كوردستان كرێكاران و بەش مەینەتان تا دێت دۆخی ژیانیان له‌ڕابردوو خراپتر دێت و لەهه‌ژاری و بێكاری برسیەتی و ئاوارەیی نوقم دەبن.
لە بەشێکی دیکە لە بەیاننامەکەی تەڤگەری ئازادی‌دا هاتووە، ساڵی ڕابردوو ساڵێك بوو پڕ لە ئازار‌و هەواراز بوو بۆ كرێكاران و به‌شێکی زۆر لەچین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه. سیسته‌می سه‌رمایه‌داری كه تووشی گێژاوی قورسی هه‌مه‌لایه‌نه بۆته‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی هه‌ژاركردن و بێ‌ماف كردنی كرێكاران و ڕه‌نجده‌ران دەدات تابتوانێت له‌ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی قەیرانە ئابوورییەکان خۆى دەرباز بکات.
تەڤگەری ئازادی ئاماژەی بە ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووری كوردستان له‌ماوه‌ی 27 ساڵی ڕابردوو کرد و وتی ،" دەسەڵات كرێكارانی وه‌ك باقی كۆمه‌ڵگه كردۆته قوربانی بۆ كه‌ڵەكه‌كردنی سه‌رمایه‌كانیان ته‌نانه‌ت له‌كاتێكی وه‌ك ئێستادا كه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه كرێكاران به‌كار ده‌هێنێت بۆ گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام تا ئیستا نەیانویستووە یاسایه‌ك ده‌ربكەن كه شایسته‌ی ڕه‌نج و ماندوو بوونی كرێكاران بێت، ئێستاش یاسا كۆنه‌كان جێ به‌جێ ده‌كەن.
لە کۆتایی بەیاننامەکەی تەڤگەری ئازادی هاتووە، وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان خاوەنی پڕۆژه‌ی گونجاوین بۆ كرێكاران و ڕه‌نجده‌ران، له‌وچوار چێوه‌یه‌دا كه‌كرێكاران بەشێوازێکی دیموكراتیانه خۆیان ڕێكبخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بڕیار له‌سه‌ر ڕێكخراو بوونی خۆیان بده‌ن كه شایانی ژیانێك-ی شایسته‌و شكۆمه‌ندی كرێكاران بێت پێویسته له ڕۆژێكی ئاوادا كرێكاران ده‌نگی ناڕه‌زایی خۆیان یه‌كگرتوانه به‌رزبكه‌نه‌وه بۆ مافه‌كانیان به‌شێوازو ڕێبازی جیاواز بگرنه‌به‌ر وه‌ك چالاكی و مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی فراوان، وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادیی هه‌تا گه‌یشتن به‌ئامانجه پیرۆزه‌كانتان پشتیوان و هاوكارتان ده‌بین.